2019-04-16

دژوارتر بووە بۆ پەنابەران کە فاتوورەکانیان بدەن

Svårare för asylsökande att betala sina räkningar – sorani

لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا زۆرینەی ڕاسپێردراوەکانی خزمەتگوزاریی پارەدان دەستهەڵئەگرن لە کارەکەیان. ئەمە مانای ئەوەیە کە بۆ تۆی پەنابەر دژوارتر ئەبێت کە فاتوورەکانت بدەیت. لەبەر ئەوە پێویستە کە تۆ لە خاوەن چاودێریی تەندروستی بپرسیت کە ئایا تۆ چۆن پارەی سەردانەکە بدەیت.

ڕۆژی ئەمڕۆ نیزیکەی ٣٧٠ ڕاسپێردراوی پارەدان لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە. لەماوەی ئەم ساڵەدا نیزیکەی ٢٠٠ دانەیان کارەکەیان دائەخەن، و ئەوانەی کە ئەمێننەوە، بەرلەهەرشت لە شارە گەورەکاندا ئەمێننەوە.

ئەمە کاریگەریی لەسەر تۆ ئەبێت وەک پەناخواز و کە پارەی فاتوورەکانت ئەدەیت، بۆ نموونە فاتوورەی بەشی چاودێری تەندروستی، کە لە ڕیگای یەک لە ڕاسپێردراوەکانی خزمەتگوزاریی پارەدان ئەدرێت.

هەموو نەخۆشخانەکان و بنکەکانی تەندروستی لە سەرانسەری وڵات سەر بە ئەنجوومەنی پارێزگای جیاوازن. جا ئایا ئەوان سەر بە کام پارێزگان، ئەوە وابەستەیە بەوەی کە تۆ لە چ شارێک ئەژیت. لەبەرئەوەی کە هەمو ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ خۆیان بڕیار ئەدەن کە نەخۆشەکانیان چۆن پارەی فاتوورەکانیان بدەن، ئەمەش وا ئەکات کە شێوازی پارەدانەکەی تۆ بەپێی ئەو شوێنەی لێی ئەژیت جیاواز بێت. لە هەندێکی تایەبەت لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆ بە کارت یان پارەی کاش پارە ئەدەیت هاوکات لەگەڵ سەردانەکەت. لە ئەنجوومەنی پارێزگای تر فاتوورەیەکت بۆ ماڵەوە بۆ تۆ دێت. جا بۆیە ئەبێت تۆ بۆ خۆت لە خاوەن بەشی چاودێریەکە بپرسیت کە چۆن هاوکات لەگەڵ داواکردنی چاودێری پارەی سەردانەکەت ئەدەیت.

تۆ ئەشتوانیت پەیوەندیی بە نەخۆشخانە یان بنکەی تەندروستییەوە بکەیت پێش سەردانەکەت بۆئەوەی بپرسیت بزانی پارەکە چۆن بدەیت. گەر خاوەن چادەێریەکە تەنها ڕێگا بە پارەدان بە فاتوورە بدات، ئەتوانیت بپرسیت کە ئایا بۆت هەیە دواجار بێیتەوە و پارەکە لە شوێنەکە بدەیت. دەزگای دەوڵەتی کۆچوکۆچبەران یارمەتیت نادات لە پارەدانی فاتوورەکانت.