. پرسیارگەل و وەڵام لەبارەی سنووربۆدانان لە یاسای وەرگرتنی پەناخوازی (LMA) 

Vad innebär ändringen i lagen om mottagande av asylsökande (LMA) – sorani

  • گۆڕینی یاسای وەرگرتنی پەنابەر چی تێدایە؟

    گۆڕینەکە لە یاسای وەرگرتنی پەنابەر ئەوە لەخۆدەگرێت کە مافی خۆت لەدەست دەدەیت بۆ وەرگرتنی پشتگیری ئەگەر بڕیارت بۆ دەرچوو بێت بۆ دەرکردنت یان ناردنەوەت و بڕیارەکە چیتر نەتوانرێت تێهەڵچوونەوە بکرێت، یان ئەو ماوەیە بەسەرچوو بێت کە دانراوە بۆ بەجێهێشتنی وڵاتەکە بە شێوەیەكی  ئارەزوومەندانە. ئەمە مانای ئەوەیە، بۆ نموونە، مافی ئەوەت نابێت پارەی رۆژانە وەربگریت و مافی ئەوەت نابێت لەو خانەی پەنابەرانە بژیت کە ئاژانسی پەنابەریی سویدیی  کرێکەی دەدات (Migrationsverket).

  • گۆڕین لە یاسای وەرگرتنی پەنابەر  کار دەکاتە سەر کێ؟

    گۆڕینی یاساکە کاریگەری لەسەر تۆ دەبێت ئەگەر تۆ

    • بریارت وەرگرتووە بۆ دەرکردنت یان ناردنەوەت و ئەو بڕیارە تێهەڵچوونەوە (استئناف) نەکراوە یان بڕیارێک  هەبێت بۆ دەرکردنت بۆ ناردنەوەت و ئەو ماوەیە بەسەرچوو بێت کە دیاری کراوە بۆ بەجێهێشتنی وڵاتەکە بە شێوەیەكی  ئارەزوومەندانە
    • بە لای کەمەوە تەمەنت هەژدە ساڵ بێت
    • لەگەڵ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ ناژیت کە تۆ بەخێوکەریان بیت.
  • ئایا دوای ئەوەی کە چیتر ناتوانرێت تێهەڵچوونەوە بۆ کەیسەکەم بکرێت، مافی ئەوەم بۆ دەگەڕێتەوە کە پشتگیری وەربگرم؟

    ڕەنگە جارێکی تر مافی وەرگرتنی پشتگیریت بۆ بگەڕێتەوە ئەگەر ئاژانسی کۆچ یان دادگا ڕازی ببێت لەسەر ئەوەی کە دەکرێت چاوبخشێنرێتەوە بە کەیسەکەتدا یان بڕیاری دا دەرکردنەکەت یان ناردنەوەکەت ڕابگیرێت بە شێوەیەكی کاتی- پێی دەگوترێت ڕاگرتن. کاتێک ئاگادار دەکرێیتەوە لەوەی بڕیارێکی لەو جۆرە دەرچووە، پێویستە ئاژانسی کۆچ ئاگادار بکەیتەوە لەوەی کە دەتەوێت دیسان پشتگیریی وەربگریت. بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندیی بە ئاژانسی کۆچەوە بکە. 

  • تا کەی دەتوانم لەو خانووە بژیم کە ئاژانسی کۆچی سویدیی دابینی کردووە؟

    دەتوانیت لەو خانووە بمێنیتەوە کە ئاژانسی کۆچ بۆی دابین کردوویت تا ئەو کاتەی چیتر ناتوانرێت تێهەڵچوونەوە بکرێت بەو بڕیارەدا کە دەرچووە بۆ دەرکردتن یان ناردنەوەت. ئەگەر بڕیارێکت وەگرتووە و بەروارێک دیاری کراوە بۆ بەجێهێشتنی وڵاتەکە بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە ئەوا بۆت هەیە لەوێ بمێنیتەوە تا ئەو کاتەی کاتەکە بەسەردەچێت یان بڕیارەکە لادەبرێت.

  • ئەگەر نەتوانم لەو خانووە بمێنمەوە کە ئاژانسی کۆچ دابینی کردووە، ئەی بچم بۆ کوێ؟

    کاتێك چیتر ناتوانرێت تێهەڵچوونەوەی ئەو بڕیارە بکرێت کە دەرچووە بۆ دەرکردنت یان ناردنەوەت، ئەوا ناچاریت سوید بەجێبهێڵیت. ئاژانسی کۆچ یان پۆلیس هاوکاریت دەکەن لە کاروباری گەڕانەوەت.

  • چی ڕوودەدات ئەگەر ڕازی نەبم خانووەکەم بەجێ بهێڵم؟

    ئەگەر ڕازی نەبیت خانووەکەت بەجێ بهێڵیت ئەوسا بە زۆر ناچار دەکرێیت چونکە چیتر بۆت نیە لە خانووی ئاژانسی کۆچدا بژیت. ڕازی نەبوون بە بەجێهێشتنی ماڵەکە ڕەنگە کەتنی تاوان  بێت.

  • ئاژانسی کۆچ دوایین وادە (مەوعیدەکە)ی هەڵوەشاندەوە و قەدەغەی کردووە لێم تا دوو ساڵی تر بێمەوە. پێویستە کەی ماڵەکە بەجێبهێڵم؟

    کاتێك ئەو ماوەیە بەسەر دەچێت کە دانراوە بۆ  جێهێشتنی ئارەزوومەندانە، ئەوا دەبێت دەستبەجێ ماڵەکە بەجێ بهێڵیت.

  • شوێنی لێیە بۆ من لە خانووەکەی ئاژانسی کۆچ. ستافی خانووەکە پێیان وتووم ئاساییە بمێنیتەوە. ئایا دەتوانم لە خانووەکە بمێنمەوە؟

    نەخێر، بۆت نییە. ئەوەی کە بڕیار دەدات کێ بۆی هەیە پشتگیری وەربگرێت و کێ بۆی هەیە لەو خانووە بمێنێتەوە تەنها ئاژانسی کۆچە.

  • ئایا هیچ هاوکاری دەکرێم بۆ گەڕانەوەکەم؟

    ئەگەر داوای هاوکاری بکەیت، ئاژانسی کۆچ دەتوانێت هاوکاریت بکات لەگەڵ کاروباری گەڕانەوەکەت. ئەگەر نەتوانیت پارەی گەڕانەوەکەت بدەیت، ئەوا ئاژانسی کۆچ دەتوانێت هاوکاریت بکات و بلیتت بۆ بکڕێت. ئەگەر کەیسەکەت لەلای پۆلیس بێت ئەوسا  دەزگای پۆلیس بەرپرسیار دەبێت لە کاروباری گەڕانەوەکەت.

  • چیتر بۆم نییە پشتگیری وەربگرم. ئایا دەتوانم کارتی پەنابەری LMA بەکاربهێنم لە بنکەی خزمەتگوزاریی تەندروستی ( vårdcentralen )  بۆ ئەوەی دەرمان وەربگرم بە ڕەچەتە؟

    نەخێر، پێویستە کارتی LMA بگەڕێنیتەوە کاتێک پشتگیرییەکەت ڕادەوەستێندرێت.

  • پێویستە دەرمان و خزمەتگوزاریم هەبێت، ئایا دەتوانم هاوکاریی دارایی وەربگرم بۆ کڕینی ئەوانە؟

    تۆ مافی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرمانت هەیە تەنانەت ئەگەر بۆت نەبێت لە سوید بیت، بەو مەرجەی دکتۆر یان دکتۆری ددان بە پێویستی بزانێت کە تۆ ئەو خزمەتگوزارییە وەربگریت و ناکاوییە. ئەگەر پێویستت بە زانیاری یان هاوکاریی هەیە لەم بارەیەوە ئەوا پەیوەندیی بە کارمەندێکی خزمەتگوزاریی تەندروستی بکە.

    ئاژانسی کۆچ پارەت پێ نادات بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی یان بۆ دەرمان ئەگەر مافی ئەوەت نەبێت پشتگیری وەربگریت. بۆت نییە کارتی LMA ش بەکاربهێنیت بۆ وەرگرتنی دەرمانی هەرزان یان بلیتی هەرزان لای دکتۆر.

    لە ڕێنمایی خزمەتگوزاریی تەندروستیی 1177 زانیاری زیاتر دەست دەکەوێتexternal link, opens in new window

  • من منداڵم و هەر خۆم  بە تەنها گەیشتوومەتە ئێرە و بڕیارێک دەرچووە بۆ دەرکردنم و چیتر ناکرێت تێهەڵچوونەوەی بکرێت. چی ڕوودەدات کاتێک تەمەنم دەگاتە ١٨؟

    ئەگەر بڕیارت وەرگرتووە بۆ دەرکردنت و چیتر ناتوانرێت تێهەڵچوونەوەی بکرێت و ئەگەر ئەو ماوەیە بەسەرچووە کە دیاری کراوە بۆ  جێهێشتنی ئارەزوومەندانە، ئەوا چیتر بۆت نییە پشتگیری وەربگریت کاتێک تەمەنت دەگاتە ١٨ ساڵ، و ئەوسا دەبێت وڵاتەکە بەجێ بهێڵیت.

  • من منداڵم و هەر خۆم  بە تەنها گەیشتوومەتە ئێرە و لەگەڵ خزمێکی بە تەمەنتر دەژیم. خزمەکەم چیتر پشتگیری وەرناگرێت. چیم بەسەر دێت  ئەگەر چیتر نەتوانم لەگەڵ ئەو خزمەم بژیم؟

    ئەگەر چی نەتوانیت لەگەل ئەو خزمەت بژیت کە گەورەترە لە خۆت، ئەوسا خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەكانی ئەو شارەوانییەی کە لێی دەژیت هاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی خانوویەك بدۆزیتەوە.

  • منداڵەکەم سێ مانگی تر تەمەنی دەبێت بە ١٨ ساڵ. بڕیارێکمان وەرگرتووە بۆ دەرکردن یان ناردنەوە و چیتر ناتوانرێت تێهەڵچوونەوەی بکرێت و ماوەکە بەسەرچووە، ئایا چیتر پشتگیری وەرناگرین کاتێک منداڵەکەم تەمەنی دەبێت بە ١٨ ساڵ؟

    نەخێر چیتر بۆتان نییە پشتگیری وەربگرن لەو رۆژەوەی منداڵەکە تەمەنی دەبێت بە ١٨ ساڵ.

  • چی ڕوودەدات لە کاروباری کارکردنم پاش ئەوەی چیتر مافی ئەوەم نەما کە پشتگیری وەربگرم؟

    کاتێک مافی پشتگیریت نامێنێت ئەوا بۆت نییە بەردەوام بیت لە کاروباری کارکردن.

  • من AT-UND م هەیە و کار دەکەم، ئایا دەتوانم بەردەوام بم لەسەر کارکردن کاتێک چیتر بۆم نییە پشتگیری وەربگرم؟

    UND ەکەت هەر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هاوکاریت لە بەجێهێشتنی وڵاتەکە. ئەگەر هاوکار نەبیت لە بەجێهێشتنی وڵاتەکە، ئەوسا AT-UND ەکەت چیتر کاری پێ ناکرێت.