چاودێری و گرتووخانەی دەزگای کۆچ

Uppsikt och förvar – sorani

ئەگەر دەزگای کۆچ هەڵبسەنگێنێت که مەترسیی ئەوە هەیە کە تۆ خۆت بشاریتەوە یان لە هەندێ بارودۆخدا بە شێوەی تر هاوکاری نەکەیت دەتوانێت بڕیاری چاودێری (uppsikt) ت بۆ دەربکرێت. ئەگەر دەزگای کۆچ هەڵبسەنگێنێت کە چاودێری بەس نییە ئەوە دەتوانرێت بخرێیتە گرتووخانەی دەزگای کۆچ (förvar) وە.

ئەگەر تۆ ١٨ ساڵان یان بۆ سەرەوە بیت دەتوانرێت ئەگەر پێویست بێت بۆ توێژینەوەی بۆ وێنە ناسنامەکەت یان مافت بۆ مانەوە لە سوید بخرێیتە ژێر چاودێری یا بخرێیتە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە. هەروەها دەتوانرێت بخرێیتە ژێر چاودێری یان بخرێیتە ناو گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە ئەگەر بڕیاری ڕەد یان دەرکردنت وەرگرتبێت یان ئەگەری زۆری بێت کە وەری بگریت و دەزگای کۆچ هەڵی بسەنگێنێت کە تۆ لە سوید تووشی تاوان دەبیت، هەڵدێیت، خۆت دەشاریتەوە یان بە شێوەی تر دەبیتە بەربەست بۆ جێبەجێکردنی ڕەد و دەرکردن یان دژوارتری دەکەیت.

چاودێری

چاودێری بۆ دەزگای کۆچ شێوەیەکە کە تۆ لە بەردەستی ئەم دەزگایەدا بیت. ئەگەر تۆ بڕیارێک سەبارەت بە چاودێری وەرگریت، ئەوە واتە تۆ ئەرکداریت که لە کات و شوێنی دیاریکراودا لەلای پۆلیس یان دەزگای کۆچ خۆت پیشان بدەیت. کەی و لە کوێ خۆت پیشان بدەیت لە بڕیارەکەدا دیاری کراوە. هەروەها دەتوانرێت ناچار بکرێیت کە پەساپۆرت یان ناسنامەکانی ترت ڕادەست بکەیت.

سنووری کات

بڕیارێک سەبارەت بە چاودێری هەتا شەش مانگ بەبایەخە بەڵام دەتوانرێت درێژخایەنتر بکرێتەوە. لە باری ئاساییدا پێش لەوەی دەزگای کۆچ بڕیاری چاودێرییەکە درێژخایەن بکاتەوە دێیت بۆ لێکۆڵینەوەیەکی زارەکی.

شکاتکردن لە بڕیاری چاودێری

بڕیاری چاودێری هەموو کاتێک دەکرێت لەلای دادگای کۆچەوە سکاڵای لێ بکرێت. ناتوانیت تەنیا لەبەر ئەوەی کە بڕیاری چاودێریت وەرگرتووە پارێزەرێکی گشتی وەرگریت.

گرتووخانەی دەزگای کۆچ

ئەگەر دەزگای کۆچ هەڵبسەنگێنێت کە بەس چاودێری تێروتەسەل نییە بۆ ئەوەی تۆ پێوەندی ڕابگریت، دەتوانێت بتخاتە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە. بۆ وێنە کاتێ دەتوانێت ڕوو بدات ئەگەر تۆ بڕیارێکی چاودێریت هەبێت بەڵام نەیەیت و لە کاتی دیاریکراودا خۆت پیشان نەدەیت، یان تۆ بە شێوەی تر لەگەڵ
دەزگای کۆچ هاوکاری نەکەیت.

گرتووخانەی دەزگای کۆچ واتە ئەوەی کە تۆ لە خانوویەکی داخراودا دەژیت و بۆت نییە بەجێی بهێڵیت. ئەمە دەزگای کۆچە کە بەرپرسە بۆ ئەو خانووانە. ئەوەی خراوەتە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە مافی هەیە سەردان وەربگرێت ئەگەر چالاکییەکە دژوارتر نەکات. لە هەندێ دۆخدا دەزگای کۆچ بۆی هەیە بڕیار دەربکات سەبارەت بە چاودێریکردنی ئەو جۆرە سەردانانە.

کاتێ تۆ لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا ڕاگیراویت ئەگەر خۆت پارەت نەبێت بۆت هەیە داوای قەرەبووی ڕۆژانە بکەیت.

سەبارەت بە قەرەبووی ڕۆژانە و دەرماڵەی تایبەتی زۆرتر بخوێنەوە: (بە ئینگلیزیى)

ڕازپارێزی و ئاساییش

لەبەر ڕازپارێزی، دامەزراوانی دەزگای کۆچ بۆیان نییە بگێڕنەوە کە کێ لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدایە و لە کوێ دەژین. هەر لەبەر ئەوە دەزگای کۆچ ناتوانێت بۆ خێزانەکەت و هاوڕێکانت بگێڕێتەوە کە تۆ لە کوێدایت، بەڵام تۆ بوارت هەیە کە خۆت لە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە پێوەندییان پێوە بکەیت.

تۆ کە لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا دەژیت دەستپێڕاگەیشتنت بە تەلەفۆن و ئینتەرنێت هەیە. بۆ پاراستنی تەواوێتیی دانیشتووان بەکارهێنانی کامێرە یان تەلەفۆنی کامێرەدار لە گرتووخانەی دەزگای کۆچ ڕێپێنەدراوە. ئەگەر پێویستت پێی بێت، بۆت هەیە مۆبایلێکی بێ کامێرە بە ئامانەت وەرگریت. هەروەها کاتێ کە لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا ڕاگیر کراوی شتومەکی تر هەیە کە لەبەر هۆی ئاساییشی بۆت نییە دەستت پێیان ڕابگات. ئەگەر دەزگای کۆچ گومان بەرێت کە تۆ شتومەکێکت هەیە کە بۆت نییە هەتبێت، دامەزراوان بۆیان هەیە پشکنینی جەستەییت بکەن.

لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا هەم پیاو، هەم ژن و هەمیش منداڵ دەژین. بەشی تایبەتیی گرتووخانەی دەزگای کۆچ هەیە کە پیاوان لە هەندێ دۆخدا بۆیان نییە لەوێدا بن. ئەگەر بۆ ڕێکوپێکی و ئاساییش پێویست بێت دەزگای کۆچ دەتوانێت بڕیار دەر بکات کە لە ئەوانی ترەوە کە لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا دەژین جیا بکرێیتەوە.

سنووری کات

ماوەی کاتی بڕیاری گرتووخانەی دەزگای کۆچ دەتوانێت جیاواز بێت و گرێدراوە بەوەی کە هۆی ئەوەی کەسەکە کەوتووەتە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە چییە. بڕیاری کەوتنەگرتووخانەی دەزگای کۆچ گرێدراوە بە هۆکاری بڕیارەکەوە و دەتوانێت هەتا دوازدە مانگ نوێ بکرێتەوە. ئەوەی لەبەر تاوان مەحکووم بووە بە دەرکردن، دەتوانێت زیاتر لە دوازدە مانگ لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا ڕاگیر بکرێت.

شکات لە بڕیاری گرتووخانەی دەزگای کۆچ

بڕیاری کەوتنەگرتووخانەی دەزگای کۆچ دەتوانرێت هەموو کاتێک لە دادگای کۆچدا سکاڵای لێ بکرێت. تەنانەت ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دامەزراوانی دەزگای کۆچ لەناو گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە دەردەکرێن دەتوانرێن لە باری ئاساییدا لە ماوەی سێ مانگدا لەو ڕۆژەوە کە لە بڕیارەکە ئاگادار کراویتەوە لە دادگای کۆچدا سکاڵایان لێ بکرێت. تۆ کە خراویتە ناو گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە دەتوانێت مافی هەبوونی پارێزەرێکی گشتیت هەبێت.

منداڵ

ئەگەر تۆ لە ژێری ١٨ ساڵەوە بیت و سەبارەت بە ڕەد یان دەرکردن بڕیارێکت وەرگرتبێت، دەزگای کۆچ بۆی هەیە بڕیار دەر بکات بتخاتە ژێر چاودێرییەوە. ئەگەر کاتێ کە وەختی ئامادەکردنی سەفەرەکەتە بۆ دەرەوەی وڵات، ئاگات لە چاودێرییەکەت نەبێت، دەزگای کۆچ بۆی هەیە لە باتیی ئەوە بڕیار دەربکات بتخاتە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە.

هەروەها ئەگەر تۆ بڕیاری ڕەد بە جێبەجێبوونی دەستبەجێت وەرگرتبێت یان ئەگەری وەرگرتنیت هەبێت و دەرکەوتبێت کە هاوکاری ناکەیت کە ڕاستەوخۆ سوید بەجێ بهێڵیت دەزگای کۆچ دەتوانێت بڕیار دەر بکات کە بکەویتە ژێر چاودێرییەوە. ئەگەر دەزگای کۆچ هەڵیبسەنگێنێت کە چاودێری بەس نییە تا لە خۆشاردنەوەی تۆ بەرگری بکرێت، بۆمان هەیە لە باتیی ئەوە بتخەینە گرتووخانەی دەزگای کۆچەوە.

منداڵ هەرگیز نابێت لە هەردوو سەرپەرشتەکانی جیا بکرێتەوە. منداڵێک بۆی هەیە لانی زۆر ٧٢ کاتژمێر لە گرتووخانەی دەزگای کۆچ ڕاگیر بکرێت. ئەگەر هۆی تایبەتمەند هەبێت کاتەکە دەتوانرێت بۆ ٧٢ کاتژمێری تر درێژخایەن بکرێتەوە، بەڵام هەرگیز لەوە درێژتر نابێتەوە.

جێپێدان لە شوێنێکی تر جگە لە گرتووخانەی دەزگای کۆچ

کاتێ کە تۆ لە گرتووخانەی دەزگای کۆچ ڕاگیر کراوی دەزگای کۆچ دەتوانێت بڕیار دەربکات لە باتیی ئەوەی لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا بژیت بخرێیتە ناو یەکێک لە گرتووخانەکانی پۆلیس یان گرتووخانەکانی دەزگای چاودێریی تاوانکاران. ئەمە بەس ئەو کەسە دەگرێتەوە کە ١٨ ساڵە یان بەتەمەنتر بێت.

دەزگای کۆچ دەتوانێت ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکات ئەگەر

  • ئەگەر تۆ لەبەر تاوان مەحکووم کرابیت بە دەرکردن و گونجاو نەبێت لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا بژیت.
  • تۆ جیا بکرێیتەوە لەو ڕاگیراوەکانی تر و ببیتە هۆی مەترسی بۆ ئاساییش لە گرتووخانەی دەزگای کۆچدا.
  • لەبەر هۆی تەکنیکیی گواستنەوە، پێویست بێت، بەڵام لانی زۆر هەتا سێ شەووڕۆژ، یان
  • هۆکاری تایبەتمەند هەبێت، بۆ وێنە پێش لە جێبەجێکردنی سەفەرێکی ڕوونی بەم زووانە.

دەزگای کۆچ هەروەها بۆی هەیە، لە ماوەی قۆناغێکی کورتدا، تۆ کە بڕیارێکی گرتووخانەی دەزگای کۆچت هەیە، بتبا و لەلای پۆلیس یان لەلای دەزگای چاودێریی تاوانکارانەوە داتبنێت لە ماوەی ئەو کاتەی کە گواستنەوە بۆ گرتووخانەی دەزگای کۆچ ئامادە دەکرێت.

شکاتکردن لە بڕیاری سەبارەت بە جێپێدان لە شوێنێکی تر

ئەگەر تۆ لە گرتووخانەی دەزگای چاودێریی تاوانکاران، گرتووخانە، گرتووخانەی پۆلیس جێگیر کراوی، دەتوانیت لەمە شکات بکەیت بۆ دادگایەکی کۆچ. دەبێت لانی زۆر لە ماوەی سێ هەفتە لەو ڕۆژەوە لە بڕیارەکە ئاگادار کرایویتەوە، سکاڵاکەت ڕادەستی دەزگای کۆچ بکەیت.

بۆ تۆ کە بەتەمای سەردانی کەسێکیت کە خراوەتە ژێر پاراستن

هەمو سەردانێک ئەبێت پێش کردنی کاتی بۆ بگیرێت. تۆ ئەبێت خۆت پەیوەندیی بەو کەسەوە بکەیت کە لە شوێنی پاراستن سەردانی ئەکەیت، لەبەرئەوەی کە تەنها ئەو ئەتوانێت کات بۆ سەردانەکە بگرێت. لەباری ئاساییدا، دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێگا نادات جاری دوو سەردانکەر زیاتر هەبێت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەکرێت لە هەندێک دۆخی تایەبەتییدا بڕیاربدات کە سەردانەکە چاودیری بکرێت، بەواتا کارمەندانی دەزگای کۆچ لە کاتی سەردانەکەدا ئامادە ئەبن. دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەکرێت لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا ڕەتی بکاتەوە کە کەسە پارێزراوەکە پێشواززی لە سەردانکەر بکات.

لە شوێنی پاراستن دۆڵاب هەن کە دەکرێت داخرێن کە تۆ لەوێدا ئەتوانیت ئەگەری جلوبەرگی دەرەکی، جانتای لەگەڵخۆهێنراو یاخود کەرەستەی تر هەڵگریت بەر لەوەی سەردانەکەت دەستپێکات. تۆ لەشوێنەکە زانیاریی لەبارەی ڕێسا و ڕۆتیناتی بەشی پاراستن وەرئەگریت.

هەرچی ئەوانەی لەگەڵ خۆتا دەیانهێنیت ئەبێت پەسەندکرێن

هەموو ئەو شتانەی لەگەڵ خۆتا دەیانهێنیت، تا بیدەیت بە کەسێک لە بەشی پاراستن ئەبێت دەزگای دەوڵەتی کۆچ پەسەندی بکات. کەسێک کە لە بەشی پاراستن دانرابێت ناتوانێت بەبێ مۆڵەت خواردنەوەی ئەلکوهولی، مادەی تری سەرخۆشبوون یاخود کەرەستەیەکی پێ بێت کە پیاو بتوانێت زام بە کەسی تر یاخود خۆی پێ بگەیەنێت.

Last updated: