2019-09-13

ئایا بەتەمایت داوای درێژکردنەوە بکەیت و نیشانی بدەیت کە ئەتوانیت خۆت بەخێوکەیت؟

Ska du ansöka om förlängning och vill visa att du kan försörja dig själv? – sorani

När du ansöker om förlängning av ditt tidsbegränsade uppehållstillstånd har du möjlighet att få permanent uppehållstillstånd om du kan visa att du kan försörja dig själv som anställd eller egen företagare.

کاتێک کە تۆ داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە کات دیاریکراوەکەت ئەکەیت، ئەوا دەرفەتی ئەوەت هەیە کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت ئەگەر بتوانیت نیشانی بدەیت کە ئەتوانیت خۆت بەخێوکەیت، وەک دامەزراوێک یان خاوەن کۆمپانیای تاکەکەسیی.

ئەمە تۆ ئەگرێتەوە کە پێشتر داوای پەنابەریت کردبێت، یان کەسوکاری کەسێکیت کە پێشتر داوای پەنابەری کردبێت، و مۆڵەتی مانەوەی کات دیاریکراوی هەبێت بەپێی یاسا کاتیەکە.

بۆ ئەوەی داوای مۆڵەتی مانەوەی درێژکراوە بکەیت بەهۆکاری ئەوەی کە تۆ ئەتوانیت خۆت بەخێوبکەیت، ئەوا ئەبێت بێجگە لە داوانامەکەی بە وێب یان بە فۆرمی داواکردن ئەیکەیت، فۆرمی زانیاریی لەبارەی بەخێوکردن ژمارە ٢٠٢٠١١ ش بنێریت. لەسەر فۆرمەکە نووسراوە کە کامانەن ئەو پاشکۆیانەی تر کە تۆ لەوانەیە پێویستت بە ناردنیان بێت.

بۆئەوەی کە دامەزراندنەکەت پەسەندکرێت، ئەبێت تۆ بەر لەوەی مۆڵەتی مانەوە کات دیاریکراوەکەت تەواوبێت، دەستت بەکارکردن کردبێت، و خاوەن کارەکەت ئەبێت دامەزراندنەکەی تۆی بە دەزگای دەوڵەتی باج ڕاگەیاندبێت کە دوامەودای بەرلە تەواوبوونی مۆڵەتی مانەوە کات دیاریکراوەکەتە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ پەیوەندیی بە دەزگای دەوڵەتی باج ئەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەوەی کە ئایا خاوەنکارەکەت لە ماوەی خۆیدا ڕاگەیاندنی لەسەر دامەزراندنەکەت داوە. تۆ پێویست ناکات هیچ پشتگیریینامەیەک بنێریت، لە بارەی ئەوەی کە دامەزراندنەکەت ڕاگەیاندنی لەسەر دراوە.

گەر تۆ هەموو داواکان پڕنەکەیتەوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی بەهۆکاری کارەکەت، ئەوا هەر ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی کات دیاریکراو بە هۆکاری تر وەرگریت، ئەمە لە داوانامەکەتا دیاری ئەکەیت.

بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە چی داوائەکرێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی درێژکراوە وەک دامەزراو

بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کەچۆن داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە ئەکەیت