باسی کە تۆ کێیت

Berätta vem du är – sorani

تۆ پێداویستت بەوەیە نیشانی بدەیت کە تۆ کێیت و لە کوێ وە هاتوویت. ۆ ئەبێت پێناسەی خۆت دەستنیشان بکەیت لەڕێگەی ڕادەستکردنی بەڵگەنامەکانی ناسنامە و لە ڕێگەی بەجێهێشتنی زانیاریی باوەڕپێکراو و متمانە پێکراو.

باشترین شێوە بۆ نیشاندانی ئەوەی تۆ کێێت و لە کوێ وە هاتوویت، ئەوەیە کە پاسپۆرتێک یان بەڵگەنامەی ناسنامە لە زێدی (وڵاتی) خۆتەوە ڕادەست بکەیت. پاسپۆرتەکەت یان بەڵگەنامەی ناسنامە، ئەبێت لە وڵاتی خۆتەوە دەرکرابێت و وێنەی تۆیی پێوەبێت. بەڵکەنامەی ناسنامە ئەبێت ناوەکەت، هاووڵاتێتیت و کەی لە دایکبوویت نیشان بدات. تۆ ئەبێت بەڵگەنامەی ناسنامە کاتێک ڕادەست بکەیت کە داوانامەی پەنابەری پێشکەش ئەکەیت.

گەر پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی ناسنامەت نییە

گەر تۆ پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی ناسنامەت ڕادەست نەکەیت لە کاتی داوانامەی پەنابەرییەکەتدا، ئەوا ئێمە ئەرکێکت پێ ئەسپێرین کە بەڵگەنامەکانی ناسنامە پەیدا بکەیت. لە ئەرکپێسپاردنەکەدا ئەنووسین کە کام بەڵگانەمان ئەوێت کە تۆ ڕادەستیان بکەیت و درێژی ماوەی چەندت بەدەستەوەیە بۆ کردنی ئەم کارە.

گەر تۆ بەڵگەنامەی ترت هەیە، بۆ نموونە، مۆڵەتی شۆفێری، بەڵگەنامەی لەدایکبوون، بەڵگەنامەی هاووڵاتێتی یان دەفتەری سەربازی، ئەبێت ڕادەستیان بکەیت. ئەم بابەتانە لە بەڵگەنامە ناتوانن هەر یەک بە تەنیا سەلماندن بکەن کە تۆ کێێت، بەڵام فرەزۆر لە بەڵگەنامە ئەتوانن پێکەوە لەگەڵ باسکردنی تۆ بۆ ڕابردووت و زێدی خۆت، یارمەتی ئێمە بدات کە ڕێتێچوون بە ناسنامەت بدات.

گەر تۆ بەشداریی لە دەستنیشانکردنی ناسنامەکەت بکەیت ئەوا بواری کارکردنت ئەبێت لە ماوەی لێکۆڵینەوە لە داوای پەنابەریەکەت. ئەو کاتە تۆ ڕیزپەڕ ئەکرێیت لە ئەرکباری هەبوونی مۆڵەت (AT-UND).

کارکردن لەماوەى چاوەروانى وەک داواکارى پەنابەرێتى (بە ئینگلیزیى)

ئەوە بەرپرسێتی خۆتە کە بەڵگەنامە پەیداکەیت کە ناسنامەی تۆ نیشان بدات. گەر تۆ بەلاتەوە سەختە بەڵگەنامەی ناسنامە پەیدا کەیت، ئەبێت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران نیشانی بدەیت کە لە هەوڵدایت. گەر نەتوانیت نیشانی بدەیت کە تۆ لە هەوڵدانا بوویت بۆ پەیداکردنی بەڵگەکانی کە ئەی سەلمێنن تۆ کێیت، ئەوا دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەتوانێت قەرەبوی ڕۆژانەت کەمکاتەوە.

زیاتر لە بارەی قەرەبوی ڕۆژانە و کۆمەکی ئابووری بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

گەر نەتوانیت ناسنامەت دەستنیشان کەیت

ئەکرێت پەنابەری لە سوید وەرگیرێت ، ئەگەرچی تۆ ناسنامەشت ڕوون نەکردۆتەوە. لەوانەیە ئەوە بەس بێت کە تۆ زانیاریی باوەڕپێکراو و متمانە پێکراوت بەجێهێشتبێت لەبارەی ئەوەی کە تۆ کێیت و لە کوێ وە هاتوویت.

بەڵام ئەگەر تۆ نە پاسپۆرت نە کارتی ناسنامەی وڵاتی خۆت نەبێت، ئەوا بۆت هەیە ماوەیەکی درێژ چاوەڕوانی ئەوە بکەیت کە ببیتە هاووڵاتی سویدی، لەبەرئەوەی پەڵپی (داوای) بەرزتر هەیە بۆ سەلماندنی ناسنامە لەکاتی داواکردنی هاووڵاتێتی سویدی.

زیاتر لەبارەی سەلماندنی ناسنامە لەکاتی داواکردنی هاووڵاتێتی سویدی بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

ئەوە کارێکی نایاساییانەیە کە زانیاریی نادروست لەبارەی ناسنامەی خۆوە بەجێبهێڵریت. ئەگەر وا دەرکەوت کە تۆ بەڵگەنامەی ناسنامەی ساختە، یان زانیاریی نادروستت لەبارەی ناسنامەی خۆتەوە پێشکەش کردووە، ئەوا دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەتوانێت مۆڵەتی مانەوەکەت بکێشێتەوە (لێ وەرگرێتەوە) و بڕیار بدات کە لە سوید دەرتکا.

Last updated: