داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکە
Ansök om resedokument – sorani
بۆ ئەوەی بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەر وەربگریت ئەبێت تۆ پەنابەری ددانپێدانراو بیت بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێف ی ساڵی ١٩٥١ یاخود بێ دەوڵەت بیت و مەرجەکانی ساڵی ١٩٥٤ ی ڕێککەوتننامەی نیۆرک پڕکەیتەوە. ئەگەر بوویتە هاووڵاتیەکی سویدی ، دەبێت برۆی بۆ پۆلیس بۆ ئەوەی داوای پاسپۆرتی سویدی بکەیت.

مەرجی بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی سەفەر
بۆئەوەی بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەر وەرگریت ئەبێت تۆ
- پەنابەرێک بیت کە بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێف بۆ ساڵی ١٩٥١ ددانتپێدانرابێت، یاخود بێ دەوڵەت بیت و مەرجگەلی ڕێککەوتننامەی نیویۆرک بۆ ساڵی ١٩٥٤ پڕبکەیتەوە.
ناتوانی پاسپۆرتی سەفەر وەدەست بهێنی ئەگەر
- هاوڵاتی سوید یان یەکێتی ئۆروپا یان یەکێک لە وڵاتانی ناوچەی هاوکاریی ئابوریی ئۆروپا بى.
ئەگەر پەنابەر نەبیت، دەتوانی لە هەندێک حاڵەتدا پاسپۆرتی بیانی وەربگریت.
دەربارەی چۆنیەتی داواکردنی پاسپۆرتی بیانی، زیاتر بخوێنەوە.
مەرجی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری- ئەلەکترۆنیکی
بۆ ئەوەی تۆ بتوانیت خزمەتگوزاری- ئەلەکترۆنیکی بەکاربهێنیت پێداویستییت بەمانەیە
- نیشتەجێ بیت و لە تۆمارگەی دانیشتووان لە سوید ناونووس کرابیت
- بانک ئایدی/ناسنامەی بانکیت هەبێت
- کۆپییەکی کارتی ناسنامە سویدییەکەت
- · کۆپییەک لە بەڵگەنامەی گەشت کە پێشتر دەرکرابێت (کۆپی لە لاپەڕەی کەسی و هەموو لاپەڕەکان کە مۆریان لەسەر بێت) یان ڕاپۆرتی پۆلیس کە لەوێدا نووسرابێت بەڵگەنامەی گەشتەکەت ون بووە.
دەربارەی داواکردنی بەڵگەنامەی گەشت بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ، زیاتر بخوێنەوە.
ئەگەر تۆ پێشتر ناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت، ئەتوانیت کۆپییەکی پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێچ بکەیت کە ناسنامەی تۆ ئەسەلمێنێت (ئەگەر هیچ پاسپۆرتت نەبێت). ئەکرێت ئەوە بۆ نموونە. کارتی ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.
رەچاوی ئەوە بکە کە ئەگەر ئەو دۆکیومێنتانەی کە ئێمە بۆ تاوتوێکردنی داخوازیینامەکەت پێویستمان پێیە، نەنێریت، لەوانەیە کاتی زیاتر بخایەنێت بۆ وەرگرتنی بڕیارەکەت.
وەختێک بۆ خۆت حجز بکە لە ناو خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیدا
پێش ئەوەی داخوازیەکەت بنێری لە رێگەی خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیەوە دەبێ وەختێک حجز بکەی بۆ جێهیشتنی پەنجەمۆر وێنەگرتن. حجزی وەخت بەشیکە لە خزمەتگوزاریە ئەلکترۆنیەکە.
لە ئێمەیلی گەواهی دا زانیاریت دەست دەکەوێ دەربارەی چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوە وگۆرینی ئەو وەختەی حجزت کردوە.
منداڵی ژێر ١٨ ساڵ
منداڵی ژێر ١٨ ساڵ نابێت بۆ خۆیان داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکەن. ئەوە پەروەردەکاری یان سەرپەرشتیاری منداڵەکەیە کە داوای بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵەکە ئەکات.
ئەگەر منداڵەکەت دوو سەرپەرەشتی هەبێت و لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیەوە داخوازیینامەکەت پێشکەش بکەیت، دەبێت فۆرمی "ڕەزامەندی بۆ ئەوە کە دەزگای کۆچ پاسپۆرت (پاسپۆرتی بیانی یان دۆکیومێنتی گەشت) بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەربکات"، 246011، پڕبکرێتەوە و بە شێوازی خزمەتگوزاریی ئەلکترۆنی لەگەڵدا بینێریت. هەردوو سەرپەرەشتەکە دەبێت پەسەندی کردبێت و ئیمزاکانیان شایەتی بۆ درابێت.
ئەگەر تۆ وەک سەرپەرشتیار داخوازینامە پێشکەش ئەکەیت ئەبێت تۆ دامەزراندنەکەی خۆت و کۆپییەکی کارتی ناسنامەکەت هاوپێچ بکەیت.
منداڵێک کە هیچ کام لە دایکوباوکی لە سوید نییە ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵدابێت کاتێک مندالەکە وێنەی یان پەنجەمۆری ئەگیرێت.