کاتێک کە چاوەڕوانی ئەکەیت

Medan du väntar – sorani

لێرەدا زانیاریی بۆ تۆ هەیە کە داوای پەنابەریت لە سوید کردووە، بەڵام کە هێشتام وەڵامی داواکارییەکەت بۆ نەهاتووە.

کاتێک کە تۆ داواکارییەکەت پێشکەش ئەکەیت، ئەتوانیت لەبارەی ئەوەوە بخوێنیتەوە کە چی دێتەپێش، و لەبارەی مافەکانت وەک پەناخوازێک کاتێک کە دێتە سەر پرسی، کار، خوێندنگا، نیشتەجێبوون، تەندروستی- و چارەکاریی نەخۆشی و کۆمەکی ئابووریی(دارایی).

چاوەڕوانی بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەری

لەوانەیە ماوەیەکی درێژی پێبچێت هەتاوەکو تۆ بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەری بێیت. ئەوکاتە تۆ ئەتوانیت زیاتر باس بکەیت کە بۆچی لە سوید داوای پەنابەری ئەکەیت، چی لە تۆ ڕوویداوە و ئایا پێتوایە کە چیت لێ بەسەردێت گەر پێویستکات بۆ زێدی (وڵاتی خۆت) خۆت بگەڕێیتەوە. ماوەی چاوەڕوانی ئەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت.

تۆ لەوانەیە بۆ چەند چاوپێکەوتنێک بانگ کرێیت پێش ئەوەی بڕیار وەرگریت. وەرە بۆ ئەو کاتانەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ بۆ تۆی داناوە. کاتی تازە کەمن و لەبەرئەوە ئەکرێت کە تۆ ماوەیەکی درێژ بۆ بڕیارەکەت چاوەڕوانی بکەیت، گەر ئێمە پێویست کات کە دیسان کاتت بۆ بگرین.

ڕاگەیاندن لە ئەدرەسەکەت بدە

ئەگەر تۆ بگوازیتەوە، ئەبێت ئەدرەسەکەت بە دەزگای دەوڵەتی کۆچ ڕابگەیەنیت، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین تۆمان دەست بکەوێت کاتێک کە کاتی لێکۆڵینەوەکەت یان چاوپێکەوتنی تر هاتەکایەوە. پۆستەکەت بە بەردەوامی بخوێنەوە، تاوەکو ئەو زانیارییەت لە کیس نەچێت کە لە دەزگای دەوڵەتی کۆچەوە دێت.

ئەو ڕێکخراوانەی کە ئەتوانن یارمەتیی تۆ بدەن کە پەناخوازیت

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئەمنەستی External link, opens in new window.Amnesty International

کاریتاس  سوید External link, opens in new window. Caritas Sverige

ئەنجوومەنی نیشتمانیی گرووپەکانی پەنابەران و کۆمیتەیکانی پەناخوازی External link, opens in new window.  Flyktinggruppernas och asylkommittéernas riksråd

بورۆی ئامۆژگارییدان بۆ پەناخوازان و پەنابەرا External link, opens in new window. Asylrättscentrum

ڕێکخراوی منداڵپارێزان External link, opens in new window.
Rädda barnen

خاچی سوور External link, opens in new window. 
Röda korset

ناوەندی چارەکاری خاچی سووری سویدی بۆ گیرۆدەبوانی جەنگ و ئەشکەنجە External link, opens in new window.
Svenska Röda Korsets behandlingscenter för krigsskadade och torterade

چالاکی ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی ( مسیۆنی کۆمەڵایەتی) External link, opens in new window. Sociala missionen

کڵێسای سویدی External link, opens in new window. Svenska kyrkan

RFSL-Newcomers External link, opens in new window.

زانیاری دەربارەی کۆمەڵگەی سویدی بە چەندین زمان دەکرێت سەیر بکرێت لە Information om Sverige External link, opens in new window.

Last updated: