یەکگرتنەوەی خێزان
Familjeåterförening – sorani
لەوانەیە تۆ مافی ئەوەت هەبێت خێزانەکەت بهێنیتە ئێرە ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت وەرگرتبێت، یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی وەک پەنابەرێک یان وەک کەسێک کە پێویستی بە پاراستن هەبێت، یان بەهۆی ئاستەنگ لەپێش جێبەجێکردنی بڕیاڕ یان بارودۆخی تەنگانەی تایبەت یان هەرە تایبەت، و لە هەمان کاتدا هەڵسەنگاندی ئەوە بکرێت کە هەلی بەجێ هەبێت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ماوەیەکی درێژ.
لێرەدا مەرجی ئەوە هەیە کە تۆ بتوانیت خێزانەکەت بەخێوکەیت و ماڵێکت هەبێت کە تا ڕادەیەکی دیاریکراو ستانداردی هەبێت. مەرجەکە لە هەموو دۆخەکاندا کاری پێ ناکرێت.
ئایا کێ مافی بەیەکترگەیشتنەوەی خێزانی هەیە؟
خێزانەکەت هەلی ئەوەی هەیە داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات بۆ ئەوەی بێت بۆ لات و لە سوید بژێت ئەگەر تۆ
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت پێدرابێت
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتیت پێدرابێت وەک پەنابەرێک یان کەسێک کە پێویستی بە پاراستن هەیە و هەڵسەنگاندی ئەوە بکرێت هەلی بەجێ هەبێت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ماوەیەکی درێژ
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی پێدرابێت بەهۆی ئاستەنگ لەپێش جێبەجێکردنی بڕیار یان بارودۆخێکی تەنگانەی تایبەت یان هەرە تایبەت، و هەڵسەنگاندی ئەوە بکرێت کە هەلی بەجێ هەبێت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ماوەیەکی درێژ.
یەکگرتنەوەی خێزان بۆ ئەوانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییان هەیە
هەلی ئەوەی کە خێزانەکەت بتوانێت بێت بۆ لات و لەگەڵ تۆ کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییت هەیە بژێت پەیوەندییدارە بە چەند بابەتێکەوە. سەرەتا، تۆ دەبێت مۆڵەتی نیشتەجێبوونی یاساییت هەبێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونت بەسەرچووە و داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، پێویستە سەرەتا دەزگای کۆچ بڕیار بدات کە ئایا تۆ مافی پێدانی مۆڵەتی بەردەوامی نیشتەجێبوونت لە سوید هەیە. ئەوە بەس نیە کە تۆ دۆخی پارێزگاریت هەیە و پێشتر مۆڵەتی نیشتەجێبوونت هەبووە.
کاتێک دەزگای کۆچ پشتڕاستی کردەوە کە تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی یاساییت هەیە، ئێمە داواکاری خێزانەکەت بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوون تاوتوێ دەکەین. دەزگای کۆچ دەست پێدەکات بە سەیرکردنی ئەوەی کە ئایا لەوانەیە مۆڵەتی نیشتەجێبوونەکەت درێژبکرێتەوە. هەر کاتێک چەسپا کە ئایا تۆ بنەمایەکی بەجێت هەیە بۆ ئەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونت بۆ ماوەیەکی درێژتر پێ بدرێت، دەزگای کۆچ تاوتوێی داواکاری خێزانەکەت دەکات و سەیری ئەوە دەکات کە ئایا ئەو مەرجانەی کە ماون دابینتان کردووە بۆ ئەوەی ئەوان بگوێزنەوە بۆ لای تۆ لە سوید.
کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییت هەبێ تەنها ئەندامە نزیکەکانی خێزانەکەت دەتوانن بگوێزنەوە بۆ لای تۆ
کەسانی نزیکی خێزانەکەت بریتییە لە هاوسەر، هاوسەرە تۆمارکراوەکەت یان هاوژین، و منداڵەکانت لە خوار تەمەنی 18 ساڵ دەگرێتەوە. ئەگەر تەمەنت لە خوار 18 ساڵ بێت، دایک و باوکت بە ئەندامی نزیکی خێزانەکەت دادەنرێن. تەنها لە حاڵەتێکی نائاساییدا دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانی دیکەی خێزان وەک منداڵانی سەرووی 18 ساڵ بەدەست بهێنرێت. ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییان هەیە وەک پەنابەرێک یان کەسێک کە پاراستنی پێویستە، یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییان پێ دراوە بەهۆی ئاستەنگ لەپێش جێبەجێکردنی بڕیار یان بارودۆخی تەنگانەی تایبەت یان هەرە تایبەت.
رێسای سەرەکی ئەوەیە کە ئەگەر ئەو کەسەی کە لە سوید نیشتەجێیە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی هەبێت، ناکرێت کە هاوسەری تازە (واتە ئەو هاوسەرانە کە هاوسەرگیریان نەکردووە یان هاوژین نین) مۆڵەتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، جیاکارییەک هەیە کە ڕێگە بە هەندێک لە هاوسەرەکان دەدات یەک بگرنەوە، هەرچەندە پێشتریش پێکەوە نەژیاون. بۆ ئەمە پێویستە تۆ کە لە سوید دەژیت باری پەنابەریت هەبێ یان جۆرێک لە پێداویستی بە پارێزگاری هەبێت یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونت هەبێت، بەهۆی ئاستەنگ لەپێش جێبەجێکردنی بڕیار یان بەهۆی بارودۆخی تەنگانەی تایبەت یان بارودۆخی تەنگانەی هەرە تایبەت و بتوانیت نیشانی بدەیت کە نێوانیەتییەکی جدیتان هەیە کە پێشتر لە وڵاتی خۆتان پێکهاتووە، بەڵام لە وڵاتی خۆتان هەلی پێکەوە ژیانتان نەبووبێت. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ نموونە، بۆ ئەو هاوسەرە هاوڕەگەزانەی کە پێشتر نەیانتوانیوە پێکەوە بژین هەلی ئەوەیان هەبێ لە سوید یەک بگرنەوە.
خێزانەکەت بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت، یان بۆ ئەو ماوەیە کە خۆت مۆڵەتت هەبێت. ئەمە مانای ئەوەیە ئەگەر بۆ نموونە، تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونت هەبێت کە لە پاش پێنج مانگ بەسەر دەچێت، خێزانەکەتیش تەنها بۆ ماوەی پێنج مانگ مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەردەگرێت. ئەندامانی خێزانەکەت دەتوانن داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەن دوای ئەوەی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە سوید بە مۆڵەتی نیشتەجێبوون ژیابن.
ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت پێدرا، هەروەهاش هاوژینێکی نوێ دەتوانێت داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات بۆ ئەوەی بۆ لای تۆ بۆ سوید بگوێزێتەوە.
مەرجی خۆبژێویی دارایی
ئەگەر تۆ مافی یەکگرتنەوەی خێزانیت هەیە، لەوانەیە داوای مەرجی خۆبژێویی دارایت لێ بکرێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ دەبێت بتوانی خۆت و خێزانەکەت بەخێو بکەیت. هەروەها کاتێک خێزانەکەت دەگوێزیتەوە بۆ سوید دەبێت خانویەکی قەبارە و ستانداردی پێویستت هەبێت کە بتوانن تێیدا پێکەوە بژین.
مەرجی خۆبژێویی دارای تۆ ناگرێتەوە ئەگەر پەنابەر بیت یان کەسێک کە پێویستی بە پاراستن هەبێ، و ئەندامانی خێزانەکەت داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکەن لە ماوەی سێ مانگ لەو بەروارەی کە بڕیاری مۆڵەتی نیشتەجێبوون یان دۆخی پەنابەری یان کەسێک کە پێویستی بە پاراستن هەبێت، وەرگرتبێت.
زیاتر لەسەر ئەوە بخوێنەوە کە مەرجی خۆبژێوی دارایی مانای چییە و کێ دەگرێتەوە (بە ئینگلیزیى)
ئەوە گرنگە کە تۆ داوانامەکە لە کاتی خۆیدا ڕادەست بکەیت
بۆئەوەی دڵنیایی بکرێت لەوەی کە داوانامەکە هەتا بکرێت بە زووترین کات بگاتە دەست، ئەوا باشترین شێوە ئەوەیە کە لەڕێگەی وێب (ئینتەرنێت)ەوە داوانامە بۆ خێزانەکەت بەجێبهێڵیت. تۆ پێویستت بە بریکارینامە (وەکالەت) هەیە گەر تۆ وەک نوێنەری خێزانەکەت داوانامە پێشکەش ئەکەیت. کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ داوانامەکەی ئێوەی تۆمارکرد، خێزانەکەت هان ئەدرێت کات بۆ سەردانی سەفارەت یان کۆنسوڵخانەی گشتیی سوید بگرێت
ئایا بریکارینامە چییە؟ (بە ئینگلیزیى)
بڕۆ بۆ داوانامە پێشکەشکردن لە وێب بۆ مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەت
زیاتر لەبارەی چۆنێتی داواکردنی مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەت بخوێنەوە
داوانامەکە کۆنتڕۆڵکە
کاتێک کە ئەندامی خێزانەکەت داوانامەکەی ڕادەستکرد، ئەو ژمارەیەک بۆ مامەڵەکە (ژمارەی واتادان)وەرئەگرێت. تۆ ئەتوانیت بەم ژمارەیە کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت ئایا داواکەت لەلایەن دەزگای کۆچەوە تۆمارکراوە یاخود ئەگەر بڕیار گیرابێت.
تۆ کە مۆڵەتی مانەوەت وەک پەناخواز وەرگرتووە، ئەتوانیت داوای یارمەتییانە بکەیت بۆ کەس و کارت بۆ سەفەر بۆ سوید.
یارمەتییانەی سەفەر ئەو کەس و کارە لەخۆئەگرێت کە تۆ پێکەوە ژیاویت لەگەڵیانا و کە ئەمانەن
- مێردەکەت، ژنەکەت یان هاوژینت
- منداڵەکانت (ئەگەر هاوسەرگیرییان نەکردبێت و لە ژێر ٢٠ ساڵەوەن)
بۆ ئەوەی بتوانیت داوای ئەو یارمەتییە بکەیت، ئەبێت تۆ مۆڵەتی مانەوەکەت وەک پەناخواز وەرگرتبێت، بەپێی پەیمانی جنێڤ بۆ ساڵی ١٩٥١ و کۆدی بەپۆلکردنی AF یان A3 هەبێت. تۆ ئەشتوانیت داوابکەیت ئەگەر فەلەستینی بێ دەوڵەتیت و دۆکومێنتی سەفەرکردنت هەیە یان بە پلەی پەنابەر دیاریی کراویت.
کەسوکارەکانت ئەبێت مۆڵەتی مانەوەی سویدییان وەرگرتبێت و پاسپۆرتێکی برەوداریان هەبێت، بەرلەوەی تۆ بتوانیت داوای ئەو یارمەتییە بکەیت.
تۆ ناتوانیت یارمەتییەکە وەربگریت ئەگەر ڕەگەزنامەی سویدییت هەبێت، یاخود ئەگەر تۆ یان کەسوکارت بۆخۆتان بتوانن پارەی سەفەرەکە بۆ سوید بدەن.
یارمەتییەکە بەگشی بلیتێکە بۆ یەک کەس بۆ سوید، لەو وڵاتەوە کە کەسوکارتی تێدایە.
داوانامە
داوانامەکەت بنێرە بۆ:
Migrationsverket
Enheten för samordning av vidarebosättning
70 601 Norrköping
ناکرێت داوای چاوپێداخشاندنەوەی بکرێت
تۆ ناتوانیت داوای چاوپێداخشاندنەوەی بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت.