کرێی چاودێری ته‌ندرووستی

Avgifter för sjukvård – sorani

ئه‌و کرێیانه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ کارتی LMA پێشان ده‌ده‌ن.


هەقدەستی سەردانکردن بۆ بنکەیەکی تەندروستی یان نەخۆشخانە

جۆری سەردان

هەقدەست

راوێژی دکتۆر له‌ ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندرووستی

50 کرۆن

راوێژی دکتۆر دوای ئاراسته‌کردن

50 کرۆن

سه‌ردانی دوای ئاراسته‌کردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ و جۆره‌ پزیشکی تر (بۆ نمونه‌ په‌رستیار، پزیشکی چاره‌سه‌ری سرووشتی، راوێژکاری پزیشکی)

25 کرۆن

پاراستنی منداڵ و چاودیری زانه‌کی، چاودیری دوو گیانی و له‌دایک بوونی منداڵ

به‌خۆڕایی

چاودیری پاراستن ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌ درمییه‌کانت هه‌بوو

به‌خۆڕایی

* ئاراسته‌کردن بریتییه‌ له‌ گفتوگۆکردن دوای ئه‌وه‌ی پزیشک نه‌خۆش ده‌نێرێته‌ نۆرینگه‌ی چاودیری ته‌ندرووستی تر کاتێک که‌ نه‌خۆش هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریه‌کی تایبه‌تی پیویسته‌. ئاراسته‌کردن پێهاتووه‌ له‌ زانیاری پزیشکی ده‌رباره‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ت، هه‌ست به‌ چی ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و برینه‌کانی پێشووت. نۆرینگه‌ی چاودێری ته‌ندرووستی که‌ نه‌خۆشی ئاراسته‌کراو وه‌رده‌گرێت، دواتر به‌مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌، بانگت ده‌کات.

چاودیری نه‌خۆشخانه‌ی خێرا

کرێی سه‌ردانی خێرای نه‌خۆشخانه‌ له‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی تر جیاوازه‌. ده‌توانی کرێی هه‌نووکه‌یی له‌ ماڵپه‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی و ناوچه‌کان بدۆزیته‌وه‌ یاخود له‌ رێگای 1177 Vårdguiden

هەقدەستی چاودێری ددان لە کاتی کوتوپڕدا

جۆری سەردان

هەقدەست

سه‌ردانی خێرا بۆ خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ته‌ندرووستی ددان یاخود پزیشکێکی تری ددان که‌ خزمه‌تگوزاری ددان دیاریده‌کات

50 کرۆن

سه‌ردانیکردنی خیرا بۆلای پزیشکی ددانی تایبه‌ت به‌بێ ره‌زامه‌ندی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ته‌ندرووستی ددان

کرێی پزیشکی ددان

بەم شێوەیە پارەی سەردانی چاودێری تەندروستی خۆت ئەدەیت

هەمیشە پرسیار لە خاوەن چاودێریەکە بکە، بەواتا بنکەی تەندروستی، نەخۆشخانە یان چاودێری گشتیی ددان، لەبارەی چۆنیەتی پارەدانی سەردانەکەت هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە تۆ داوای چاودێری ئەکەیت.تۆ بە شێوازی جۆراوجۆر پارەی سەردانەکەت ئەدەیت کە وابەستەیە بەو شارەی لێی ئەژیت. بەشێک لە خاوەن چاودێریەکان یان کارت یان پارەی کاش وەرئەگرن، لە کاتێکدا ئەوانی تر فاتوورەیەک ئەنێرن بۆ ماڵەوە بۆت. گەر خاوەن چادەێریەکە تەنها ڕێگا بە پارەدان بە فاتوورە بدات، ئەتوانیت بپرسیت کە ئایا بۆت هەیە دواجار بێیتەوە و پارەکە لە شوێنەکە بدەیت، چونکە پەناخوازان دەرفەتی سنوورداریان هەیە بۆ پارەدان بە فاتوورە.

ده‌رمان

بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی وه‌ریده‌گریت، 50 کرۆن ده‌ده‌یت. هه‌ندێکجار ده‌رمانت بۆ دانراوه‌ که‌ نرخه‌که‌ی زۆر له‌ 50 کرۆن گرانتره‌. زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ بۆ منداڵان داده‌نرێن، به‌خۆڕایین.

گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش

که‌متر له‌ 40 کرۆن ده‌ده‌یت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش.

قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران

ده‌توانی داواکاری پێشکه‌ش بکه‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رماله‌ی تایبه‌تی له‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی له‌کاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ی ته‌ندرووستی پێویستت بووه‌ و داوته‌ له‌گه‌ڵ تێچوونی پاره‌ی ده‌رمان که‌له‌سه‌ر داخوازی پزیشک کڕیووته‌.

ئه‌گه‌ر تێچوونه‌کانت 400 کرۆنیان تێپه‌ڕاند

ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 6 مانگدا، زیاتر له‌ 400 کرۆنت به‌ پزیشک دابوو بۆ راوێژی پزیشکی، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ پزیشک بۆی داناوی و چاودێری ته‌ندرووستی تر (وه‌کو چاره‌سه‌ری سرووشتی)، ده‌توانی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌یت. ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران ده‌توانێ قه‌ره‌بووت بکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێچوونه‌کان بری 400 کرۆنیان تێپه‌راند. بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی خه‌رجتکردووه‌، پێویسته‌ پسوله‌ی خه‌رجیه‌که‌ت پێشان بده‌یت تاوه‌کو بیسه‌لمێنێ که‌ پاره‌ت بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ داوه‌ (کرێ نا). سه‌باره‌ت به‌ پسوله‌کانی کرینی ده‌رمان، پێویسته‌ تایبه‌تمه‌ندی دانانی ده‌رمانه‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌یت که‌ ناوه‌که‌ت له‌ لایه‌کی لاپه‌ره‌که‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

١. گەر تۆ بەبێ ئەوەی حەواڵەنامەیەکت لە دوکتۆرێکی بنکەی تەندروستییەوە هەبێت چاوت بە دوکتۆرێکی پسپۆڕ کەوێت، ئەبێت خەرجییەکی بەرزتر بدەیت. خەرجییەکە لەناو پاراستن لە خەرجی بەرز، بەواتا ٤٠٠ کرۆنەکە، هەژمار ناکرێت

چاودێری ته‌ندرووستی و ده‌رمانی خێرا

تێچوونی چاودێری ته‌ندرووستی خێرا ناچێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و 400 کرۆنه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تادا باسکرا، به‌ڵکو بۆ ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌ی ئه‌گه‌ر 50 کرۆنی تێپه‌ڕیکرد. هه‌مان یاسات به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ چاودیری خێرای ددان بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ددان داخرابوو یان کاتی به‌رده‌ستی نه‌بوو له‌و کاته‌ی که‌ تۆ پێویسته‌.

پسوله‌که‌ هه‌ڵبگره‌ بۆ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران و به‌ زووترین کات داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌، دوای سه‌ردانیکردن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خێرا.

هه‌روه‌ها ده‌توانی داواکاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ بۆ ده‌رمانی دانراو بکه‌ی که‌ نرخه‌که‌ی له‌ 50 کرۆن زیاتره‌.

٢. گەرتۆ ڕەتکردنەوەت وەرگرتووە

گەر مافی تۆ بۆ کۆمەکی ئابووریی لەلایەن دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران نەما، بەهۆکاری ئەوەی کە تۆ بڕیاری ڕەتکردنەوە یان لە وڵات دوورخستنەوەت بۆ دەرچووە، کە چیتر نەکرێت داوای چاوپێداخشاندنەوەی لەسەر بکرێت، ئەوا ئەبێت تۆ کارتی ل م ئا کەت ڕادەست کەیتەوە و تۆ ناشتوانیت پارە بۆ دەرمان یەن سەردانی دوکتۆر ەرگریت.

Last updated: