پەروەردە

Skola – sorani

گشت ئەو منداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن مافی چوونە قوتابخانە يان هەیە. گەورەکان، هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە پێویست بکات چاوەڕوان بن تا مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەردەگرن بەرلەوەی دەست بە خوێندن بکەن.

گشت ئەو منداڵ و گەنجانەی داوای پەنابەری دەکەن مافی چوونە دایەنگە/باچخەی ساوایان و قوتابخانەیان هەیە. بەرپرسیاریەتی ئەو شارەوانیەیە کە منداڵەکان تیایدا دەژین دڵنیای ئەوە بکەن کە دەچنە قوتابخانە لە ژێر هەمان هەلومەرجی منداڵان و گەنجانی تری شارەوانیەکە. ئەمە بەسەر دایەنگە/باچخەی ساوایان، قوتابخانەی گشتگیر و قوتابخانەی سەرووی دواناوەندی جێبەجێ دەبێت. بۆ ئەوەی مافی چوونە قۆناغی دوای دواناوەندیت هەبێت، ئەو گەنجانەی بەدوای پەنابەرین پێویستە بەر لە تەمەنی 18 ساڵی دەست بە خوێندن بکەن.

هەروەها منداڵانی بچووکیش مافی چوونە دایەنگە/باچخەی ساوایانیان هەیە

منداڵی بچووک کە بوونەتە یەک ساڵ شایستەی چوونە دایەنگە/باچخەی ساوایانن لەو کاتەی دایك وباوكه کانیان لە کارن یان دەخوێنن. لە وەرزی خوێندنی پاییزی ساڵ کە تیایدا منداڵەکە دەبێتە سێ ساڵ، شایستەی 15 کاتژمێرە لە دایەنگە/باچخەی ساوایان لە یەک هەفتەدا بێ دانی هیچ پارەیەک. دایەنگە/باچخەی ساوایان تەنها بۆ چاودێریکردنی منداڵان نیە لەو کاتەی دایك وباوكه کانیان لە کار یان له خوێندنن. لەوانەیە منداڵەکە سوود وەربگرێت و گەشە بکات لە ڕێگەی بەشداری کردن لە چالاکیەکانی دایەنگە/باچخەی ساوایان تەنانەت ئەگەر دایك وباوكه کانییشیان لە کار یان  له خوێندن  نەبن.

شارەوانیەکان لە قوتابخانەکان بەرپرسن

ئەو شارەوانیەی تیایدا دەژیت بەرپرسیارە لە دڵنیاکردنی ئەوەی کە منداڵان و گەنجانی داواکارانی پەنابەری بۆ دایەنگە/باچخەی ساوایان و قوتابخانە بچن لە ژێر هەمان هەلومەرجی کەسانی تر کە لە شارەوانیەکە دەژین.

لەوانەیە ئاژانسی کۆچ زانیاری پێشکەش نەکات بۆ شارەوانی دەربارەی ئەو منداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن بێ ڕەزامەندی دایبابی منداڵەکان. دەتوانیت ڕەزامەندی خۆت بە ئاژانسی کۆچ بدەیت، کە ئینجا زانیاری دەربارەی ناو، بەرواری لە دایک بوون، زمان، وڵاتی ڕەچەڵەک، و ژمارەی كەیسی منداڵەکەت دەنێرێت. هەروەها دەتوانیت خۆت پەیوەندی بە شارەوانی بکەیت و ئاگاداریان بکەیتەوە کە دەتەوێت منداڵەکانت بۆ قوتابخانە یان دایەنگە/باچخەی ساوایان بچن.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی قوتابخانە و پەروەردە لە سوید

(https://www.informationsverige.se/en/jag-ar-asylsokande/skola-under-asyltiden External link, opens in new window.)

https://www.skolverket.se/regler-och-ansvar/ansvar-i-skolfragor/nyanlandas-ratt-till-utbildning (بە سوێدى) External link, opens in new window.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی مافەکانی منداڵانی داواکاری پەنابەری لە لاپەڕەی دەربارەی منداڵان (بە ئینگلیزی)

بۆ تۆ کە پەناخوازیت وئەتەوێت فێری زمانی سویدی بیت

ئەگەر نشتەجێبوونت هەیە لە سوێد وتومارکراویت لە تومارى بارى کەسایەتى، ئەوە مافى خوێندنى سوێدیت هەیە بۆ بیانیان، کە هەروەها پێى دەوترێ sfi. بەڵام ئەگەر ویستت فێرى سوێدى بى، لەکاتى چاوەروانى بڕیار، ئەوە چەندین رێکخراوى خۆبەخش وفیدراسیونى خوێندن هەیە کە خۆلى زمانى سوێدى دابین دەکەن.

زۆر پرۆگرام لە ئینتەرنێت هەن بۆ سویدی فێربوونی بەدەستی خۆ. تۆ بەستەرەکان (لینکەکان)ی بەرنامە جیاوازەکان لێرە ئەبینیتەوە www.informationsverige.se. زۆرینەی بەرنامەکان پەڵپی(داوای) لەبەردەستابوونی ئینتەرنێت ئەگرن. هەمووان بە خۆڕایین..

لە پەڕەی خۆفێرکردنی سویدی هەموو بەستەرەوەکان ئەبینیتەوە (www.informationsverige.se – بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

Last updated: