کارتی – ل م ئا بۆ پەناخوازان

LMA-kort för asylsökande – sorani

”ئێل ئێم ئا” (LMA) واتە یاسای وەرگرتنی پەناخوازان. کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) کارتێکی پلاستیکیە کە وێنەیەکی تۆی لەسەرە کە پیشانی دەدات کە تۆ پەناخوازیت.

کاتێک داوای مافی پەنابەرێتی لە سوید دەکەیت، وێنەت لێدەگیرێت. دواتر، تۆ کارتێک بەناو ”ئێل ئێم ئا” (LMA) وەردەگریت. ئەمە کارتی ناسنامە (id-kort) نییە، بەڵکو بەڵگەی ئەوەیە کە تۆ پەناخوازیت و ڕێگەت پێ دەدرێت لە سوید بمێنیتەو لە کاتێکدا چاوەڕێی وەڵام دەکەیت. کارتەکە کەسییە و جێگەی ئەو پسوولەیە (ڕەسید) دەگرێتەوە کە تۆ لە کاتی پێشکەش کردنی داواکارییەکەت بۆ پەنابەری وەرتگرتووە. ئەگەر لەو کاتەی کە پەناخوازیت مافی کارکردنت هەبێت کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) ئەم زانیارییەی تێدایە، کە پێی دەوترێت "ئا تێ-ئۆند" (AT-UND).

Bild av LMA-kortZoom image

کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA). کرتە بکە لەسەر وێنەکە بۆ گەورەکردنی.

هەمیشە کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) لەگەڵ خۆت هەڵگرە

لە ژێر وێنەکە لەسەر کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) ژمارەی کەیسەکەت لای دەزگای کۆچ دەبینیتەوە، باشە ئەو ژمارەتە لەبەردەست بێت کاتێک پەیوەندی لەگەڵ ستافی دەزگای کۆچ دەکەیت. بە یارمەتی ئەم ژمارەیە، ئاسانتر دەبێت تا بە خێرا بەڵگەنامەکانت بدۆزرێتەوە.

کاتێک پەیوەندی بە بەرپرسێک دەکەیت کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) نیشان بدە یان ئەگەر پێویست بکات دەتوانی بە خاوەنکارێک نیشانی بدەیت کە تۆ مافی کارکردنت هەیە. ئەگەر کارێکت وەرگرتبێت و بتەوێ هەژمارێکی بانکی بکەیتەوە، پێویستە کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) بە بانک نیشان بدەیت.

لە هەندێک حاڵەتدا، دەتوانیت کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) بەکاربێنیت بۆ سەلماندی ناسنامەی خۆت لە کاتی وەرگرتنی پاکێتی پۆست لە دەرەوەی وڵات یان پۆستی راسپێردراو لەلایەن دەزگای کۆچی سوید.

ئەگەر کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) لە دەرمانخانەدا پیشان بدەیت، بۆ زۆربەی دەرمانەکان کە بە ڕەچەتە دەیکڕیت پارەیەکی کەمتر دەدەیت. تۆ هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سەردانی خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستی دەکەیت هەقدەستی کەمتری نەخۆشی دەدەیت ئەگەر کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) نیشان بدەیت.

زیاتر لەبارەی چاودێری نەخۆشی بۆ پەناخوازان بخوێنەرەوە

ماوەی ڕەوایی کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA)

پێویست ناکات کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) بگۆڕیت لەو ماوەیەدا کە پەناخوازیت، بەڵام پێویستە بە بەردەوامی سەردانی دەزگای کۆچ بکەیت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ڕەوایی کارتەکە.

سەرەڕای هۆکاری سەردانەکەت بۆ دەزگای کۆچ هەر جارێک سەردان دەکەیت کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) بە شێوازی دیجیتاڵی نوێ دەکرێتەوە و ماوەی ڕەواییەکەی بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ دەکرێتەوە. تکایە پرسیار بکە لەو بەڕێوەبەرەی کە چاوپێکەوتنت لەگەڵدا هەیە ئەگەر ماوەی ڕەوایی کارتەکە درێژکراوەتەوە. ئەگەر لە ماوەی چەند مانگێکدا سەردانی ئێمەت نەکردبێت، دوو هەفتە پێش بەسەرچوونی کارتەکە وەبیرهێنانەویەک وەردەگریت. ئەگەر منداڵەکانتانیش کارتی ”ئێل ئێم ئا”-یان (LMA) هەبێت کە دەبێ درێژبکرێنەوە، پێویستە منداڵەکان لەگەڵدا بێن بۆ دەزگای کۆچ.

کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) کۆدی "کیو ئاڕ"-ی هەیە

کارتە نوێیەکانی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) کە پاش 1ی مانگی یەکەمی 2022 دەرچووە کۆدی "کیو ئاڕ"-یان (QR) هەیە کە ڕێگە بە هەر کەسێک دەدات لەڕێگەی سکانکردنی کۆدی "کیو ئاڕ" بە ئاسانی بیپشکێنێت تا بزانێت کارتەکە راستە و ئەگەر تۆ مافی کارکردنت هەیە (کە پێی دەوترێت AT-UND). هیچ زانیاریی کەسیی زیاتر دەربارەی تۆ پیشان نادرێت و پشکنینەکە تۆمار ناکرێ.

کاتێک بڕیارێکت وەرگرت لەبارەی "ئا تێ-ئۆند" (AT-UND)، ڕاستەوخۆ لەسەر کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) تۆمار دەکرێت و خاوەنکارەکەت دەتوانێت بە سکانکردنی کۆدی "کیو ئاڕ" بیپشکنێت.

ئەگەر کارتی ”ئێل ئێم ئا”-کەت (LMA) بزر بکەیت

ئەگەر LMA کارتی ل م ئا کەت دزرا، یاخود ئەگەر تۆ بزرت کردبێت، ئەوا دەبێت تۆ ئەمە بە یەکەی وەرگرتنی خۆت یان یەکەی خزمەتگوزاری ڕابگەیەنیت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئاستەنگ بۆ کارتەکە دائەنێت و دانەیەکی نوێت بۆ داوائەکات.

گەڕاندنەوەی کارتەکە

تۆ دەبێت کارتی ”ئێل ئێم ئا” (LMA) بگەڕێنیتەوە کاتێک لە ناوت لە دەزگای کۆچ دێتە دەرەوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەیشە کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونت وەرگرتبێت، مافی یارمەتی داراییت بە هۆکاری تر کۆتایی پێهاتبێت یان ئەگەر بەنیاز بیت سوید جێبهێڵێت.

یەکەی وەرگرتنی سەر بە خۆت ببینەوە (بە ئینگلیزی)

کات بگرە پەر لە سەردانی (بە ئینگلیزیى)

Last updated: