چاودێری ته‌ندرووستی بۆ په‌نابه‌ران

Hälso- och sjukvård för asylsökande – sorani

تۆ وه‌کو که‌سێک که‌ به‌دوای مافی په‌نابه‌ریدا ده‌گه‌رێیت له‌ سوید مافی چاره‌سه‌ری خێرای پزیشکی و چاره‌سه‌ری ددان و ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ ته‌ندرووستیانه‌ت هه‌یه‌ که‌ ناتوانی فه‌رامۆشیان بکه‌یت

له‌ سوید، ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی و ناوچه‌کان به‌رپرسه‌ له‌ چاودێری ته‌ندرووستی. ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو وڵات درووسته‌. هه‌موو هه‌رێمێک یان ناوچه‌یه‌ک ماڵپه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ که‌ زنیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ ته‌ندرووستیانه‌ له‌خۆ گرتووه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کان یاخود ناوه‌نده‌کانی چاودێری ته‌ندرووستی پێشکه‌شی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ماڵپه‌رێکی گشتی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌ و هه‌رێمه‌کان: 1177 Vårdguiden (رێنمایی چاودێری ته‌ندرووستی).

یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که‌ ده‌توانی له‌نێو ئه‌و 1177  رێنماییه‌ی چاودیری ته‌ندرووستی بیدۆزیته‌وه‌ بریتییه‌ له‌ په‌یوه‌ندیکردن و کاتژمێری کردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌ی پزیشکی و نۆرینگه‌ری پزیشکی ددان. ده‌توانی له‌هه‌رکاتێکدا بێت په‌یوه‌ندی به‌ 1177  ی رێنمایی چاودیری ته‌ندرووستیه‌وه‌ بکه‌یت. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ بریتییه‌ له‌ 1177 . کاتێک ته‌له‌فۆن ده‌که‌یت، قسه‌ له‌گه‌ڵ په‌رستیارێکدا ده‌که‌یت که‌ پێداویستیه‌کانت بۆ چاودێری هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ئامۆژگاریت ده‌کات و ده‌تنێرێت بۆ نۆرینگه‌یه‌کی چاودێری ته‌ندرووستی ئه‌گه‌ر پێویستی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ له‌ www.1177.seexternal link, opens in new window

مافی چاودێری ته‌ندرووستی

کاتێک له‌ سوێد به‌دوای مافی په‌نابه‌ریدا ده‌گه‌رێیت، مافی چاره‌سه‌ری خێرایی ته‌ندرووستی و چاره‌سه‌ری ددان و ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ ته‌ندرووستیانه‌ هه‌یه‌ که‌ ناتوانی دوایانبخه‌یت. ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌یی و هه‌رێمی بریار له‌ جۆری ئه‌و چاودێریه‌ ته‌ندرووستیه‌ ده‌دات که‌ ده‌توانی وه‌ریبگریت. هه‌روه‌ها مافی چاودێری له‌دایکبوونی منداڵ و چاودێری منداڵ له‌بارچوون و ئامۆژگاری خۆپاراستن له‌ سک پڕبوون و چاودیری دایکایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌ درمییه‌کان به‌گوێره‌ی یاسا.

منداڵانی په‌نابه‌ر و گه‌نجانی تازه‌ پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ هه‌مان مافی چاودیری ته‌ندرووستی و چاودێری ته‌ندرووستی ددانیان هه‌یه‌ که‌ هه‌ر منداڵێکی تر له‌ سوید هه‌یه‌تی.

چاودێری ته‌ندرووستی

هه‌موو په‌نابه‌ران هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندرووستیان پێشکه‌ش ده‌کرێت. دوای ئه‌وه‌ی که‌ داواکاری مافی په‌نابه‌رێتی پێشکه‌ش ده‌که‌یت، داوات لێده‌کرێت که‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندرووستی به‌خۆرایی ئه‌نجام بده‌یت.

هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندرووستی کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر داواکاری مافی په‌نابه‌ریت. ئه‌مه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆدایه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زوو چاودێری ته‌ندرووستی وه‌ربگریت ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ چاودێری هه‌بوو. له‌کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندرووستیت، له‌باره‌ی ته‌ندرووستیته‌وه‌ ئامۆژگاری ده‌کرێیت، ئۆفه‌ری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی سکانت پێشکه‌ش ده‌کرێت و زانیاریت له‌باره‌ی چاودێری ته‌ندرووستی له‌ سوید پێده‌درێت. کارمه‌ندانی چاودێری ته‌ندرووستی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی په‌نابه‌رانی سوید کار ناکه‌ن و سوێندی پاراستنی نهێنیان خواردووه‌.

پەککەوتن

لەکاتى پشکنینى تەندروستى دەرفەتت دەبێ بۆ زانین وقەسەکردن ئەگەر پەککەوتنت هەبێ، یان وادەزانى پەککەوتنت هەیە. ئەگەر لاوازیت هەبێ لەبارەى تواناى کارکردن لەرووى جەستەیى یان دەرونى یان فکرى یەوە.

ئەگەر پەککەوتنت هەبێ وئەستەم بێ بۆت پەیوەندیکردن بکەى لەکاتى پێشکەشکردنى داواکارى پەنابەرێتى، ئەتوانى یارمەتى وپشتیوانى بەدەستبێنى لەم بوارەدا. هەبوونى پەککەوتن رێگر نییە بۆ بەدەستهێنانى موولەتى نشتەجێبوون.

ئەگەر پەککەوتنت هەبێ ونشتەجێبوون وەربگرى لە سوێد، ئەتوانى پشتیوانى بەدەستبێنى بۆ ئەوەى ئاسانتر بێ بۆت بڕۆیتە ناو کومەڵگاى سوێدى.

کاتێک پێویستیت به‌ چاودێری ته‌ندرووستی ده‌بێت

ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتی یاخود خۆت بریندارکرد، یه‌که‌م شت که‌ بیکه‌یت، سه‌ردانیکردنی بنکه‌ی چاودێری ته‌ندرووستییه‌. له‌ زۆربه‌ی باره‌کاندا به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی بنکه‌ی چاودیری ته‌ندرووستی بکه‌یت ته‌له‌فۆن ده‌که‌یت و بینینی سره‌ی بینینی دکتۆر ده‌گریت. له‌ رێگای ژماره‌ی ته‌له‌فۆن رێنمایی چاودێری ته‌ندرووستی 1177 ده‌توانی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ناوه‌نده‌کانی چاودێری ته‌ندرووستی ئه‌و شوێنه‌ی که‌ لێی ده‌ژی بدۆزیته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی نه‌خۆش که‌وتی و پێویستیت به‌ ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن هه‌بوو، ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ی فریاکه‌وتن 112 بکه‌یت.

بۆ چاره‌سه‌ری خێرای ددان، ده‌توانی سه‌ردانی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ددان (Folktandvården) بکه‌یت یان پزیشیکی تری ددان که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تی دیاریکراون.

بۆ زانیاری به‌ دوای "Hitta vård" بگه‌رێن له‌ 1177.se زانیاریه‌کان له‌وێدا به‌چه‌ندین زمان پێشکه‌شکراون.

ئه‌گه‌ر نازانی به‌ سویدی قسه‌ بکه‌یت، مافی به‌ده‌ستخستنی وه‌رگێڕت هه‌یه‌ کاتێک که‌ سه‌ردانی پزیشک یاخود هه‌ر که‌سێکی تر ده‌که‌ین له‌ ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندرووستی یان ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ددان ده‌که‌یت. له‌ زۆربه‌ی باره‌کاندا، کارمه‌ندی بنکه‌ی ته‌ندرووستیه‌که‌ ده‌توانێ وه‌رگێرت بۆ بگرێ. پێی بلێ که‌ پێویستت به‌ وه‌رگێره‌ کاتێک سره‌ی بینینی دکتۆر ده‌گری.

ده‌رمان

ده‌توانی له‌ ده‌رمانخانه‌، ده‌رمانی جیاواز و به‌رهه‌می چاودێری پزیشکی بکریت. هه‌روه‌ها له‌وێدا ده‌توانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ بکڕیت که‌ پزیشک بۆی داناوی.

گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش

ئه‌گه‌ر به‌هۆی دۆخی ته‌ندرووستیته‌وه‌ ناتوانی بۆخۆت بچیته‌ ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندرووستی، ده‌توانی هۆکاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش حیجز بکه‌یت. هه‌روه‌ها ده‌توانی قه‌ره‌بووی کرێی گواستنه‌وه‌ی چوون و هاتنت وه‌ربگریته‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی ته‌ندرووستی یان نه‌خۆشخانه‌، ئه‌گه‌ر هۆکاری ته‌ندرووستیت هه‌بێت. ئه‌و که‌سه‌ی که‌ چاودێریت ده‌کات، ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێت که‌ هه‌ڵتده‌سه‌نگێنێ تاوه‌کو بزانێت ئاخۆ مافی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشت هه‌یه‌. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی/ناوچه‌یی که‌ لێی ده‌ژی په‌یوه‌ندی به‌ 1177 Vårdguiden بکه‌.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ له‌ www.1177.se/Regler-och-rattigheter/Sjukresor (بە سوێدى)external link, opens in new window

کارتی LMA له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌

کاتێک سه‌ردانی ناوه‌ندی چاودێری ده‌که‌یت یان بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمانی پزیشکی سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌ ده‌که‌یت، پێویسته‌ کارتی LMA پێشان بده‌یت. ئه‌گه‌ر تاوه‌کو ئێستا کارتی LMA وه‌رنه‌گرتووه‌، پێویسته‌ به‌ڵگه‌یه‌ک پێشان بده‌یت که‌ داوای مافی په‌نابه‌ریت کردووه‌. له‌ هه‌ندێ باردا، پاره‌ی که‌متر ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر کارتی LMA پێشان بده‌یت له‌کاتی سه‌ردانیکردنی ناوه‌ندی چاودێری. هه‌روه‌ها پاره‌ی که‌متریش ده‌ده‌ی بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ بۆت داده‌نرێت ئه‌گه‌ر له‌ ده‌رمانخانه‌ کارته‌که‌ت پێشان بده‌یت.

کرێی چاودێری ته‌ندرووستی

ئه‌و کرێیانه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ کارتی LMA پێشان ده‌ده‌ن. 

 سه‌ر‌دانی ناوه‌ندی چاودیری ته‌ندرووستی یان نه‌خۆشخانه‌ بکه‌ن

50 کرۆن

راوێژی دکتۆر له‌ ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندرووستی

50 کرۆن

راوێژی دکتۆر دوای ئاراسته‌کردن

25 کرۆن

سه‌ردانی دوای ئاراسته‌کردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ و جۆره‌ پزیشکی تر (بۆ نمونه‌ په‌رستیار، پزیشکی چاره‌سه‌ری سرووشتی، راوێژکاری پزیشکی)

به‌خۆڕایی

پاراستنی منداڵ و چاودیری زانه‌کی، چاودیری دوو گیانی و له‌دایک بوونی منداڵ

به‌خۆڕایی

چاودیری پاراستن ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌ درمییه‌کانت هه‌بوو.

* ئاراسته‌کردن بریتییه‌ له‌ گفتوگۆکردن دوای ئه‌وه‌ی پزیشک نه‌خۆش ده‌نێرێته‌ نۆرینگه‌ی چاودیری ته‌ندرووستی تر کاتێک که‌ نه‌خۆش هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریه‌کی تایبه‌تی پیویسته‌. ئاراسته‌کردن پێهاتووه‌ له‌ زانیاری پزیشکی ده‌رباره‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ت، هه‌ست به‌ چی ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و برینه‌کانی پێشووت. نۆرینگه‌ی چاودێری ته‌ندرووستی که‌ نه‌خۆشی ئاراسته‌کراو وه‌رده‌گرێت، دواتر به‌مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌، بانگت ده‌کات.

چاودیری نه‌خۆشخانه‌ی خێرا

کرێی سه‌ردانی خێرای نه‌خۆشخانه‌ له‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی تر جیاوازه‌. ده‌توانی کرێی هه‌نووکه‌یی له‌ ماڵپه‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی و ناوچه‌کان بدۆزیته‌وه‌ یاخود له‌ رێگای 1177 Vårdguiden

 چاره‌سه‌ری خێرای ددان

50 کرۆن

سه‌ردانی خێرا بۆ خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ته‌ندرووستی ددان یاخود پزیشکێکی تری ددان که‌ خزمه‌تگوزاری ددان دیاریده‌کات

کرێی پزیشکی ددان

سه‌ردانیکردنی خیرا بۆلای پزیشکی ددانی تایبه‌ت به‌بێ ره‌زامه‌ندی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ته‌ندرووستی ددان

ده‌رمان

بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی وه‌ریده‌گریت، 50 کرۆن ده‌ده‌یت. هه‌ندێکجار ده‌رمانت بۆ دانراوه‌ که‌ نرخه‌که‌ی زۆر له‌ 50 کرۆن گرانتره‌. زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ بۆ منداڵان داده‌نرێن، به‌خۆڕایین.

گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش

که‌متر له‌ 40 کرۆن ده‌ده‌یت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش.

قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران

ده‌توانی داواکاری پێشکه‌ش بکه‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رماله‌ی تایبه‌تی له‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی له‌کاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ی ته‌ندرووستی پێویستت بووه‌ و داوته‌ له‌گه‌ڵ تێچوونی پاره‌ی ده‌رمان که‌له‌سه‌ر داخوازی پزیشک کڕیووته‌.

ئه‌گه‌ر تێچوونه‌کانت 400 کرۆنیان تێپه‌ڕاند

ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 6 مانگدا، زیاتر له‌ 400 کرۆنت به‌ پزیشک دابوو بۆ راوێژی پزیشکی، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ پزیشک بۆی داناوی و چاودێری ته‌ندرووستی تر (وه‌کو چاره‌سه‌ری سرووشتی)، ده‌توانی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌یت. ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران ده‌توانێ قه‌ره‌بووت بکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێچوونه‌کان بری 400 کرۆنیان تێپه‌راند. بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی خه‌رجتکردووه‌، پێویسته‌ پسوله‌ی خه‌رجیه‌که‌ت پێشان بده‌یت تاوه‌کو بیسه‌لمێنێ که‌ پاره‌ت بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ داوه‌ (کرێ نا). سه‌باره‌ت به‌ پسوله‌کانی کرینی ده‌رمان، پێویسته‌ تایبه‌تمه‌ندی دانانی ده‌رمانه‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌یت که‌ ناوه‌که‌ت له‌ لایه‌کی لاپه‌ره‌که‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

چاودێری ته‌ندرووستی و ده‌رمانی خێرا

تێچوونی چاودێری ته‌ندرووستی خێرا ناچێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و 400 کرۆنه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تادا باسکرا، به‌ڵکو بۆ ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌ی ئه‌گه‌ر 50 کرۆنی تێپه‌ڕیکرد. هه‌مان یاسات به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ چاودیری خێرای ددان بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ددان داخرابوو یان کاتی به‌رده‌ستی نه‌بوو له‌و کاته‌ی که‌ تۆ پێویسته‌.

پسوله‌که‌ هه‌ڵبگره‌ بۆ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران و به‌ زووترین کات داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌، دوای سه‌ردانیکردن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خێرا.

هه‌روه‌ها ده‌توانی داواکاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ بۆ ده‌رمانی دانراو بکه‌ی که‌ نرخه‌که‌ی له‌ 50 کرۆن زیاتره‌.

Last updated: 14 December 2017

Was the information on this page helpful to you?