بۆ تۆ کە پەناخوازیت وئەتەوێت فێری زمانی سویدی بیت

Lära sig svenska – sorani

ئەگەر نشتەجێبوونت هەیە لە سوێد وتومارکراویت لە تومارى بارى کەسایەتى، ئەوە مافى خوێندنى سوێدیت هەیە بۆ بیانیان، کە هەروەها پێى دەوترێ sfi. بەڵام ئەگەر ویستت فێرى سوێدى بى، لەکاتى چاوەروانى بڕیار، ئەوە چەندین رێکخراوى خۆبەخش وفیدراسیونى خوێندن هەیە کە خۆلى زمانى سوێدى دابین دەکەن.

کۆڕی خوێندن لە سویدیدا

زۆر کۆمەڵەی خوێندن هەن کە کۆڕی خوێندن لە زمانی سویدی و زانیاریی لەسەر کۆمەڵ پێشکەش بە پاناخوازان ئەکەن. لە کۆڕی خوێندندا مرۆڤ  لە گرووپێکدا چاویان بەیەکتر ئەکەوێت و پێکەوە فێری زمانی سویدی ئەبن. گرووپەکە ئەتوانن پێکەوە فێرکردنەکە گەڵاڵە بکەن بەو شێوەیەی کە بەشدارییکاران ئەیانەوێت. هەم تۆ کە چاوەڕوانی بڕیاری لە بابەتی مۆڵەتی مانەوەکەتدا و هەم تۆش کە مۆڵەتی مانەوەت بۆ پەسەندکراوە بەڵام هێشتام لە خانووی دامەزراوەکەدا  ئەژیت بواری بەشدارییکردنت هەیە. بەشدارییکردن بە خۆڕاییە. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەتوانێت خەرجی سەفەرەکانت بۆ کۆڕی خوێندنەکە بدات گەر پێویست بوو. گەر تۆ لە وڵاتێکی تری ئەورووپی داوای پەناخوازیت کردوە، و گەر بڕیاری ڕەتکردنەوە – یان دەرکردن لە وڵات یان گەر ئاشکرا بێت کە تۆ مافی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەت لە سوید نییە، ئەوا ئەبێت خۆت خەرجی سەفەرەکان بدەیت ئەگەر ئەتەوێت لەگەڵ کۆڕێکی خوێندنی وادا بیت..  

گەر ئەتەوێت لە کۆڕێکی خوێندنی زمانی سویدیدا بەشداریی بکەیت ئەبێت تۆ پەیوەندیی بە کۆمەڵەیەکی خوێندنەوە بکەیت لەو شوێنەی لێی ئەژیت. تۆ ئەتوانیت پەیوەندیی بە یەکەی وەرگرتننی خۆتەوە بکەیت، بۆ ئەوەی بزانرێت کام کۆمەڵەی خوێندن، کۆڕی خوێندنی لە زمانی سویدیدا لە شوێنی نیشتەجێی تۆهەیە.

ڕاهێنان لەسەر سویدی لەگەڵ ڕێکخراوە دڵخوازییەکاندا بکە

زۆر لە ڕێکخراوە دڵخوازییەکان جۆری جیاواز لە فێرکردنی زمانی سویدی یان قاوەخانەکانی زمان بۆ پەناخوازان ساز ئەکەن. گەر ئەتەوێت بزانیت ئەو ڕێکخراوانە کامانەن کە ئەتوانن لە ڕاهێنان لە سویدیدا یارمەتیت بدەن ئەوا ئەتوانیت پەیوەندیی بە یەکەی وەرگرتنی خۆت بکەیت..

سویدی خوێندن بەدەستی خۆ

زۆر پرۆگرام لە ئینتەرنێت هەن بۆ سویدی فێربوونی بەدەستی خۆ. تۆ بەستەرەکان (لینکەکان)ی بەرنامە جیاوازەکان لێرە ئەبینیتەوە www.informationsverige.se. زۆرینەی بەرنامەکان پەڵپی(داوای) لەبەردەستابوونی ئینتەرنێت ئەگرن. هەمووان بە خۆڕایین..

لە پەڕەی خۆفێرکردنی سویدی هەموو بەستەرەوەکان ئەبینیتەوە (www.informationsverige.se – بە ئینگلیزیى)external link, opens in new window

Last updated: 24 August 2017

Was the information on this page helpful to you?