تۆ کە داوای پەنابەرییت کردووە و کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت وەرگرتووە و کار ئەکەیت

Du som har sökt asyl och som har fått ett tidsbegränsat uppehållstillstånd och arbetar – sorani

گەر تۆ داوای پەنابەرییت کردووە و مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت وەرگرتووە و ئەتوانیت خۆت بەخێوکەیت، ئەوا ئەتوانیت لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەرگریت. ئەوە گرنگە کە تۆ داوای درێژکردنەوە بکەیت بەر لەوەی مۆڵەتی مانەوەی کاتی تۆ کۆتایی بێت. بۆ ئەوەی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەرگیرێت ئەبێت خاوەنکارەکەت دامەزراندنی تۆی بە دەزگای دەوڵەتیی باج ڕاگەیاندبێت و تۆ ئەبێت دامەزراندنەکەت دەست پێ کردبێت بەر لەوەی مۆڵەتە کات سنووردارەکەت کۆتایی هاتبێت.

تۆ کە داوای پەنابەرییت کردووە و کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت وەرگرتووە، مافی ئەوەت هەیە کە کارکەیت. ئەمە تۆش ئەگرێتەوە کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت هەیە کە بە هۆکاری بارودۆخی ناسکی یان لەبەرچاو ، یان بەربەستیی جێبەجێکردن وەرگرتووە. گەر تۆ داوانامەیەکی درێژکردنەوە بەجێبهێلیت بەر لەوەی مۆڵەتەکە بەسەرچێت، ئەوا مافی بەردەوامبوون لەسەر کارکردنت هەیە هەتاوەکو دەزگای دەوڵەتی کۆچ بڕیار ئەگرێت. گەر تۆ هەموو مەرجەکان پڕبکەیتەوە ئەبێت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت.

خاوەنکارەکەت ئەبێت لای دەزگای باج ڕاگەیاندن بکات

خاوەنکارەکەت ئەبێت لای دەزگای باج ڕاگەیاندن بکات کاتێک کە تۆ دەستت بەکار کرد. خاوەنکارەکەت لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە ڕاگەیاندن ئەکات کە زانیاریی، ناو، ئەدرەس و ماوەی دامەزراندنەکەی تێدا بێت. بۆ ئەوەی بتوانیت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت، ئەبێت تۆ دەستت بەکار کردبێت بەر لەوەی مۆڵەتی مانەوە سنووردارەکەی تۆ کۆتایی هاتبێت، و خاوەن کارەکەت ئەبێت دوامەودای پێش کۆتای هاتنی مۆڵەتی مانەوە سنووردارەکەی تۆ ڕاگەیاندنی لەسەر دامەزراندنی تۆ لای دەزگای باج کردبێت..

خاوەنکارەکە ئەبێت ئەم فۆرمە بەکاربهێنێت

”Underrättelse – Anställning av utlänning SKV 1160”,بۆ ئەوەی ڕاگەیاندن لەسەر دامەزراندن لای دەزگای باج بکات.

فۆرمەکە و زانیاریی زیاتر ببینەوە لە ماڵپەڕی دەزگای باج (تەنها بە سویدیی)external link, opens in new window

ڕاگەیاندنەکە بۆ مۆڵەتی مانەوە داوائەکرێت

دەزگای دەوڵەتی کۆچ ناتوانێت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت بداتێ گەر خاوەنکارەکەت لە کاتی خۆیدا ڕاگەیاندن لەسەر دامەزراندنی تۆ لای دەزگای باج نەکات، هەرچەندە تۆ مەرجەکانی تر بۆ مۆڵەتی هەمیشەیی پڕبکەیتەوە.

مەرجەکانی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی

بۆئەوەی تۆ بواری وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت هەبێت مەرجەکان ئەوەیە کە:

  • تۆ مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت هەیە بەپێی ئەو یاسا کاتییە
  • داهاتێکی بەئەندازەی ئەوەت هەیە کە خۆتی پێ بەخێوکەیت (تۆ ئەتوانیت پێکەوە هەموو داهاتەکانی فرە دامەزراندن و / یان کۆمپانیای تاکەکەسی (خۆیی)هەژمار بکەیت)
  • مەرجەکانی دامەزراندنی تۆ ئەبێت لای کەم لە ئاستی پەیمانی گشتی سوید بێت یاخود ئەوەی لەناو پیشەکە یان کەرتەکەدا باوە. بێجگە لە مووچە، پارێزەش (بیمەش) لە مەرجەکانی دامەزراندندا هەیە.
  • تۆ دامەزراندنی هەمیشەیی یان لای کەم پەیمانێکی دوو ساڵ دامەزراندنت هەیە
  • خاوەنکارەکەت ڕاگەیاندنی لای دەزگای باج کردووە کە تۆ لەوێ • کارئەکەیت و دوامەودای دوایین ڕۆژی مۆڵەتی مانەوە کات سنووردارەکەتە.
  • تۆ ئەتوانیت مۆڵەتنامە، ناسنامە یان مۆڵەت نیشان بدەیت بۆئەوەی ←• بۆت هەبێت پیشەکەت بەئەنجام بگەیەنیت گەر پیشەکە داوای ئەمە بکات.
  • تۆ بتوانیت نیشانی بدەیت کە خوێندنی ئامادەیی یان خوێندنێکی ←• بیانیی بەرامبەر بەوەت تەواوکردووە، گەر تۆ لەژێر ٢٥ ساڵەوەیت.
  • دامەزراندنەکەت بە هیچ جۆرێک بە یارمەتیانەی دەوڵەتی کۆمەک نەکرابێت نموونە کاری پێخستنەناوکار.

زیاتر لەبارەی ئەو مەرجانە بخوێنەوە کە لە خاوەنکار داوائەکرێن (زانیاریی تەنها بە سویدیی و ئینگلیزیی هەیە.)

گەر تۆ کۆمپانیایەکی تاکەکەسی بەڕێوە ئەبەیت

گەر تۆ کۆمپانیایەکی تاکەکەسیت هەیە ئەبێت بتوانیت نیشانی بدەیت کە سەرمایەیەکی تەواوی ئەوتۆ هەیە کە بتوانێت کۆمپانیاکە بەڕێوە ببات و خۆشت لای کەم بۆ دوو ساڵ بەخێو بکات.

زیاتر لەبارەی ئەوەوە بخوێنەوە کە چی داوائەکرێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە وەک کۆمپانیای تاکەکەس (زانیاریی تەنها بە سویدیی و ئینگلیزیی هەیە.)

پێش ئەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت بەسەرچێت داوا بکە

ئەوە گرنگە کە تۆ بەر لەوەی کە مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردارەکەت کۆتایی بێت داوای درێژکردنەوە بکەیت، بەڵام نەک پێشتر لە سێ مانگ زیاتر پێش ئەوە. گەر تۆ بەر لە بەسەرچوونی مۆڵەتی مانەوەکەت داوا نەکەیت، ئەوا بۆت نییە لە ماوەی چاوەڕێ کردنەکەدا کار بکەیت.و تۆ مەترسی ئەوەت لەسەرە کە هەندێکی دیاریکراو لە دەستکەوتەکانت لە کیس چێت، بۆ نموونە هەوڵەکانی جێگیرکردن، یارمەتییانەی خوێندن یان مووچەی باوان.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەتوانێت هەرە زووترین ڕۆژی دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی ماوە سنووردارەکەت بڕیار لەسەر مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی بگرێت.

گەر تۆ مەرجەکانی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی پڕ نەکەیتەوە بە هۆکاری کار یان کۆمپانیای تاکەکەس، کەچی هەر ئەتوانیت مۆڵەتی ماوە سنووردارەکەت درێژکەیتەوە گەر هێشتام پێداویستیت بە پاراستنە.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە چی بکەیت بۆ داواکردنی درێژکردنەوە بە هۆکاری پێداویستی بەپاراستن

Last updated: 2017-06-20

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.