کاتێک کە چاوەڕوانی ئەکەیت
Medan du väntar – sorani
لێرەدا زانیاریی بۆ تۆ هەیە کە داوای پەنابەریت لە سوید کردووە، بەڵام کە هێشتام وەڵامی داواکارییەکەت بۆ نەهاتووە.
- አማርኛ (amhariska)
- العربية (arabiska)
- Azərbaycanca (azerbajdzjanska)
- English (engelska)
- Español (spanska)
- پارسی (persiska)
- Français (franska)
- Bosanski, hrvatski, srpski (kroatiska)
- Հայերեն (armeniska)
- Kurmancî (kurmandji)
- Монгол хэл (mongoliska)
- يه دری (dari)
- پښتو (pashto)
- Arlijan (romani arli)
- Русский (ryska)
- Af soomaali (somaliska)
- Shqip (albanska)
- Swedish (svenska)
- ትግርኛ (tigrinska)
- Oʻzbek (uzbekiska)
کاتێک کە تۆ داواکارییەکەت پێشکەش ئەکەیت، ئەتوانیت لەبارەی ئەوەوە بخوێنیتەوە کە چی دێتەپێش، و لەبارەی مافەکانت وەک پەناخوازێک کاتێک کە دێتە سەر پرسی، کار، خوێندنگا، نیشتەجێبوون، تەندروستی- و چارەکاریی نەخۆشی و کۆمەکی ئابووریی(دارایی).
چاوەڕوانی بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەری
لەوانەیە ماوەیەکی درێژی پێبچێت هەتاوەکو تۆ بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەری بێیت. ئەوکاتە تۆ ئەتوانیت زیاتر باس بکەیت کە بۆچی لە سوید داوای پەنابەری ئەکەیت، چی لە تۆ ڕوویداوە و ئایا پێتوایە کە چیت لێ بەسەردێت گەر پێویستکات بۆ زێدی (وڵاتی خۆت) خۆت بگەڕێیتەوە. ماوەی چاوەڕوانی ئەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت.
تۆ لەوانەیە بۆ چەند چاوپێکەوتنێک بانگ کرێیت پێش ئەوەی بڕیار وەرگریت. وەرە بۆ ئەو کاتانەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ بۆ تۆی داناوە. کاتی تازە کەمن و لەبەرئەوە ئەکرێت کە تۆ ماوەیەکی درێژ بۆ بڕیارەکەت چاوەڕوانی بکەیت، گەر ئێمە پێویست کات کە دیسان کاتت بۆ بگرین.
ڕاگەیاندن لە ئەدرەسەکەت بدە
ئەگەر تۆ بگوازیتەوە، ئەبێت ئەدرەسەکەت بە دەزگای دەوڵەتی کۆچ ڕابگەیەنیت، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین تۆمان دەست بکەوێت کاتێک کە کاتی لێکۆڵینەوەکەت یان چاوپێکەوتنی تر هاتەکایەوە. پۆستەکەت بە بەردەوامی بخوێنەوە، تاوەکو ئەو زانیارییەت لە کیس نەچێت کە لە دەزگای دەوڵەتی کۆچەوە دێت.
ئەو ڕێکخراوانەی کە ئەتوانن یارمەتیی تۆ بدەن کە پەناخوازیت
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئەمنەستیAmnesty International
کاریتاس سوید Caritas Sverige
ئەنجوومەنی نیشتمانیی گرووپەکانی پەنابەران و کۆمیتەیکانی پەناخوازی Flyktinggruppernas och asylkommittéernas riksråd
بورۆی ئامۆژگارییدان بۆ پەناخوازان و پەنابەرا Rådgivningsbyrån för asylsökande och flyktingar
ڕێکخراوی منداڵپارێزان
Rädda barnen
خاچی سوور
Röda korset
ناوەندی چارەکاری خاچی سووری سویدی بۆ گیرۆدەبوانی جەنگ و ئەشکەنجە
Svenska Röda Korsets behandlingscenter för krigsskadade och torterade
چالاکی ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی ( مسیۆنی کۆمەڵایەتی) Sociala missionen
کڵێسای سویدی Svenska kyrkan
زانیاری دەربارەی کۆمەڵگەی سویدی بە چەندین زمان دەکرێت سەیر بکرێت لە Information om Sverige