پرسیەرگەل و وەڵام لەبارەی بوواری سنوودارکراو بۆ مۆڵەتی مانەوە

Frågor och svar om begränsade möjligheter till uppehållstillstånd – sorani

  • ئایا ئەو یاسا کاتییە مانای چییە؟

    ئەوە یاسایەکی کاتییە کە مانای ئەوەیە کە ئەو کەسەی پێویستبوو بە پاراستنە تەنها ئەتوانێت مۆڵەتێکی مانەوەی کات دیاریکراو وەربگرێت لەباتی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی. تۆ کە هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت هۆکاری پەنابەریت هەبێت، مۆڵەتێکی مانەوە بۆ سێ ساڵان وەرئەگریت. تۆ کە هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت کە لەبری (بژارەی) پێویستبوو بەپاراستنت هەیە، مۆڵەتێکی مانەوە بۆ ١٣ مانگ وەرئەگریت. یەکگرتنەوەی خێزان بۆ ئەو کەسانە لەبارە کە پلەی پەنابەرییان هەیە، بەڵام سنووردارکراوە بۆ ئەوانەی کەلەبری (لەجیاتی) پێویستبوو بەپاراستنیان هەیە. هەروەها مەرجی بەخێوکردن ئەوانە ئەگرێتەوە کە ئەیانەوێت کەسوکاریان بۆ سوید بهێنن. یاساکە لە ٢٠ی یولیۆ(تەمموزی) ٢٠١٦ وە کاری پێ ئەکرێت.

  •   برای چه مدت اجازه اقامت دریافت خواهم کرد؟ 

    اینکه برای چه مدتی اجازه اقامت دریافت می کنید بستگی به این دارد که وضعیت حمایتی شما در تصمیمتان چه تعیین شده است. شمایی که بعنوان پناهنده به رسمیت شناخته شده اید یک اجازه اقامت سه ساله دریافت می کنید. شمایی که وضعیتتان بعنوان نیازمند حمایت آلترناتیو تعیین شده یک اجازه اقامت ۱۳ ماهه دریافت می کنید.

  • ئایا چۆن بزانم کە پلەی پەنابەرێتیم وەرگرتووە؟

    گەر تۆ وەک پەنابەری یان لەبری پێداووستبوو بە پاراستن وەربگریت ئەوا لە بڕیارەکەتدا ئەنووسرێت. تۆ زانیاریی زیاتریش لەگەڵ بڕیارەکەدا وەرئەگریت لەبارەی درێژیی ماوەی مۆڵەتی مانەوەکەت و ئایا کامانەن ئەو مافانەی هەتن. کەس نازانێت تۆ چ پلەیەک وەرئەگریت هەتاوەکو دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران لێکۆڵینەوەی لە داوانامەکەت نەکردبێت و بڕیاری لەبارەی مۆڵەتی مانەوەکەوە نەگرتبێت.

    زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە چی پێویست ئەکات بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ هەریەک لە پەنابەر و پێداویستبوو بە پاراستن بکرێت

  • ئایا بۆچی من پلەی پەنابەریم وەرنەگرتووە؟

    دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندنی کردووە کە تۆ ئەو مەرجانە پڕناکەیتەوە کە بە پێی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەر داوائەکرێن.

    زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە چی پێویست ئەکات بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ هەریەک لە پەنابەر و پێداویستبوو بە پاراستن بکرێت

  • ئایا جیاوازیی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی لەگەڵ مۆڵەتی مانەوەی کات دیاریکراو (سنووردار) چییە؟

    گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرت، مافی نیشتەجێبوون، کارکردن و ژیان کردنت بە هەمان مەرجگەلی ئەوانی تر هەیە کە لە سوید نیشتەجێن. مۆڵەتی مانەوە هەمیشەییەکەت ئەخوات تا ئەوکاتەی تۆ لە سوید نیشتەجێ بیت.

    مۆڵەتێکی مانەوەی کاتی تەنها بۆ ١٣ مانگ یان سێ ساڵان ئەخوات. تۆ هەمان مافی نیشتەجێبوون و کارکردنت هەیە، بەڵام کاتێک مۆڵەتەکە کۆتایی هات، دەزگای دەوڵەتی کۆچ جارێکی تر لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی تۆ بۆ مانەوە لە سوید ئەکات.

  •  ئایا کێ ئەتوانێت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگرێت؟

    ئەوە تەنها ئەو کەسانەن کە بە پێی یاسا کۆنەکە و بەشی دیاریکراو لە پەنابەرانە (ئەو پەنابەرانەی سوید خۆی ئەیانهێنێت) کە ئەتوانن مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگرن.

  • ئایا کێ بە پێی یاسا کاتییەکە و کێ بەپێێ یاسا کۆنەکە لێکۆڵینەوەی لەسەرئەکرێت؟

    ئەوانەی کە بە پێی یاسا کۆنەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەکرێت، تەنها منداڵانی بە تەنیاهاتوون کە داوای پەنابەرییان لە دوامەودای ٢٤ نۆڤەمبەر (تشرینی دوهەم)ی ٢٠١٥ کردووە هەروەها خێزانی منداڵداری ژێر ١٨ ساڵانە کە داوای پەنابەرییان لە دوامەودای ٢٤ نۆڤەمبەری ٢٠١٥ دا کردووە.

    کاتێک کە دەزگای کۆچ بڕیار ئەگرێت، ئەبێت منداڵان ژێر ١٨ ساڵان بن بۆ ئەوەی بتوانرێت بە پێی یاسا کۆنەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

    هەموو ئەوانی تر بەپێی یاسا کاتییەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەکرێت.

  • من پێش ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داوای پەنابەرییم کرد. منداڵەکانم لە وڵاتی خۆم ماونەتەوە. ئایا ئێمە ئەتوانین وەک خێزانی منداڵدار مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگرین؟

    نەخێر، ئەگەر تۆ بەبێ منداڵەکانت لە سوید بیت، وەک سەڵت (تاکەکەس)ی گەورەساڵ لێکۆڵینەوە لە داوانامەکەت ئەکرێت. گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت وەرگرت، ئەوا کەسانی نیزیکترینی تۆ بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان بۆ هاتن بۆ سوید هەیە لە هەمان کاتدا کە مۆڵەتەکەی تۆ ئەخوات.

  • من بڕیارەکەم پێش ٢٠ی یولیۆ (تەمموز)ی ٢٠١٦ وەرگرت. ئایا بۆ من چی کاری پێ ئەکرێت؟

    تۆ کە بڕیارەکەت پێش یان دوامەودای ٢٠ ی تەمموز(یولیۆ) وەرگرتووە، ئەوا بە پێی یاساکۆنەکە لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە و یاسا کاتییەکە هیچ کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی تۆ نابێت.

  • من مۆڵەتی مانەوەی کات دیاریکراوم وەرگرتووە. ئایا چی ڕووئەدات گەر کاتەکە تەواوبوو؟

    کاتێک کە برەوداری مۆڵەتی مانەوە کاتییەکەت کۆتایی هات، هۆکارەکانی تۆ بۆ مانەوە لە سوید جارێکی تر لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەکرێت. گەر تۆ هێشتا هۆکاری پاراستنت هەبێت ئەوا ئەکرێت مۆڵەتێکی مانەوەی کات دیاریکراوی تازە وەربگریت.

    گەر تۆ دامەزراندنێکت (کارێکت)هەیە کە وابکات بتوانیت خۆت بەخێوکەیت، ئەوا ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت، کاتێک کە مۆڵەتی مانەوە کاتییەکە کۆتایی هات

  • ئایا چی داوائەکرێت بۆ ئەوەی من مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگرم؟

    گەر تۆ دامەزراندنێکت هەبێت کە وابکات بتوانیت خۆت بەخێوکەیت، ئەوا ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت کاتێک کە مۆڵەتی مانەوە کاتییەکە کۆتایی هات. خاوەنکار ئەبێت دوامەودای مانگێک لە دەسپێکردنی تۆ بۆ ئیش دەزگای باج ئاگادارکاتەوە. مووچە، بیمەی پاراستن و مەرجگەلی دامەزراندنی تر بە گشتی ئەبێت لەسەر پەیمانی گشتی سوید بڕۆن.

    گەر تۆ لە ٢٥ ساڵان گەنجتری و کارێکت هەیە کە ئەتوانیت خۆتی پێ بەخێوکەیت، ئەوا تەنها کاتێک مافی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت ئەبێت کە خوێندنی دوائامادەیی یان هاوئاست بەوەت گەیاندبێتە کۆتایی

  • من مۆڵەتی مانەوەیەکی کات دیاریکراووم هەیە. ئایا ئەتوانم چاودێری نەخۆشی وەربگرم گەر نەخۆش کەوتم؟

    بەڵێ، تۆ هەمان مافی چاودێریت هەیە وەک کەسێک کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی هەبێت.

    زیاتر لەبارەی چاودێریی بخوێنەوە external link, opens in new window