کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون

Uppehållstillståndskort – sorani

ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت پێدراوە هەروەها کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەک بەڵگەیەک وەردەگریت کە تۆ ڕێپێدراویت لە سوید بژیت. کارتەکە چیپێکی کۆمپیۆتەری تێدایە کە پەنجەمۆر و وێنەی تۆی تێدایە. گشت كاتێك پێویستە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لا بێت کاتێک بۆ ئاژانسە حکومیەکان یان خزمەتگوزاریەکانی چاودێری تەندروستی دەچیت.

گرتنی وێنەی فۆتۆگرافیت و وەرگرتنی پەنجەمۆرت

هەموو کەسێک کە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەردەگرێت پێویستە وێنەی بگیرێت. منداڵانی ژێر تەمەنی شەش ساڵی پێویست ناکات پەنجەمۆریان وەربگیرێت. هەر کەسێک کە ناکرێت پەنجەمۆری وەربگیرێت بەهۆی هۆکاری جەستەیی، وەک برینی درێژخایەنی پەنجە، ئەوانیش پێویست ناکات پەنجەمۆریان وەربگیرێت.

پەنجەمۆر و وێنەت تەنها لە چیپەکە هەڵدەگیرێن، لە هیچ شوێنێکی تر هەڵناگیرێن. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە دووبارە وێنەت بگیرێتەوە، و دووبارە پەنجەمۆرت وەربگیرێت، هەر جارێک پێویست بکات کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەربکرێت. هیچ تێچوویەک بۆ دەرکردنی کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون نیە جگە لە تێچووی مۆڵەتەکە.

Fotografi och fingeravtryck.

ئەگەر تۆ لە دەرەوەی سوید بیت

ئەگەر پێویستیت بە ڤیزەیەک بوو بۆ گەشتکردن بۆ سوید، پێویستە سەردانی باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەی گشتی سوید بکەیت بۆ ئەوەی وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆرت وەربگیرێت. پەیوەندی بە باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەی گشتی بکە بۆ زانیاری دەربارەی کاتژمێرەکانی کارکردن.

ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیەکانی پێویستیان بە ڤیزەیە بۆ گەشتکردن بۆ سوید (بە ئینگلیزی)external link, opens in new window

نزیکترین باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەی گشتی لەخۆت بدۆزەوە لەسەر Swedenabroad.com (بە ئینگلیزی)external link, opens in new window

ئەگەر پێویستیت بە ڤیزە نیە بۆ گەشتکردن بۆ سوید، لە سوید وێنەت دەگیرێت و پەنجەمۆرت وەردەگیرێت. پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت دواى وەرگرتنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون و گەیشتنە سوید.

ئەگەر لە سوید بیت

ئەگەر داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون کاتێک لە ناو سویدیت پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆرت وەربگیرێت. ئەمە هەروەها جێبەجێ دەبێت ئەگەر مۆڵەتەکەت درێژ بکەیتەوە یان ئەگەر پێویستیت بە کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی نوێ هەبێت.

دیمانەیەک دیاری بکە لەگەڵ ئاژانسی کۆچ بۆ ئەوەی وێنە و پەنجەمۆرت وەربگیرێت (بە ئینگلیزی)

لەکوێ ئێمە دەدۆزیتەوە (بە ئینگلیزی)

ئەگەر ناونیشانی خۆت بگۆڕیت

ئەگەر دەتەوێت کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بۆ ماڵت بنێردرێت پێویستمان بە ناونیشانی تۆ دەبێت. ئەگەر شوێنت گۆڕی دەتوانیت ناونیشانە نوێیەکەت بڵێیت کاتێک سەردانی ئاژانسی کۆچ دەکەیت. ئەوەت لەبیر بێت ئاگادارمان بكەیتەوە ئەگەر لەگەڵ کەسێکی تر دەژیت و ناونیشانێکی هاوبەشتان هەیە.

که ى کارتەکەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون ئامادەیە

ئەگەر وێنە و پەنجەمۆرت وەرگیرا لە باڵوێزخانەیەک یان کۆنسۆڵخانەیەکی گشتی ئەوە لەوێ کارتەکەت وەردەگریتەوە. پرسیار لە باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەکە بکە ئا خۆ بۆتی دەنێرن یان  پێویست ده کات خۆت بچیت وەری بگریتەوە. کاتێک بڕیارێک وەردەگریت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون له وانه يه  چوار هەفته ى  بوێت بۆ دروستکردنی کارتەکە و ناردنی بۆ باڵوێزخانەکە یان کۆنسۆڵخانە گشتیەکە.

ئەگەر وێنە و پەنجەمۆرت وەرگیرا لە ئاژانسی کۆچ ئەوە کارتەکەت بۆ ناونیشانی ماڵت لەماوەی یەک هەفتە دەنێردرێت.

کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت دروست دەکرێت  کاتێک كه بڕیارێک دەدرێت، بەڵام لە سێ مانگ کەمتر نابێت بەرلەوەی کارایی مۆڵەتەکەی نیشتەجێ بوون دەست پێدەکات.

ناکرێت دروستکردن و گەیاندنی کارتەکە خێراتر بکرێت.

Uppehållstillståndskort.

داتای سەر کارتەکە

کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون زانیاری دەربارەی جۆری مۆڵەتەکەت و ماوەی کارایی کارتەکەتی تێدایە، لەنێوان شتەکانی تر. هەروەها داتای کەسیشت لەسەر کارتەکە هەیە. لە دواوەی هەندێک لە کارتەکان دەقێک هەیە “ڕێپێدراوە بۆ کار” (“Får arbeta”). ئەمە ئەو کاتە دەبێت کە ئەو بڕیارەی وەرتگرتووە ڕاستەوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە ناکات کە تۆ مافی کارکردنت هەیە، وەک ئەوەی کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێدراوە. بەڵام ئەگەر لە سوید مۆڵەتی کارکردنت پێدرا بۆ دەستپێکردنی، بڕیارەکە ئەوە دەڵێت کە تۆ مۆڵەتی کارت هەیە، و بۆیە کارتەکەت پێویست ناکات دەقە نووسراوەکەی “ڕێپێدراوە بۆ کار” لە دواوە هەبێت. بۆ منداڵان، دەقەکە هەیە (کە جێبەجێ ببێت) لەو کاتەی دەبنە 16 ساڵ.

سەیری زانیاری سەر کارتەکەت بکە

گشت كاتێك ئەوە بپشکنە کە ناوی سەر کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون هەمان شتە لەگەڵ ناوی سەر پاسەپۆرتەکەت. ئەگەر کارتەکەت ناوێکی هەڵەی هەیە پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ یان باڵوێزخانە بکەیت بۆ دەسخستنی دانەیەکی نوێ. پاسەپۆرتەکەت لەگەڵە خۆت ببە.

ئەگەر ناوی خۆت بگۆڕیت پێویستە سەرەتا پەیوەندی بە ئاژانسی باج بکەیت، کە بەرپرسیارە لە تۆماری دانیشتوان، بۆ ئەوەی ناوە نوێیەکەت تۆمار بکات. ئینجا پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەست بخەیت.

کاتێک گەشت دەکەیت

کاتێک گەشت دەکەیت پێویستە کارتەکە لەگەڵ پاسەپۆرتەکە نیشان بدەیت. ناکرێت تەنها کارتەکە وەک بەلگەنامەی پێناسه یان بەلگەنامەی گەشت بەکاربێت.

Väska.

کارایی کارتەکە

هەموو جارێک کە مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونی نوێ یان درێژکراوە وەربگریت ئەوە کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونیش وەردەگریت. کارتەکە وەک هەمان کاتی مۆڵەتەکە کارایە، بەڵام هەرگیز لە پێنج ساڵ زیاتر نیە. کاتێک پێویستیت بە کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەبێت پێویستە دووبارە وێنەی فۆتۆگرافیت بگیرێت و پەنجەمۆرت وەربگیرێت.

ئەگەر کارتەکە وون بکەیت

ئەگەر کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت وون بکەیت، یان ئەگەر بدزرێت، پێویستە سەرەتا پۆلیس ئاگادار بکەیتەوە. ئینجا پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی وێنە و پەنجەمۆرت بۆ کارتێکی نوێ وەربگیرێت. کۆپیەکی ڕاپۆرتی پۆلیس ببە کە لای پۆلیس وەرتگرتووە، یان ئەو کاتەی ڕاپۆرتەکە دەکەیت یان دواتر لە ڕێگەی پۆست.

ئەگەر کارتەکەت وەرنەگریت

ئایا ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانت کردووە بۆ کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت؟ لەوانەیە هۆکارەکە ئەوەبێت کە کارتەکە بۆ ئاژانسی کۆچ گەڕێنرا بێتەوە. ئەمە دەشێت ڕوو بدات ئەگەر ئاژانسی کۆچ ناونیشانێکی هەڵەی تۆی هەبوو بێت.

پەیوەندی بە ئاژانسی کۆچ بکە ئەگەر هەر پرسیارێکت دەربارەی ئەمە هەیە (بە ئینگلیزی)

Last updated: 2017-09-28

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.