دۆکومێنتگەلی گرنگ لەکاتی گەڕانەوە

Viktiga dokument vid återvändande – sorani

دۆکومێنت هەن کە ئەکرێت پەیداکردنی بۆ تۆ باش بێت بەر لە بەجێهێشتنی سوید. لیرەدا لیستێک دێت بەو دۆکومێنتانەی کە تۆ یان منداڵەکەت ئەکرێت پێداویستیتان پێی هەبێت، کاتێکدەگەنە وڵاتی خۆتان یان ئەو وڵاتەی کە تۆ یان ئێوە بۆی ئەگەڕێنەوە.

دەرهێنراو لە تۆمارگە لەبارەی لەدایکبوونی منداڵەکە

تۆ ئەبێت دەرهێنراوێکی تۆمارگەت پێ گەیشتبێت لە دەزگای دەوڵەتی باج لەبارەی ئەوەی کەی منداڵەکەت لەدایکبووە. ئەمە تۆمارکردن و چوونە بەرخوێندن لە وڵاتی خۆت یان ئەو وڵاتەی بۆی ئەگەڕێیتەوە ئاسان ئەکات. تۆ لەوانەیە پێداویستیت بە دەرهێنراوێک لە تۆمارگەوە هەبێت، کاتێک کە ئەتەوێت بەڵگەنامەیەکی سەفەر سازکەیت. تۆ لەوانەیە پێداویستیشت بە دەرهێنراو لە تۆمارگە هەبێت، کاتێک کە ئەتەوێت بەڵگەنامەیەکی سەفەر بۆ منداڵەکەت سازکەیت. کۆنتڕۆڵی تەواوێتی زانیارییەکانی ناو دەرهێنراو لە تۆمارگە بکە بەر لە سەفەرکردن. گەر زانیارییەکان تەواونەبن، یان ئەگەر تۆ دەرهێنراوێکی تازەت لە تۆمارگە پێویستە، ئەوا ئەبێت تۆ پەیوەندیی بە دەزگای دەوڵەتی باج بکەیت.

ماڵپەڕی دەزگای باج لەبارەی ئەو منداڵانەی لە سوید لەدایک ئەبن. External link, opens in new window. . زانیاریی زیاتر لێرە هەیە

دەرهێنراو لە تۆمارگەی تاوانکاریی

فەرمانگەی پۆلیس لە تۆمارگەی تاوانکاریی بەرپرسە. ئەم تۆمارگەیە زانیاریی لەبارەی ئەو کەسە هەیە کە تاوانی کردووە.

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە کە دەرهێنراوێک لە تۆمارگەی تاوانکاریی لە فەرمانگەی پۆلیس دەربهێنیت کاتێک کە داوای ئەمە ئەکەیت. دەرهێنراو لە تۆمارگە ئەوە نیشان ئەدات کە ئایا تۆ لە سوید تاوانت کردوە یان نا. ئەکرێت پێویست کات کە تۆ دەرهێنراو لە تۆمارگەی تاوانکاریی وڵاتیکی تریش نیشان بدەیت. دۆکومێنتەکە بۆ ئەوە پێویستە، بۆ نموونە کە تۆ ئەبێت بگەڕێیتەوە و خۆت جێنشین کەیت، یان داوای کارکەیت لە وڵاتی خۆت. تۆ زانیاریی زیاتر لێرە ئەبینیتەوە لاپەڕەی پۆلیس لە بارەی تۆمارگەی تاوانکارییئ External link, opens in new window. دەستپێگەیشتن بە پەڕەکە ئەکرێت لە ماڵپەڕی پۆلیسیشەوە بکرێت:

بڕوانامە/ پشتگیریینامە لە خویندنگا

بۆئەوەی تۆ یان منداڵەکانت بتوانن نیشانی بدەن کە چوونەتە بەر کام خوێندن لە سوید، ئەوا ئەکرێت تۆ پێداویستیت بە نیشاندانی بڕوانامە/پشتگیریینامە هەبێت. ئەمە ئەکرێت بۆ نموونە ئەو کاتە بیت کە ئیوە بەتەمای دەستپێکردنی خوێندنگا یان گەڕان لە خوێندن بن لە ولاتی خۆتان. بۆ ئەوەی بڕوانامە و پشتگیریینامە وەرگریت ئەبێت تۆ پەیوەندیی بەو خوێندنگایەوە لە سوید بکەیت کە تێیدا خوێندووتانە. تۆ لە ماڵپەڕی شارەوانی زانیاریی زیاتر ئەدۆزیتەوە.

پشتگیریینامەی دوکتۆر و دۆکومێنت لەبارەی تەندروستیت

هەرێم بەرپرسە لە چاودێریی نەخۆشی لە سوید. بۆ ئەوەی پشتگیریینامەی دوکتۆر یان دۆکومێنتی ترتان دەستکەوێت کە باس لە دۆخی تەندروستی ئەکات، ئەبێت تۆ پەیوەندیی بە بنکەت تەندروستی خۆت بکەیت یان بەو نەخۆشخانەیەوە کە تۆ لێی چارەکاریی کراویت. تۆ زانیاریی زیاتر لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی پارێزگاکەت ئەبینیتەوە کە تۆ لە ڕێگای زانیاریی زیاتر لەبارەی تەندروستی لێرەش هەیە:www.1177.se External link, opens in new window.. ئێرەوە دەستت پێی ئەگات

www.informationsverige.se External link, opens in new window..

وەرگێڕانی دۆکومێنتەکانت

ئەکرێت هۆکار هەبێت بۆ وەرگێڕانی دۆکومێنتەکانت بۆ زمانی ئینگلیزی یان زمانی وڵاتی خۆت. بۆئەوەی یارمەتیی لەمەدا وەرگریت، ئەتوانیت ڕووبکەیتە ئەو بنکەیەی کە دۆکومێنتەکەی دەرکردووە. لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا ئەکرێت دەزگای دەوڵەتی کۆچیش بۆ وەرگێڕان یارمەتیی بدات.

Last updated: