ڕێنماییەکانی کۆچبەری

Asylregler – sorani

ئەگەر تۆ بەدوای پاراستنیت لە سوید، پێویستە کاتێک دێیتە ناو سوید داواکاریەکەت بۆ پەنابەری پێشکەشی پۆلیسی سنوور یان بە یەکێک لە یەکەکانی داواکاری ئاژانسی کۆچ کردن بکه‌یت.

ئاژانسی کۆچی سویدی ناتوانێت ئه‌و داواکاریانه‌ی پەنابەری پەسەند بکات کە لە کۆنسۆڵخانەی سویدی پێشکەشکراوە. ئەگەر ناتوانیت بێیتە سوید بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پاراستن، دەتوانیت ڕوو بکەیتە UNHCR.

ڕێسای دوبلین بڕیاری ئەوە دەدات لە کامە وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا داواکاریەکە سەیر دەکرێت.

زۆرتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێسای دوبلین (بە ئینگلیزیى)

داواکارانی پەنابەری

داواکاری پەنابەری ئەو کەسەیە کە ڕوو دەکاتە سوید و داواکاری پاراستن (پەنابەری) له‌وێ پێشکەش دەکات، بەڵام ئەو کەسەی کە هێشتا داواکاریەکەی کاری لەسەر نەکراوە.

هۆکارەکانی بەخشینی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوانەی داوای پەنابەری دەکەن

سوید واژۆی لە سەر ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پەیوەست بە دۆخی پەنابەران کردووە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سوید بە جیا کار لەسەر هەر یەک لە داواکاریەکان دەکات.

پشکنینی تاکه‌که‌س بریتیه له وه‌رگرتنی ناسنامەی ڕەگەزی و ئاڕاستەی سێکسی که‌سه‌که (واته، ئایا کەسەکە هاوڕەگەزبازە، نێره‌مۆکه یان ترانزجێندەرە).

سوید مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بە کەسێک دەبەخشێت کە بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەنابەرە، و هەروەها بە کەسێک کە پێویستی بە “پاراستنی یاریدەدەر” هەبێت بەگوێرەی ڕێنماییە هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا.

پەنابەر

بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پەیوەست بە دۆخی پەنابەران، دەسەڵاتی یاسادانانی سویدی و ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا، کەسێک بە پەنابەر هەژمار دەکرێت کاتێک هۆکاری بنه‌ماداری هەیە بۆ ترسی چەوساندنەوە بەهۆی:

  • نەژاد؛
  • نەتەوایەتی؛
  • بیروەباوەڕی ئاینی یان سیاسی؛
  • ڕەگەز؛
  • بیروبۆچوونی سێكسی؛ یان
  • ئەندامیەتی لە گروپێکی کۆمەڵایەتی تایبەت.

لەوانەیە چەوساندنەوەکە لە دەسەڵاتی وڵاتی ئەسلی کەسەکە سەرچاوە بگرێت. هەروەها لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێت کە دەسەڵاتداران ناتوانن یان نایانەوێت پاراستن پێشکەش بکەن بەرامبەر بە چەوساندنەوەی تاکەکان یان گروپەکان.

ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەوەی بۆ ئەکرێت کە پەنابەرە، بڕیاری پلەی بەپەنابەرناسین وەرئەگرێت، کە ئەمەش پلەیەکی نێونەتەوەیی ددانپێنراوە، کە لەسەر بناخەی هەردووک لە ڕێککەوتننامەی پەنابەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپایە.

ئەو کەسەی کە پلەی بەپەنابەرناسین وەرئەگرێت، لەباری ئاساییدا مۆڵەتی مانەوە وەرئەگرێت کە بۆ سێ ساڵە.

ئەو کەسانەی پێویستیان بە پاراستنی کاتیی هەیە

کەسێک کە دیاریکراوە پێویستی بە پاراستنی کاتیی هەیە کەسێکە کە:

  • لە مەترسی ئەوە‌دایە حوکمی مەرگی بۆ دەربکرێت؛
  • لە مەترسی ئەوەدایە دووچاری ئەشکەنجەی جەستەیی، ئازاردان یان مامەڵە یان سزای تری نا مرۆیی یان شکۆشکاندن ببێت؛ یان
  • وەک هاوڵاتیەک، لە مەترسی بریندار بوونە بەهۆی ناکۆکی چەکداری.

ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەوەی بۆ ئەکرێت کە لەبریی (بژاردەی) پێداویست بە پاراستنە، بژاردەی پێویست بەپاراستن ناسین وەرئەگرێت کە لەسەر بناخەی ڕێساکانی – یەکێتی ئەورووپایە.

ئەوەی کە بژاردەی پلەی پێداویست بە پاراستنی هەیە، ئەوا لە ئاساییدا مۆڵەتی مانەوەی ١٣ مانگی وەرئەگرێت.

جیاکاریەکانی مافی پاراستن

گەرهاتوو لەماوەی لێکۆڵینەوەی داوانامەکەت، ئەوە هاتە پێش کە تۆ تاوانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتیی، تاوانی گەورەی ترت کردووە، یان ئەوەی کە تۆ هەڕەشە لە دڵنیایی وڵات ئەکەیت، ئەوا ناکرێت تۆ لە سوید پەنابەری وەربگریت. تۆ ئەتوانیت مۆڵەتێکی مانەوەی ماوەدیاریکراو وەربگریت گەر نەتوانرێت بۆ وڵاتی خۆت بگەڕێیتەوە، لەبەرئەوەی تۆ لەوێ مەترسی کوشتن یان کەوتنەشوێنت لەسەربێت.

مۆڵەتی مانەوە لە دۆخی تردا

لە حاڵەتی نائاساییدا، کەسێک لەوانەیە بتوانێت مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەربگرێت سەرەڕای ئەوەش کە کەسەکە پێویستی بە پاراستن لە دژی چەوساندنەوە نەبێت یان مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون لەسەر هیچ بنەمایەکی تر وەجێنەهێنێت. ئەوکاتە پێداویست بە بارودۆخی بەتایەبەت ناسک هەیە. کاتێک دەزگای کۆچ بڕیارێک دەدات، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ دۆخی تەندروستیی کەسەکە و خۆگونجاندنی لەگەڵ وڵاتی سوید و بارودۆخی وڵاتی کەسەکە ئەنجام دەدرێت.

وڵاتی ڕەچەڵەکی دڵنیا

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران لیستێکی هەیە ناوبراو بە ولاتانی ڕەچەڵەکی دڵنیا. بۆئەوەی وڵاتێک وەک وڵاتی ڕەچەڵەکی دڵنیا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ئەوا پێویستە چەندین پێوەر وەئەنجام بگەیەندرێت.

بەپێی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەم وڵاتانەی کە دێن وڵاتانی ڕەچەڵەکن کە دڵنیان (بە ئینگلیزیى)

ئەو منداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن

بەگوێرەى یاسای سویدی، ئاژانسی کۆچ کردن پێویستە باشترین بەرژەوەندیەکانی منداڵه‌کان دیاری بکات. گشت ئەو منداڵانەی دەتوانن و دەیانەوێت داواکاریه‌کانی خۆیان هەبێت مافی ئەوەیان هەیە ئەمە بکەن و گوێیان لێبگیرێت. هۆکارەکانی منداڵێک بۆ داواکردنی پەنابەری بە جیا کاری لەسەر دەکرێت، لەبەرئەوەی دەکرێت هۆکاری تری جیاوازیان هەبێت بەراورد بە دایبابیان بۆ داواکردنی پەنابەری. کاتێک هۆکارەکانی داواکردنی پەنابەری دەپشکێندرێن، ئەفسەری کێیسەکە پێویستە تا ئەو پەڕی توانای لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ تەمەن، تەندروستی، و پێگەیشتوویی منداڵەکە بگونجێنێت. منداڵەکە مافی ئەوەی هەیە کەسێکی گەورەی لەگەڵدا بێت لەکاتی پرسیار لێکردن. دەکرێت دایك وباوك یان چاودێر، بەخێوکاری یاسایی و/یان راوێژکاری گشتی بێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێسا پەیوەندیدارەکان بەو منداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن

زیاتر بخوێنەوە

  1. ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پەنابەران (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.
  2. UNHCR (ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان) (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.
  3. فەرمانی شایستەیی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.
  4. قانونی بیانیەکان (بە سوێدى) External link, opens in new window.
  5. فەرمانی بیانیەکان (بە سوێدى) External link, opens in new window.
  6. ڕێسای دوبلین (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

Last updated: