هاوکاری بەمەبەستی گەرانەوە بۆ وڵاتی رەسەن

Stöd till återetablering – sorani

ئەگەر وەڵامی داواکاریەکەت بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەری رەتکرایەوە و پێویست بکات بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەت، ئەوا دەتوانی داواکاری بەمەبەستی بەدەستهێنانی هاوکاری پێشکەش بە ئاژانسی پەنابەرانی سویدی بکەیت. دەتوانی داوای هاوکاری نەختینەیی پێشکەشبکەیت، بەڵام شێوازی تری هاوکاری نەختینەیش هەیە تاوەکو یارمەتیت بدرێت بگەڕیێتەوە نێو کۆمەڵگاکەت لە وڵاتەکەی خۆت.

هاوکاری نەختینەیی بۆ دووبارە گیرسانەوە

هاوکاری نەختینەیی، کە بە هاوکاری دووبارە گیرسانەوە ناسراوە، دەدرێت بەو کەسەی کە دەبێت بگەرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە دەرفەتی گیرسانەوەی سنوردارە بەهۆی بارودۆخی ئاسایشەوە.

شیاوی وەرگرتنی ئەو هاوکاریەی ئەگەر بگەرێیتەوە بۆ هەر یەکێک لەم وڵاتانەی لای خوارەوە:

ئەفگانستان، کۆماری ئەفریکای ناوەندیی، کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ، ئێل سەلڤادۆر، ئێریترییا، عیراق، یەمەن، لیبیا، نایجیریا، پاکستان، سۆمال، فەلەستین، سودان، سودانی باشوور و سوریا ، .ئەتیۆپیا

لێرە زیاتر دەربارەی هاوکاری نەختینەیی و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بخوێنەوە

جۆرەکانی تری هاوکاری

هەروەها جۆری تری هاوکاری بەردەستە بەمەبەستی یارمەتیدانت بۆ گەرانەوەت بۆ نێو کۆمەڵگای ئەو وڵاتەی کە لێوەی هاتووی. ئەم جۆرە هاوکاریانە پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە دەبێت بگەرێنەوە بۆ وڵاتە رەسەنەکانی خۆیان و پێویستیان بە هاوکارییە، بۆ نمونە، گەیشتن بە بازاری کار یان پێویستی ئامۆژگاری یاسایی.

لە ئێستادا یارمەتیەکان پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە دەرێنەوە بۆ ئەم وڵاتانەی لای خوارەوە:

ئھرمینیا، بھنگلادیش، ئێراق، نھیجیریا، سۆماڵ، میسر، مھنگۆلیا،
، (DRC) ئھتیوپیا، مھغریب، پاکستان، کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک
گامبیا، سۆمالیلاند، ئ ێلسھلڤادۆر، فھلھستین و ئوردن.

ئەو کەسانەی کە بەزۆر ئەگەڕێنەوە (بەواتا بە یارمەتیی پۆلیس) بۆ ئەرمەنستان و مەنگولستان، ناتوانن حاڵی حازر ئەم پاڵپشتییە وەربگرن.

زیاتر دەربارەی جۆرەکانی تری هاوکاری بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

Last updated: