په نابه ری – له داواکردن هه تاوه کو بڕیار

Asyl – från ansökan till beslut – sorani

1

داوانامە

  • تۆ بۆت هەیە ، پرسیاگەلێک له‌باره‌ی بۆ نموونە ناوت،هاووڵاتیت، خێزانت. وەڵام بدەیتەوە
  • تۆ ده‌بێت پاسپۆرتەکەت یان بەڵگەی تری پێناسنامە بده‌یت بۆ نیشاندانی ئەوەی کە تۆ کێیت.
  • دەزگای دەوڵەتی کۆچ وێنەی تۆ و پەنجەمۆرت ئەگرێت. پەنجەمۆرەکانت بۆ ئەوە بەکاردەهێنرێت تاوەکو ببینن ئه‌گه‌ر تۆ له‌ وڵاتێکی دیکه‌ی ئەورووپی داوای په‌نابه‌ریت یان ڤیزات کردووه‌، یان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت یان قه‌ده‌خه‌ی مانه‌وه‌ت ‌ له‌ وڵاتێکی دیکه‌ی ئەورووپی هەیە.
  • بە یارمەتی وەرگێڕێک بۆت هەیە زیاتر باس بکەیت کە ئۆ کێیت، بۆچی نیشتمانی خۆتت بەجێ هێشتووە و ‌تۆ چۆن بۆ سوید سەفەرت کرد.
  • تۆ ئەتوانیت باسکەیت ئەگەر پێداویستیت بە یارمەتیی تایەبەت هەیە لە پرۆسەی پەنابەریەکەدا یاخود بۆ دەرەقەت هاتنی ڕۆژانی ئاساییت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەتوانێت لە هەندێک دۆخی تایەبەتدا یارمەتییت بدات، ئەگینا زانیارییت ئەدرێتێ کە ڕوو لە کوێ بکەیت.
  • ئه‌گەر ‌تۆ هیچ پارەی خۆت پێ نییە ئەوا ئەتوانیت داوای کۆمەکی ئابووری بکەیت. تۆ کارتێکی بانک و زانیاریی پراکتیکی لەبارەی قەرەبوی ڕۆژانە و یارمەتی تایەبەتی وەرئەگریت، لەوانە مافی تۆ بۆ جێی نیشتەجێبوون، چارەکاری و خوێندنگا بۆ مناڵەکان.
  • تۆ زانیاریی لەسەر پرۆسەی پەنابەری وەرئەگریت، هەنگاوی ئاییندە چییە و ‌تۆ ئەبێت چی بکەیت. ‌تۆ زانیاریی لەسەر پرسیارگەلی پراکتیکیش وەرئەگریت، بۆ نموونە مافی وه‌رگرتنی خانووبه‌ره‌، چاودێری تەندروستی و خوێندنگا بۆ منداڵەکان.

2

بانگهێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەریی

  • هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە تۆ داوانامەی پەنابەریت پێشکەش ئەکەیت، بانگهێشتێکت بۆ. لێکۆڵینەوەی پەنابەری بۆ دێت.. تۆ بانگهێشتەکەت ئەو کاتە بۆ دێت کە یەکەم گوتوبێژت لەگەڵ دەزگای دەوڵەتی کۆچ کردبێت یاخود بە پۆست بۆت ئەنێرن پاش یەکەمین کۆبوونەوەت. لە بانگهێشتەکەدا نووسراوە، کەی و لەکوێ چاوت بە کارڕاپەڕێنەرێک ئەکەوێت. گرنگە کە تۆ دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئاگادار بکەیتەوە ئەگەر ئەدرەست گۆرێ تاوەکو ئێمە بتوانین پەیوەندییت پێوە بکەین.

3

کارلەسەرکردن لە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی پەنابەریی

  • پاش ئەوەی کە تۆ داوانامەکەت پێشکەش کرد، کارڕاپەڕێنەر بە ناو هەموو بەڵگەنامەکانتا ئەچێتەوە، کە چیت باس کردوە و ئایا کۆنتڕۆل کردنی پەنجەمۆرەکانی ‌تۆ چی نیشان داوە.
  • کارڕاپەرێنەرەکە ئەتوانێت لە ڕوانگەی ئەو زانیارییانەوە کە تۆ لە داوانامەکەت نووسیوته‌وه‌ بڕیار بدات کە ئایا داوانامەکەی ‌تۆ چەند زۆر پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە. هەمو داوانامەکان له‌ یه‌ک جیاوازن، لەبەرئەوە درێژی کاتی لێکۆڵینەوەیان له‌یەک جیاوازە .
  • کارڕاپەڕێنەرەکە داوانامەکەت بۆ لێکۆڵینەوەی بەردەوام ئامادە ئەکات. ئەوە لەوانەیە لەبارەی هێنانی زانیاریی لە فەرمانگەکانی ترەوە بێت.
  • ئه‌گەر به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی کارڕاپەڕێنەرەکە تۆ پێویستت بە نوێنەرێکی یاساییە بێت، ئه‌وه‌ت بۆ دابین ده‌که‌ن.

4

لێکۆڵینەوەی پەنابەریی

  • به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به‌ باس کردنی ئه‌وه‌ که‌ گوتوبێژەکە لەبارەی چییەوەیە و کامانەن مافەکان و ئەرکەکانی تۆ. ‌تۆ بۆ نموونە ئەرکباریت ڕاستی بڵێیت و هیج شتێک نەشاریتەوە. به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌که‌ و وەرگێرەکە ئەرکی نهێنیپاراستنیان هه‌یه‌.
  • ئه‌گەر پیویستت بە نوێنەرێکی یاساییە‌ ئەوا نوێنەرەکە بۆی هەیە لەکاتی لێکۆڵینەوەکەدا لەگەڵدا بێت. نوێنەرە یاساییەکەش ئەرکی نهێنیپاراستنی هەیە.
  • بە یارمەتی وەرگێڕێک بۆت هەیە باس بکەیت کە ئه‌تۆ کێیت، لە کوێوە هاتوویت، بۆچی داوای پەنابەری ئەکەیت و ئایا پێتوایە چیت بەسەردێت ئەگەر ناچار بیت بۆ وڵاته‌که‌ت بگەڕێیتەوە. هەروەها پرسیارگەلت لێ ئەکرێت لە بارەی خێزانەکەتەوە، تەندروستیت و دۆخی تۆ لە وڵاتی خۆت.
  • پاسپۆرت و بەڵگەی ناسنامەی تریش لەگەڵ خۆتدا بهێنە بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەرییەکە، ئەگەر هەر لەئێستاوە ڕادەستت نەکردبن.
  • ‌تۆ بۆ خۆت به‌رپرسی لە باسکردنی هه‌مو هۆکارەکانی خۆت بۆ داوای په‌نابه‌ری و بەجێهێشتنی بەڵگەنامەکانی کە ئەتەوێت دەزگای کۆچ تەماشای بکات، ئه‌گه‌ر شتێکی له‌وجۆره‌ هه‌بێت.
  • به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌که‌ کۆنووس ئەنووسێت له‌بارەی ئەوەی ئەگوترێت. تۆ دەرفەتی ئەوەت ئەدرێتی کە کۆنووسەکە پەسەند بکەیت، و پاشان لەگەڵ هەموو بەڵگەنامەکانی تردا هەڵئەگیرێت کە تۆ ڕادەستت کردوون.
  • لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا ده‌رفه‌تت ئەدرێتێ کە پرسیارگەل لەبارەی پڕۆسەی پەنابەرییەکەوە ئاراستە بکەیت یاخود شتێکی دیکه‌ کە لە بارەی پەیوەندیی ‌تۆ بە دەزگای کۆچەوەیە.

لێکۆڵینەوە لەگەڵ منداڵدا

هەموو منداڵ مافی ئەوەیان هەیە کە قسە بکەن و گوێیان لێبگیرێت. ئەو منداڵه‌ی کە پێکەوە لەگەڵ باوک و دایکیا داوای پەنابەری ئەکات مافی ئەوەی هەیە کە چاوی بە به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌که‌ لە دەزگای کۆچ بکەوێت. هۆکاری پەنابەری منداڵ ئەبێت بە تایەبەت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت – لەوانەیە منداڵێک هۆکاری پەنابەری تری هەبێت وەک تا ئەوەی باوانی. کاتێک لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری پەنابەری منداڵەکە ئەکرێت ئەبێت به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌ی دەزگای کۆچ، هەتا ئەوەندەی کە بکرێت، لێکۆڵینەوەکە بگونجێنێ بەپێی تەمەنی منداڵەکە، پێگەیشتوویی و تەندروستی. منداڵەکە مافی ئەوەی هەیە کە گەورەساڵیکی لەگەڵدا بێت لە لێکۆڵینەوەکەدا. ئەوە لەوانەیە یەک لە باوک و دایکەکە بێت، کەسێکی تری سەرپەرشت یان پارێزه‌رێک. منداڵی بەتەنیاهاتوو هەمیشە مافی ئەوەیان هەیە کە سەرپەرشتیارەکەیان لە لێکۆڵینەوەکەدا لەگەڵدا بێت.

5

بڕیار

  • کاتێک دەزگای کۆچ بڕیاری لەسەر داواکارییەکەت دا، دەتوانین بە شێوازی جۆراوجۆر لە بڕیارەکە ئاگادارت بکەینەوە. دەتوانین لە کۆبوونەوەیەکدا باسی بڕیارەکەت بۆ بکەین کە دەتوانیت لەگەڵ بەڕێوەبەری کەیسێکدا کۆببیتەوە، یان لە ڕێگەی پۆستەوە ئاگادارت بکەینەوە.
  • بڕیارەکە بە زمانی سویدی نووسراوە، بەڵام تەنانەت ئەگەر بە پۆستیش بڕیارەکەت پێ بگات، بانگ دەکرێیت بۆ کۆبوونەوەیەک لە بنکەی پێشوازی کە تێیدا بە هاوکاری وەرگێڕ زانیاریی زارەکی لەبارەی بڕیارەکەوە وەردەگریت.
  • ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای گێڕانەوەی خۆتە و ئەو بەڵگەنامانەی کە پێشکەشت کردوون بۆ پشتگیری لەو شتانەی کە دەربارەی ناسنامەکەت و هۆکارەکانی پەنابەرییت باست کردووە، هەروەها زانیاریی دەزگای کۆچ لەسەر دۆخی وڵاتەکەتە. تاوتوێکاری کەیسەکە ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمە بۆچی گەیشتینەتە ئەو ئەنجامەی کە واتە ئەو بڕیارە لە کەیسەکەتدا دراوە بڕیارێکی دروست بووە.
  • ئەگەر داواکارییەکەت پەسەند کرا ئەوا مۆڵەتی مانەوەی کاتی وەردەگریت کە بەو واتەیە مافی ژیان و کارکردنت لە سوید هەیە. ئەگەر داواکارییەکەت ڕەتکرایەوە، دەتوانیت یان گەشت بکەیتەوە بۆ وڵاتی خۆت یان ئەگەر پێت وایە پێویستە بڕیارەکە بگۆڕدرێت داوای پێداچوونەوەی برێارەکە بکەیت.

Last updated: