پرسیەرگەل و وەڵام لەبارەی بوواری سنوودارکراو بۆ مۆڵەتی مانەوە

Vanliga frågor och svar om familjeåterförening och försörjningskrav – sorani

  • ئیا خێزانەکەم ئەتوانن بۆ سوید بێن؟

    مافبوون بۆ یەکگرتنەوەی خێزان پەیوەستە بەوەوە کە تۆ کام جۆر لە پلەی پاراستنت هەیە و لەهەندێک دۆخی دیاریکراودا بەوەشەوە پەیوەستە کە کەی داوای پەنابەریت کرد.

    خێزانەکەت بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ لە سوید گەر تۆ

     

    • مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرتبێت
    • مۆڵەتی مانەوەی کات دیریکراووت وەرگرتبێت بە پلەی پاراستن وەک پەنابەر
    • مۆڵەتی مانەوەی کات دیریکراووت وەرگرتبێت بە پلەی پاراستن وەک لەبری پێداویستبوو بە پاراستن و دوامەودای ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داوای پەنابەرییت کردبێت.

    تۆ کە پلەی پاراستنت وەک لە بری پێداویستبوو بە پاراستن وەرگرتووە و دوامەودای ٢٤ نۆڤەمبەری (تشرینی دوەم) ٢٠١٥ داوای پەنابەریت کردبێت، ئەوا تەنها لە دۆخی ڕیزپەڕ (بەدەر) دا مافی یەکگرتنەوەی خێزانییت هەیە.

  • لێرەدا ئەتوانیت چەند نموونەیەک بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی ببینیت کە چی بۆ تۆ و خێزانەکەت کاری پێ ئەکرێت.

    من پلەم وەک پەنابەر وەرگرتووە و پێش ٢٤ی نۆڤەمبەر داوای پەنابەرییم کردووە

    خێزانە هەرە نیزییکەکەت بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ هاتن و نیشتەجێبوون لەگەڵ تۆ لە سوید هەتا درێژی ئەو کاتەی کە مۆڵەتی مانەوەکەت ئەخوات. ئەوکاتە ئەکرێت کە تۆ مەرجی بەخێوکردن بتگرێتەوە.

    من پلەی لەبری پێداویستبوو بە پاراستن وەرگرتووە و پێش ٢٤ی نۆڤەمبەر داوای پەنابەریم کرد.

    خێزانە هەرە نیزییکەکەت بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ هاتن و نیشتەجێبوون لەگەڵ تۆ لە سوید هەتا درێژی ئەو کاتەی کە مۆڵەتی مانەوەکەت ئەخوات. ئەوکاتە ئەکرێت کە تۆ مەرجی بەخێوکردن بتگرێتەوە.

    من پلەی پەنابەرییم وەرگرتووە و دووای ٢٤ نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داوای پەنابەرییم کرد

    خێزانە هەرە نیزییکەکەت بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ هاتن و نیشتەجێبوون لەگەڵ تۆ لە سوید هەتا درێژی ئەو کاتەی کە مۆڵەتی مانەوەکەت ئەخوات. ئەوکاتە ئەکرێت کە تۆ مەرجی بەخێوکردن بتگرێتەوە.

    من پلەی لەبری پێداویستبوو بە پاراستنم وەرگرتووە و دووای ٢٤ نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داوای پەنابەرییم کرد

    تۆ تەنها لە دۆخی بەدەر (ڕیزپەڕ) مافی یەکگرتنەوەی خێزانیت هەیە.

    ئەوە لەوانەیە بۆ نموونە لەبارەی کەسانێکەوە بێت کە دۆخێکی تەندروستی مەترسیداری لەبەرچاویان هەبێت یاخود لەبارەی ئەو کەسانەوە کە دووچاریی بازرگانیی بە مرۆڤەوە بوون. لە لە زۆرینەی دۆخەکاندا پێدانی مۆڵەتی مانەوە بۆ ئەندامانی خێزان پەسەند ناکرێت.

    من لەژێر ١٨ ساڵانەوەم و بەبێ خێزانەکەم بۆ سوید هاتووم

    تۆ وەک منداڵی بەتەنیاهاتوو بوواری یەکگرتنەوەی خێزانت هەیە، گەر پلەی پاراستن وەک پەنابەر وەربگریت. ئەو کاتە باوانت ئەتوانن داوای مۆڵەتی مانەوە بکەن بۆ هاتن و ژیان لەگەڵ تۆدا لە سوید نیشتەجێ بن هەتا درێژیی ئەو کاتەی کە مۆڵەتەکەت تۆ ئەخوات.

    گەر تۆ پلەی پاراستنت وەک لە بری پێداویستبوو بە پاراستن وەرگرتووە، ئەوا تەنها لە دۆخی بەدەر دا مافی یەکگرتنەوەی خێزانییت هەیە.

    مەرجی بەخێوکردن تۆ ناگرێتەوە کە منداڵیت

    من مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییم وەرگرتووە

    خێزانەکەت بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ هاتن و نیشتەجێبوون لەگەڵ تۆ لە سوید. ئەوکاتە ئەکرێت کە تۆ مەرجی بەخێوکردن بتگرێتەوە.

    زیاتر لەبارەی یەکگرتنەوەی خێزان و مەرجی بەخێوکردن لێرەدا بخوێنەوە زیاتر لەبارەی یەکگرتنەوەی خێزان و مەرجی بەخێوکردن لێرەدا بخوێنەوە external link

  • ئایا مەرجی بەخێوکردن بۆ بەشی دیاریکراو لە پەنابەریش کاری پێ ئەکرێت؟

    گەر خزمی پانابەرێکی بەشی دیاریکراو (سوید خۆی هێنابێتی) داوای مۆڵەتی مانەوەی کرد، ئەوا مەرجی بەخێوکردن کاری پێ ئەکرێت گەر داواکارییەکە دوواتر لە سێ مانگ دوای ئەوە کرا کە خزمەکەی سوید مۆڵەتی مانەوەی بۆ پەسەندکرا. مەرجی بەخێوکردنیش کاری پێ ئەکرێت، گەر خێزانەکە بوواری یەککرتنەوەیان لە وڵاتێکی دەرەوەی ئەورووپا هەبێت یان ئەگەر پەیوەندییەکی تازە بێت

  • ئایا کامانە بە خێزان هەژمارئەکرێن؟

    گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی کات دیاریکراوت وەرگربێت، تەنها خێزانە هەرە نیزییکەکەت بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ هاتن و نیشتەجێبوون لەگەڵ تۆ لە سوید. ئەمانە بە خێزانی نیزیکترین هەژمار ئەکرێن، ژنەکەت، مێردەکەت یان هاوژینی هاوبەشی تۆمارکراو و مناڵەکانت کە لە ژێر ١٨ ساڵانەوەن. ئەبێت تۆش و هاوژینەکەشت لایەنی کەم ٢١ ساڵان بن و ئەبێت لایەنی کەم دوو ساڵان پێکەوە ژیابن. ڕیزپەر(بەدەریی) لە پەڵپی تەمەن ئەتوانرێت بکرێت گەر ئێوە منداڵی هاوبەشتان هەبێت. گەر تۆ لەژێر تەمەنی ١٨ ساڵانەوەیت باوانت وەک نیزیکترین خێزانت هەژمار ئەکرێن.

    خزمانی نیزیکی تریش ئەتوانن لە دۆخی بەدەر بوواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەبێت بۆ ئەوەی بۆ سوید بێن و لەگەڵتا بژین، گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرتبێت.

    زیاتر لە بارەی مۆڵەتی مانەوە بۆ خزمی تر بخوێنەوە (به انگلیسی)

  • ئایا مەرجی بەخێوکردن و خانوو مانای چییە؟

    مەرجی بەخێوکردن و خانوو مانای ئەوەیە کە تۆ بتوانیت خۆت و خێزانەکەت بەخێوبکەیت و کە ئێوە خانوویەکتان بە گەورەیی ئەندازەی تەواو هەبێت.

    تۆ ئەتوانیت لێرەدا زیاتر لەبارەی مەرجی بەخێوکردن و خانوو بخوێنیتەوە

  • ئایا ئەبێت من بتوانم نیشانی بدەم کە من ئەتوانم خۆم و خێزانەکەم بەخێو بکەم کاتێک ئەوان داوانامە پێشکەش ئەکەن یاخود ئایا ئەتوانم دۆکومێنتەکانی لەبارەی داهاتمەوەیە دوواتر بنێرم؟

    دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کۆنتڕۆڵی ئەوە ئەکات کە ئایا تۆ ئەتوانیت خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بەخێوبکەیت و ئایا تۆ خانوویەکت بە ئەندازە و ستانداردی تەواو هەیە کە بۆ خۆتان تێیدا بژین کاتێک کە داوانامەکە بەدەستمان گەییشت. ئێوە ئەبێت بتوانن خانووەکە لەو کاتەوە بەکاربهێنن کە ئەندامانی خێزانەکەت بۆ سوید هاتن. گەر تۆ مەرجەکان پڕنەکەیتەوە ئەوا داوانامەی خێزانەکەت بۆ مۆڵەتی مانەوە ڕەت ئەکرێتەوە(ڕەفز)