پرسیەرگەل و وەڵام لەبارەی بوواری سنوودارکراو بۆ مۆڵەتی مانەوە
Vanliga frågor och svar om familjeåterförening och försörjningskrav – sorani
خێزانەکەت هەلی ئەوەی هەیە داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات بۆ ئەوەی بێت بۆ لات و لە سوید بژێت ئەگەر تۆ
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت پێدرابێت
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتیت پێدرابێت وەک پەنابەرێک یان کەسێک کە پێویستی بە پاراستن هەیە و هەڵسەنگاندی ئەوە بکرێت هەلی بەجێ هەبێت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ماوەیەکی درێژ
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی پێدرابێت بەهۆی ئاستەنگ لەپێش جێبەجێکردنی بڕیار یان بارودۆخێکی تەنگانەی تایبەت یان هەرە تایبەت، و هەڵسەنگاندی ئەوە بکرێت کە هەلی بەجێ هەبێت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ماوەیەکی درێژ.
دەربارەی ئەو هەلانەی کە هەتە بۆ یەکگرتنەوەی خێزانەکەت زیاتر بخوێنەوە
ئەگەر خزمێکی پەنابەرێکی "پشکی/سەهمی" داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات مەرجی خۆبژێویی دارای دەیگرێتەوە ئەگەر داواکارییەکەی دوای سێ مانگ لە هاتنی پەنابەرە پشکیەکە بۆ ولاتی سوید پێشکەش بکرێت. ئەگەر خێزانەکە دەرفەتی ئەوەی هەبێت لە وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا یەکبگرنەوە یان ئەگەر پەیوەندییەکی نێوانیان تازە بێت، ئینجا هەروەهاش مەرجی خۆبژێوەیی دارای دەیانگرێتەوە.
ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتیت وەرگرتووە، تەنها خێزانی نزیک دەتوانن داوا بکەن کە بێن و لە سوید لەگەڵتدا بژین. خێزانی نزیک بریتتیە لە هاوسەرەکەت، هاوژین یان هاوسەری تۆمارکراو و منداڵەکانت لە خوار تەمەنی 18 ساڵ دەگرێتەوە. هەم تۆ و هەم هاوسەرەکەت دەبێ تەمەنی 18 ساڵتان پڕکربێتەوە. ئەگەر تەمەنت لە خوار 18 ساڵ بێت، دایک و باوکت بە خێزانی نزیک دادەنرێن.
دەربارەی ئەو هەلانەی کە هەتە بۆ یەکگرتنەوەی خێزانەکەت زیاتر بخوێنەوە
مەرجی بەخێوکردن و خانوو مانای ئەوەیە کە تۆ بتوانیت خۆت و خێزانەکەت بەخێوبکەیت و کە ئێوە خانوویەکتان بە گەورەیی ئەندازەی تەواو هەبێت.
دەربارەی ئەو هەلانەی کە هەتە بۆ یەکگرتنەوەی خێزانەکەت زیاتر بخوێنەوە
دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کۆنتڕۆڵی ئەوە ئەکات کە ئایا تۆ ئەتوانیت خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بەخێوبکەیت و ئایا تۆ خانوویەکت بە ئەندازە و ستانداردی تەواو هەیە کە بۆ خۆتان تێیدا بژین کاتێک کە داوانامەکە بەدەستمان گەییشت. ئێوە ئەبێت بتوانن خانووەکە لەو کاتەوە بەکاربهێنن کە ئەندامانی خێزانەکەت بۆ سوید هاتن. گەر تۆ مەرجەکان پڕنەکەیتەوە ئەوا داوانامەی خێزانەکەت بۆ مۆڵەتی مانەوە ڕەت ئەکرێتەوە(ڕەفز)