کارتی بانک بۆ پەناخوازان

Bankkort till asylsökande – sorani

ئەو قەرەبوی ئابوورییەی لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە وەریئەگریت ئەخرێتە ناو کارتێ بانکەوە.

تۆ کارتی بانکەکە لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ وەرئەگریت. پێکەوە لەگەڵ کارتی بانکەکە دوو کۆدی جیاوازیش وەرئەگریت.

کۆدی پین و وشەی نهێنی

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کارتی بانکەکە بە تۆ ئەدات، زەرفێکت بە زانیارییەوە ئەداتێ لەبارەی کۆدی کارتەکە (کۆدی پین) و زەرفێکیش بە زانیاریی لەبارەی وشەی نهێنیەکەت.

  • کۆدی پین، کۆدێکی چوار ژمارەییە کە تۆ بەکاری ئەهێنیت کاتێک پارە ئەدەیت یان پارە دەرئەهێنیت.
  • وشەی نهێنی کۆدێکی چوار ژمارەییە کە تۆ ئەتوانیت بەکاری بهێنیت کاتێک بتەویت کۆنتڕۆڵی پاشماوەی حیسابەکەت لە ئینتەرنێتەوە، ئاپ یان تەلەفۆنەوە بکەیت. تۆ کۆنتڕۆڵکردنی پاشماوەی حیسابەکەت لە www.kontantkort.icabanken.se External link, opens in new window.,ڕێگەی چوونەژوورەوە بۆ ئێرە ئەکەیت ئاپەکە داگرەوە یان تەلەفۆن کە بۆ ئیکا بانک بە ژمارە ٥٠ ٤٧ ٤٧ – ٠٣٣ . زیاتر لەسەر ئەو کاخەزە بخوێنەوە کە کارتەکەی لەسەرە.
  • ئەوەت بیربێتەوە کە بەتەمایت کام ژمارەکۆد بۆ کارتەکە دانێیت و بەتەمایت کامەیان بۆ زانیاریی پاشماوەی حیساب بەکاربهێنیت. ئەگەر سێ جار لەسەر یەک کۆدی هەڵە بەکاربهێنیت ئەوا کارتەکە بەربەست ئەکرێت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ کۆدەکانی تۆ نازانێت.

ئا بەم شێوەیە کارتی بانکەکەت بەکارئەهێنیت

تۆ ئەتوانیت بە کارتی بانکەکەت هەم پارە بدەیت و هەم پارە دەربهێنیت. تۆ ئەتوانیت لە هەموو دوکانەکانی سوید پارە بدەیت کە مایسترۆ قەبووڵ ئەکەن. تۆ ئەبێت هەموو کڕین و پارەدەرهێنانێک بە کۆدی کارتەکەت (پین کۆد) قەبووڵ بکەیت. کارتی بانکەکە ئەتوانرێت تەنها لە سوید بەکاربهێنرێت.

کارتی بانکەکە لە بەنزینخانەکانی بێ کرێکاریش (ئۆتۆماتیک)کارئەکات. کاتێک کە سووتەمەنی تێ ئەکەیت 1500 کرۆن وەلا ئەنرێت. گەر تۆ ئەوەندە پارەیە لە کۆنتۆکەتا نییە، ئەتوانیت بە ئەندازەی ئەو پارەیە سووتەمەنی تێکەیت کە لە کۆنتۆکەتا هەیە کاتێک لە سووتەمەنی تێکردن تەواو بوویت ئەو وەلانانە بەبڕی 1500 کرۆنە پاش چەند خولەکێک بەڕەڵا ئەکرێت، و تەنها بەئەندازەی ئەو پارەیەی کە تۆ سووتەمەنیت تێ کردوە، پارە لە کارتەکە هەڵئەگیرێت.

بۆ ئەوەی پارەدەربهێنیت ئەتوانیت

  • پارە لە بانکومات دەربهێنیت کە هێمای مایسترۆی Maestro پێوەیە.
  • پارە لە کاسەی ئیکا ICA دەربهێنیت
  • پارەی کاش لە دوکانێک دەربهێنیت هاوکات لەگەڵ شت کڕین بە کارتی بانکەکە. تێبیینی بکە کە ئەمە کاتێک کاری پێ ئەکرێت کە دوکانەکە پارەی کاشی هەبێت.

سنوورێک هەیە بۆ زۆری دەرهێنانی پارەی کاش کە بکرێت دەربهێنرێت:

  • هەر جارە ٣٠٠٠ کرۆن لە دوکانەکانی ئیکا (بە ئەندازەی پارەی کاش لە کاساکە)
  • جاری ٥٠٠٠ کرۆن لە ئۆتۆماتیکەکانی پارەدەرهێنانی بانکی ئیکا.
  • جاری ٢٠٠٠ کرۆن لە ئۆتۆماتیکەکانی پارەدەرهێنان
  • بە گشتیی ١٥٠٠٠ کرۆن لە یەک هەفتەی ناو ڕۆژژمێر، بەبێ ڕەچاوکردنی جێگای دەرهێنانی پارەکە.

ماوەی برەوکردنی کارتەکە کۆنتڕۆڵ بکە

تۆ وا باشە کە کۆنتڕۆڵی ماوەی برەوکردنی(تاکەی ئەخوات) کارتەکەت بکەیت، بۆ ئەوەی تۆ بەهەڵە کارتێکت نەبێت کە بەسەرچێت. ماوەی برەوکردنی کارتەکە لە رووی پێشەوەی کارتەکە ئەبینیتەوە. لەوێدا مانگ و ساڵی بەسەرچوونەکەی لەسەر نووسراوە. تۆ ئەتوانیت مانگێک پێش ئەوەی کارتەکە بەسەرچێت بێیت بۆ ئێرە و کارتەکەت بگۆڕیت.

پاشماوەی حیسابەکە کۆنتڕۆڵ کە

تۆ ئەتوانیت پاشمـاوەی حیسابەکەت لە دوکانێکی ئیکا، لە ئاپ ەکەدا یاخود لەڕێگەی وەڵامدانەوەی بە قسە (خۆخزمەتکردن لەڕێگەی تەلەفۆن) کۆنتڕۆڵ بکەیت. لە دوکانەکەدا کارتی بانکەکەت و کۆدی پین ەکەت بەکارئەهێنیت. لە ڕایەڵە (وێب)، لە ئاپ ەکەدا یان وەڵامدانەوەی بە قسە، ئەبێت تۆ وشەی نهێنیت و ژمارەی دۆسیەکەت هەبێت. ژمارەی دۆسییە ئەو ژمارەیەیە کە لە دامێنی خوارەوەی کارتی ل م ئا کەتLMA هەیە.

گەر تۆ کارتەکەت لەدەست چێت

گەر تۆ کارتەکەت لێ کەوت یان دزرا، ئەبێت تۆ بە زووترین کات کە زانیت کارتەکەت نەماوە کارتەکە بەربەست کەیت. بەم شێوەیە بکە:

  • تەلەفۆن بۆ بانکی ئیکا بکە بەژمارە ٥٠ ٤٧ ٤٧ – ٠٣٣ . کاتێک کە تەلەفۆنت کرد ئەبێت ژمارەی دۆسیەکەت بدەیت، ئەو ژمارەیەی لە دامێنی خوارەوەی کارتی ل م ئا کەیە.

گرنگە کە بیری لێبکەیتەوە

  • کارتەکە بەڵگەنامەیەکی کەسیی بەنرخە کە ئەبێت بە شێوەیەکی دڵنیا هەڵگیرێت. تۆ بەرپرسیارێتی کەسیت هەیە کە کارتەکە نەکەوێتە ناو دەستی ناڕاستەوە.
  • قەت کۆدی پین لەگەڵ کارتی بانکەکەتا هەڵمەگرە. کۆدەکەت بەبیربێتەوە و پاشان وەڵامی کۆدەکە بفەوتێنە.
  • تۆ ئەبێت کارتەکەت پێبێت بۆ ئەوەی هەموو کڕین و پارەدەرهێنانێک تۆمار بکەیت. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ ناتوانیت لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە، کڕینیی پۆستی یان شوێنگەلی تر کڕین بکەیت کە نەتوانیت تێیدا کارتەکەت بەناو خوێندەرەوەیەکا(کارتخوێنەرەوە) ڕاکێشیت.
  • کارتەکە ئۆتۆماتیکی بەربەست ئەکرێت ئەگەر تۆ سێ جار لە دوای یەک کۆدی هەڵە لێ بدەیت. ئەوسا هەندێکی دیاریکراو لە بانکۆمات ەکان ئەکرێت کارتەکە گل بدەنەوە.
  • کاتێک کە تۆ لە سیستەمی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ڕەشکرایتەوە، ئەبێت پارەکان لە کارتەکە دەربهێنیت و کارتە ڕادەست کەیتەوە.

زانیایی لەبارەی کارتی بانکەکە

تۆ نە ئەتوانیت پارە بخەیتە ناو کارتەکەوە و نە سوودیش وەربگریت.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران مافی ئەوەی هەیە کە سەرنجدانەوە لە کارتەکەت بدات بۆ ئەوەی بۆ نموونە بزانن ئایا پارەخستنە ناو کارتەکە کاری خۆی ئەکات.

گەر ئەتەوێت زیاتر بزانیت

گەر تۆ پرسیارگەلت هەیە ئەتوانیت تەلەفۆن بۆ یەکەی وەرگرتن بکەیت یان بۆ خزمەتگوزاریی کڕیار لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بە ژمارە تەلەفۆن ٢٣٥ ٢٣٥ – ٠٧٧١.

Last updated: