2017-07-17

کات بگرە بۆ بەجێهێشتنی داوانامەکەت بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بەهۆکاری پێداویستی بە پاراستن

Boka tid för att lämna in din ansökan om förlängning av uppehållstillstånd på grund av skyddsbehov – sorani

ئێستا تۆ ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوە کات سنووردارەکەت درێژ کەیتەوە بە هۆکاری پێداویستبوون بە پاراستن، کات بگرە پێش سەردانکردنت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ.

تۆ بواری داواکردنی درێژکردنەوەت هەیە، کاتێک برەوی مۆڵەتی مانەوە کات سنووردارەکەت کۆتایی هات. داوانامەکە ئەبێت لەلایەن خودی خۆت ڕادەستی دەزگای دەوڵەتی کۆچ کرێت. تۆ ئەتوانیت داوانامەکەت ڕادەست کەیت کە هەرەزووتر سێ مانگ پێش بەسەرچوونیەتی، بەڵام دوامەودای دوایین ڕۆژ کە مۆڵەتەکە لەکار ئەکەوێت.

بۆئەوەی تۆ بتوانیت پلاندانان بۆ کاتەکەت دانێت و سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ لەو کاتەدا بکەیت کە بۆت گونجاوە، ئەوا ئەتوانیت کات بگریت بۆ ڕادەستکردنی داوانامەکەت. تۆ ئەم کارە لێرەدا لە ماڵپەڕی دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەکەیت. وا هەژمار ئەکرێت کە سەردانەکە ١،٣٠ تا ٢،٠٠ کاژێر بخایەنێت. تۆ بۆت هەیە چاوەڕوان بیت بام نۆبەتی خۆت هاتبێت چونکە کاتی پێەچێت تاوەکو وەرگێڕێکی بەتاڵ ئەدۆزرێتەوە. تۆ بۆت هەیە لە ماوەی سەردانەکەتدا داوانامەیەکی نووسراو، پەنجەمۆر و وێنەگرتن بەجێبهێڵیت و گوتوبێژێکت لەگەڵ فەرمانبەرێکدا هەبێت.

گەر ئێوە خێزانێکی تەواون کە ئەتانەوێت پێکەوە داوانامە ڕادەستکەن، ئەوا ئەبێت بۆ هەر کەسێک لە ئێوە کاتێک بگیرێت. ئێوە ئەتوانن هەڵبژێرن کە چەند کەس بەتەمان سەردانی سیستەمی کاتگرتن لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ بکەن.

ئەو شوێنانەی کە تۆ ئەتوانیت داوانامەکەتی لێ ڕادەست کەیت ئەمانەن:

بودن Boden
فلێن Flen    
ێڤلە Gävle
یۆتەبۆری Göteborg
مالمۆ Malmö
نۆڕشۆپین Norrköping
مێشتا (ستۆکهۆڵم) Märsta (Stockholm)  
سوندسڤال Sundsvall
ڤێستەرئۆس Västerås
ئوێرەبرو Örebro

کات بگرە بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت (تەنها بە سویدیی و ئینگلیزیی)

زیاتر لەبارەی درێژردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بەهۆکاری پێداویستبوون بە پاراستن بخوێنەوە