پاش بڕیار لەسەر داواکەت بۆ پەناخوازی

Efter beslut om din ansökan om asyl – sorani

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ بڕیارێکی لەسەر داواکەت بۆ پەنابەری گرت، ئەوا بۆ چاوپێکەوتنێک لە یەکینەی وەرگرتن بانگ ئەکرێیت. لە چاوپێکەوتنەکەدا بۆت هەیە بزانیت بڕیارەکە بەچی گیراوە و بۆ تۆ چ مانایەکی هەیە.

ئەگەر بە بەڵێ داوانامەکەت وەرگیرابوو ئەوا مۆڵەتێکی مانەوە وەرئەگریت و مافی ئەوەت هەیە کە لە سوید بژیت و کار بکەیت.

ئەگەر بۆت هەبوو لە سوید بمێنیتەوە ئەوا زیاتر لەبارەی ئەوەی کاری پێئەکرێت بخوێنەرەوە

ئەگەر تۆ بە نەخێر داواکەت وەڵامدرایەوە کە پێشی ئەگوترێت ڕەتکردنەوەی داواکەت، ئەوە مانای ئەوەیە کە دەزگای کۆچ پێیوانییە کە تۆ ئەندازەیەکی تەواوت لە هۆکار هەیە بۆ ئەوەی لە سوید بمێنیتەوە. ئەگەر داواکەت ڕەتکرایەوە ئەوا دوو بژاردەت هەیە: تۆ ئەتوانیت کە ڕەتکردنەوەکە یان پەسەند بکەیت و بگەڕێیتەوە یان داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت.

لەبارەی ئەوانەی کاریان پێ ئەکرێت زیاتر بخوێنەرەوە، ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەت بۆ داواکاری پەنابەریی لە سوید وەرگرت

Last updated: