مۆڵەتی مانەوە درێژکەرەوە

Förlänga uppehållstillstånd – sorani

گەر تۆ مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت هەیە کە لە کار کەوتووە و ئەتەوێت لە سوید بمێنیتەوە ئەوا تۆ ئەتوانیت داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەت بکەیت.

جا ئایا چی بکەیت بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت، ئەوە پەیوەستە بە جۆری ئەو مۆڵەتی مانەوەیەی کە هەتە. تۆ ئەبێت هەمیشە پێش ئەوەی مۆڵەتی کات سنووردارەکەت لە کار کەوێت داوای مۆڵەتێکی مانەوەی تازە بکەیت.

زیاتر لەو لاپەڕانەدا بخوێنەوە کە بۆ تۆ برەوی هەیە (بەشێک لە لاپەڕەکان بە هەموو زمانێک نییە):

گەر تۆ داوای پەنابەرییت کردووە و مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت وەرگرتووە

کاتێک کە مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردارت لەکارکەوت ئەتوانیت داوای درێژکردنەوە بکەیت. تۆ ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی درێژکراو وەرگریت گەر هێشتام پێداویستیت بە پاراستن هەیە. تۆ ئەتوانیت لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا، مۆڵەتی مانەوە وەرگریت گەر هۆکاری ترت بۆ مانەوە لە سوید هەبێت.

بۆ تۆ کە داوای پەنابەریت کردووە، زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت بۆ ئەوە هەیە کە لەگەڵ کەسێکی تردا بژیت

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بخوێنەوە بۆئەوەی لەگەڵ کەسێکی تردا بژیت (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت بۆ کارکردن هەیە

گەر تۆ بتەوێت لەسەر کارکردن بەردەوام بیت پاش ئەوەی کە مۆڵەتەکەت لەکارکەوت، ئەبێت تۆ داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن بکەیت. گەر تۆ مۆڵەتت وەک کاروەرگر بۆ ماوەی شەش مانگ یان زیاتر هەبووبێت و پێش ئەوەی ئەم مۆڵەتەی ئێستات لەکارکەوێت داواکەیت، ئەوا بۆت هەیە کە لەماوەی چاوەڕوانیی بۆ بڕیار، لەسەر کارکردن بەردەوام بیت.

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت وەک کۆمپانیایەکی تاکەکەسی هەیە

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەت وەک کۆمپانیای تاکەکەسی بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

گەر مۆڵەتی مانەوەت بۆ خوێندن هەیە

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بخوێنەوە بۆ خوێندن لە خوێندنگەی باڵا یان زانکۆ (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ ڤیسای گەشتیاریت هەیە یان مۆڵەتی مانەوە بۆ سەردان

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی سەردان بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

Last updated: