بۆ تۆ کەسێکی hbtq یت و داوای پەنابەریی ئەکەیت

För dig som är hbtq-person och söker asyl – sorani

گەرتۆ ترسێکت لەسەر بناخەی دروست هەیە کە بە هۆکاری خەسڵەتی سێکسی، ڕەگەز، دەربڕینی زایەند/جنس و ناسنامەی زایەند یاخود هەر سەربوونێک بە گروپێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا ڕاوەدووتکەون، ئەکرێت تۆ پەنابەر بیت و مافی پاراستنت لە سوید هەبێت. ئەمە لە ڕێکەوتننامەی پەنابەران ، یاسای سویدیی و ڕێساگەلی یەکێتی ئەوروپا نووسراوە.

داوانامەی پەنابەریی و ڕێساگەل

ڕاوەدووکەوتن لەوانەیە هەڕەشە یان توندوتیژیی بێت دژی ژیانت یان تەندروستیت. ئەمە لەوانەیە بەواتای ئەوەش بێت کە یاساکان و ڕێساکان یان تێڕوانینی کەسەکان، مانای ئەوە بێت کە تۆ لەسەر بناخەی خەسڵەتی سێکسی دووچاری سووکایەتییپێکردنی گەورە ئەکرێت. ئەوە لەوانەیە کە بۆ نموونە، سزادان بێت یان جیاکردنەوەیەکی بەرفراوان وەک ئەوەی کە تۆ نەتوانیت بۆ خوێندنگا بچیت، کار هەڵبژاردەکەیت یاخود چارەی نەخۆشی وەرگریت.

مافی ڕادەربڕین و خولیابوونی سیاسی بەبێ ترسی ڕاوەدووکەوتن بەبێ ڕەچاوکردنی سەربوونی نەتەوەیی، ئاینیی، ڕەگەزیی یان خەسڵەتی سێکسیش نموونەن بۆ ئەوانەی کە مافت ئەدەنێ لە سوید بمێنیتەوە.

ئەوە هیچ ڕۆڵێکی نییە کە ئایا ڕاوەدوونانەکە لە وڵاتی خۆتەوە بێت یان ئەگەر خێزانەکەت یان کەسانی تر هەڕەشە لە تۆ بکەن. ئەوکاتە دەستگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە ئەکات کە ئایا چی لەوانەیە بەسەر تۆ بێت گەر بگەڕێیتەوە بۆ زێدی خۆت لە ئاییندەدا و ئەگەر دەستەڵاتدارییەکانی ئەوێ ناتوانن یان نایانەوێت بتپارێزن دژی ڕاوەدوونان کە تۆ ئەڵێیت مەترسی دووچاربوونی بۆ تۆ هەیە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ، تۆ وەک پەناخواز ناونووس ئەکات، بەو ناو و ڕێکەوتی لەدایکبوونە و ئەو ڕەگەزە دادییەی کە لە بەڵگەنامەی ناسنامەکەتدا نووسراوە. یاسای سویدیی ڕێ ئەدات کە ئێمە تۆ بە ناوێکی ترەوە تۆمارکەین، بەڵام گەر تۆ حەزئەکەیت سەرناوت یان ناوی لەبریت بنووسرێت ئەوا ئەمە بۆ ئێمە باسکە، بۆئەوەی ئێمە تێبینییەک لەم بارەیەوە بنووسین.

لێکۆڵینەوە

كاتێک دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاربدات لەبارەی پێداویستی تۆ بۆ پاراستن و بەو هۆکارەش مۆڵەتی مانەوە لە سوید وەرگریت، ئەوا لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ تۆدا ئەکرێت بۆ تێگەیشتن لەوەی کە ژیانت چۆن بووە و بۆچی دروست تۆ ئەترسی لە گەرانەوە بۆ زێدی خۆت. گەر هۆکارەکە خەسڵەتی سێکسی، دەڕبڕینی ڕەگەزی یان ناسنامەی ڕەگەزیت بێت، ئەوا گرنگە کە تۆ هەتا بکرێت زوو بۆ ئێمەی باسکەیت.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی چۆن داوای پەنابەریی ئەکەیت

دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەزانێت کە ئەکرێت گران بێت گێڕانەوەی شتی وا بۆ کەسێک کە تۆ هەرگیز نەتدیوە. لەوانەشە کە ئەمە یەکەم جار بێت تۆ باسی ئەمە بۆ کەسێک بکەیت و سنووری ئەوەی کەچی بۆ کەسێک کەسی و پریڤاتە بۆ هەمووان جیاوازە. ئەوە گرنگە کە تۆ دەرباری ئەمەش هەتا بکرێت زۆر بۆ ئێمە باسکەیت لەبارەی هەمووهۆکارەکانی پەنابەرییەکەت. ئەوەندەی تۆ بتوانیت وردەکاریی باسکەیت، ئەوەندەش بناخەی باشتر بۆ دەزگای کۆچ ئەبێت بۆ بڕیارگرتن. لێکۆڵەرەوەکە پرسیارگەل لەبارەی خەسڵەتی سێکسیش، دەڕبڕینی ڕەگەزی یان ناسنامەی ڕەگەزیشت ئەکات، هەروەها ئەو بیرکردنەوە و هەستانەی کە تۆ لەدەوری ئەمە هەتبووە و پەیوەندییەکانت لەگەڵ خێزانەکەت، برادەرەکانت و ئەو کۆمەڵگایەی تۆ لێی ژیاویت. ئێمە ئەرکی بەنهێنیکردنمان لەسەرە وئەوەی تۆ بۆ ئێمەی ئەگێڕیتەوە بۆ ئەو کەسانەی ناگێڕینەوە کە لەگەڵ بابەتەکەی تۆ کارناکەن.

گەر تۆ واهەست ئەکەیت، کارهەڵسووڕێنەرەکەی کە لێکۆڵینەوەکەی تۆ جێبەجێ ئەکات، تێناگات کە تۆ چی ئەڵێیت، یاخود گەر تۆ زانیارییت پێیە کە کارهەڵسووڕینەرەکە پرسیاری لەبارەوە ناکات، ئەوا ئەبێت تۆ ئەمە بە زووترین کات کە بکرێت باسکەیت. چاوەڕوانی مەکە هەتا بڕیار لە بابەتەکەتدا ئەدرێت.

تۆ بواری ئەوەت هەیە داخوازیت لەبارەی ڕەگەزی وەرگێڕەکە، کارهەڵسووڕێنەرەکە و یاریدەدەریی یاسایی بدەیت بۆئەوەی هەست بە ئاسوودەیی و دڵنیایی بکەیت لە ماوەی پرۆسەی پەنابەرییەکەدا و دەزگای کۆچ بۆی هەیە کۆششکات بۆ یارمەتییدانت لە داخوازیەکەتدا. تۆ کە لەسەرو ١٨ ساڵانەوەیت بەتەنیا و بەبێ هاوداواکار چاوت بە یاریدەدەرە یاساییەکەت و کارهەڵسووڕێنەرەکەت ئەکەوێت. تۆ ئەتوانیت داخوازی یاریدەدەرێکی یاسایی بکەیت کە زانستی تایەبەتیی لەبارەی دۆخی کەسانی hbtq (هاوڕەگەزخواز.دووڕەگەزخواز.خۆگۆڕ بەڕەگەزی تر.کیووەر بەواتا نایەوێت هیچ ڕەگەزی بۆ دیاریکرێت) کە خۆت بیناسییت یاخود یارمەتییت بدرێت بۆ دۆزینەوەی یاریدەدەرێکی یاسایی لەم بابەتە.

گەر تۆ لەژێر ١٨ ساڵانیت

دەزگای کۆچ و کۆچبەران ئەبێت گوێبیستی هەموو منداڵێک بێت کە داوای پەنابەریی ئەکات و لێکۆڵێنەوە لە پێداویستیی منداڵەکە بۆ پاراستن لێرە بکات. لەبەرئەوە گرنگە کە تۆ باسی ژیانی خۆت لە زێدی خۆت بۆ دەزگای کۆچ و کۆچبەران بکەیت و ئایا لەو باوەڕەدایت چی ڕووبدات گەر بۆ ئەوێ بگەڕێیتەوە. گەر تۆ لەژێر ١٨ ساڵیت و پەروەردەکاری خۆت لەسوید لەگەڵدایە، ئەوا دەزگای کۆچ ئەبێت لێیان بپرسێت کە ئایا بۆیان هەیە قسەت لەگەڵ بکەن بەبێ ئەوەی ئەوان لە ژوورەکەدا بن. گەر تۆ دایک و باوکی خۆت لە سوید لەگەڵتا نەبێت، ئەوا سەرپەرشتیارەکەتە کە بڕیار ئەدات ئایا ئێمە بەتەنیا قسەت لەگەڵ بکەین. گەر تۆ ئەتەوێت بەبێ دایک و باوکت قسە لەگەڵ کارهەڵسووڕێنەرەکە یان سەرپەرشتیارەکەت بکەیت ئەوا گرنگە ئەمە بڵێیت.

وەرگێڕەکە

وشە و زاراوە بە زمانی سویدیی وزمانی خۆت ئەکرێت مانای جیاوازیان هەبێت. گرنگترین ئەوەیە کە تۆ باس لە هەستەکان و بەسەرهاتەکانی خۆت بکەیت و ڕوونی کەیتەوە کە ئەمانە بە چییەوە پێکەوەبەستنیان هەیە و بۆچی تۆ ئەترسیت.

گەر تۆ لە وەرگێڕەکە حاڵی نابیت یاخود ئەگەر لەو باوەڕەدایت کە وەرگێڕەکە هەموو شتەکان بێلایەنانە وەرناگێڕێت، ئەبێت ئەوەمان پێ بڵێیت. ئەوەشت بیربێت کە وەرگێڕەکە هەمیشە بە وشەگەلی تایەبەتی ئاشنا نییە، کە بۆ قسەکردن لەبارەی خەسڵەتی سێکسی، دەڕبڕینی ڕەگەزی یان ناسنامەی ڕەگەزیی بەکارئەهێنرێت. لەبەرئەوە ئەکرێت باش بێت کە بۆ وەرگێڕەکەش ڕوونکرێتەوە کە ئەو وشانەی تۆ بەکاریان ئەهێنیت بۆ تۆ چ مانایەک ئەدات.

شوێنی ژیان

لە زۆرینەی شوێنی ژیانکردنەکانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران، دوو کەس یان زیاتر لە هەمان ڕەگەز لە ژوورێکا بەشداریی ئەکەن. چاوەڕوانیی لە ماوەی پرۆسەی پەنابەریی ئەکرێت وابکات کە دۆخی نیشتەجێبوون فشاری لەسەربێت و لەوانەیە ناکۆکی لە ماڵەکەدا دروست بێت.

ئەوە گرنگە کە تۆ بە زووترین کات کە بکرێت باسی لێ بکەیت کە تۆ پێداویستیت بە چییە یاخود ئایا هەست بە دڵنیایی ئەکەیت لەو جێیەی ژیانی لێ ئەکەیت. گەر لە شوێنی ژیانکردنەکە کێشە هاتەکایەوە کە تۆ پێداویستیت بە یارمەتیی بێت بۆ چارەکاریی، ئەوا دەبێت بۆ ئێمەی بگێڕیتەوە. قسە لەگەڵ ئەو کارهەڵسووڕێنەرە بکە لەو یەکەی وەرگرتنە یاخود لەگەڵ ئەو کارمەندەی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەیە کە تۆ لێی ناونووسکراویت.

تەندروستی

لە بەشێک لە شارەکان سەردانگە هەیە، بۆ نموونە بۆ تەندروستیی سێکسی و ئامۆژگاری بۆ گروپە مەبەستی تایەبەت. نموونە بۆ گروپە مەبەست ئەکرێت ژن بێت، لاو یان کەسانی - بۆ زانیاریی زیاتر پرسیار لە کارهەڵسووڕێنەرەکەت بکە.. hbtq

ڕێکخراوە دڵخوازانەکان

تۆ هەمیشە مافی ئەوەت هەیە کە پەیوەندیی بە ڕێکخراوە دڵخوازانەکان بکەیت لە ماوەی پرۆسەی پەنابەریەکەدا بۆ ئەوەی ئامۆژگاریی و کۆمەک وەرگریت. هەتا زانیارییت زیاتر بێت لەسەر مافەکانت و بواری جێگرەوە، بەمە ئەوەندەی تر ئامادە ئەبیت لە پێش هەنگاوە جیاوازەکانی پرۆسەی پەنابەریی. یەک لەو ڕێکخراوە دڵخوازانە RFSL ە کە کار لەگەڵ کەسانی hbtq ئەکات لە مافەکانیانا و کۆمەکی تایەبەت و شوێنی چاوپێکەوتنی تایەبەتی پێشکەش پەناخوازانی hbtq ئەکات.

RFSL تازەهاتووەکان (RFSL Newcomers External link, opens in new window.)

RFSL Ungdom, Newcomers youth External link, opens in new window.

Last updated: