هاوکاری دارایی بۆ په‌نابه‌ران

Ekonomiskt stöd för asylsökande – sorani

زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر بتوانی خۆت یارمه‌تی خۆت بده‌یت. ئه‌گه‌ر بۆخۆت پاره‌ت په‌یدا نه‌کردوو هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایت نه‌بوو، ده‌توانی داواکاری پێشه‌که‌ش به‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بکه‌یت به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هاوکاری دارایی. هاوکاری دارایی چه‌ند لایه‌نێک ده‌گرێته‌وه‌ که‌ بریتین له‌: قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کرێی شوێنی نیشته‌جێبوون (بۆنمونه‌. ژوور، شوقه‌ و هتد.) و ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت.

کاتێک به‌دوای مافی په‌نابه‌ریدا ده‌گه‌رێیت، پێویسته‌ داوا له‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بکه‌یت چه‌نده‌ پاره‌ یاخود سه‌رچاوه‌ی ترت هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی خۆت نه‌بوو، قه‌ره‌بووی رۆژانه‌ وه‌رده‌گریت، تاوه‌کو تێچووی رۆژانه‌ی پێ پڕبکه‌یته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر دۆخی دارایت گۆڕا، بۆ نمونه‌ کارت ده‌ستکه‌وت، پێویسته‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران له‌مه‌ ئاگادار بکه‌یته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئاگاداریان نه‌که‌یته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ کارده‌که‌یت له‌کاتێکدا پاره‌ی قه‌ره‌بووی رۆژانه‌ وه‌رده‌گریت، به‌تاوان هه‌ژمار ده‌کرێت. گەر تۆ بگوازیتەوە ئەکرێت کاریگەریی هەبێت بۆ مافبوونی تۆ بۆ قەرەبوی ڕۆژانە. لەبەر ئەوە هەمدەم دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئاگادار بکەرەوە گەر ئەدرەسی تازەت هەیە. 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چیبکه‌یت ئه‌گه‌ر کارێکت پێشکه‌شکرا له‌وکاته‌ی چاوه‌روانی بریار ده‌که‌یت

به‌سه‌رچوونی مافی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌

مافه‌ داراییه‌کانت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر بریاری کۆتاییت وه‌رگرت که‌ ئاماژه‌ به‌ ره‌تکردنه‌وه‌ی داوای په‌نابه‌ریت بکات، یاخود ئاماژه‌ به‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌ت بکات و بریاره‌که‌ جێبه‌جێکرا، یاخود کاتێک ماوه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ت‌ به‌سه‌رده‌چێ. ئه‌مه‌ت وه‌کو که‌سێکی پێگه‌یشتوو به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مندالێکی 18 ساڵدا نه‌ژیایت که‌ به‌رپرس بیت لێی.

قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌

قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌ بڕه‌که‌ی جیاوازه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و شوێنه‌ که‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون بۆی دابینکردووه‌ و خواردنی له‌گه‌ڵدایه‌، یاخود له‌ شوێنێک ده‌ژی که‌ خواردنی له‌گه‌ڵدا نییه‌.

ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووی تێچوونی رۆژانه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌ده‌ستخست، کارتی بانکی وه‌رده‌گری که‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌و هه‌ژماره‌ی که‌ پاره‌که‌ی بۆ ده‌نێرن.

زیاتر ده‌رباره‌ی کارتی بانکی په‌نابه‌ران بخوێنه‌وه‌

له‌و شوێنانه‌ی که‌ خواردنیشی له‌گه‌ڵدایه‌، قه‌ره‌بووه‌کان بریتین له‌:

  • 24 کرۆن له‌ رۆژێکدا بۆ که‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌گه‌ر سه‌ڵت بوو.
  • 19 کرۆن له‌ رۆژێکدا بۆ هه‌ر که‌سێکی پێگه‌یشتوو که‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا به‌ش ده‌کات.
  • 12 کرۆن له‌ رۆژێک بۆ منداڵان، منداڵی ته‌مه‌ن 17 ساڵانیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ خواردنی تێدا نییه‌، قه‌ره‌بووی رۆژانه‌ بریتییه‌ له‌

  • 71 کرۆن له‌ رۆژێکد بۆ که‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌گه‌ر سه‌ڵت بوو
  • 61 کرۆن له‌ رۆژێکدا بۆ هه‌ر که‌سێکی پێگه‌یشتوو که‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا به‌ش ده‌کات.
  • 37 کرۆن له‌ رۆژێکدا بۆ منداڵی ته‌مه‌ن 0-3 ساڵان
  • 43 کرۆن له‌ رۆژێکدا بۆ منداڵی 4-10 ساڵان
  • 50 کرۆن له‌ رۆژێکدا بۆ منداڵی 11-17 ساڵان

ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ زیاتر له‌ دوو منداڵیان هه‌یه‌، ته‌واوی قه‌ره‌بووی تێچوونی رۆژانه‌یان پێده‌درێت بۆ دوو منداڵی گه‌وره‌یان و نیوه‌ی تێچوونی رۆژانه‌ بۆ منداڵی سێهه‌م.

جگه‌ له‌ خواردن، پێویسته‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌ جلوبه‌رگ و پێڵاو و چاودیری ته‌ندرووستی و ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی ددان و که‌لوپه‌لی توالێت و که‌لوپه‌له‌کانی تر و چاڵاکی خۆشگوزه‌رانی.

له‌وانه‌یه‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌ که‌مبکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر

  • هه‌ماهه‌نگیت نه‌کرد تاوه‌کو ناسنامه‌یه‌ک بۆخۆت درووستبکه‌یت
  • لێکۆڵینه‌وه‌ی داواکاری په‌نابه‌ریت به‌لارێدا ببه‌یت له‌ رێگای شاردنه‌وه‌وه‌

هه‌ماهه‌نگیت نه‌کرد تاوه‌کو ئاماده‌کاری بکه‌یت بۆ گه‌رانه‌وه‌ت بۆ وڵاته‌که‌ت دوای ئه‌وه‌ی داواکاری په‌نابه‌ریت ره‌تکرایه‌وه‌، یاخود بریاری دیپۆرتکردنه‌وه‌ت درا.

ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت

ئه‌گه‌ر زۆر پێویستیت به‌ شتێک بوو و قه‌ره‌بووی تێچوونی رۆژانه‌ نه‌یگرته‌وه‌، ده‌توانی داواکاری بۆ ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت پێشکه‌ش بکه‌یت. ده‌بێت روونیبکه‌یته‌وه‌ که‌ زۆر پێویستیت به‌و شته‌یه‌ و توانای ئه‌وه‌ت نییه‌ که‌ بۆخۆت بیکڕیت. بۆ نمونه‌ ده‌کرێت ئه‌و شته‌ چاویلکه‌ بێت، یاخود عاره‌بانه‌ی منداڵان یان پێڵاوی زستانه‌. ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران هه‌میشه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کان به‌جیا ده‌کات.

ده‌توانی ته‌نها ده‌رماڵه‌ بۆ شته‌ زۆر هه‌رزانه‌کان وه‌ربگریت که‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانت، پێویستن.

ئه‌گه‌ر داوات لێکرا که‌ سه‌ردانی ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بکه‌یت، بۆ نمونه‌ تاوه‌کو لێكۆڵینه‌وه‌ی داواکاری په‌نابه‌ریت ببینن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌ندی پێشوازی به‌رێوه‌بردن ببینی یان به‌شداری بکه‌یت له‌ بۆنه‌ی زانیاری به‌کۆمه‌ڵ، ده‌توانی ده‌رماڵه‌ی تێچوونی هاتوچۆکه‌ت وه‌ربگریت. له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌نده‌ی به‌رێوه‌بردن قسه‌ بکه‌ که‌ ده‌یبینی.

فۆرمی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ پێگه‌یشتووان، فۆرمی ژماره‌ Mot78PDF
به‌م شێوه‌یه‌ فۆرمی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی بۆ گه‌وره‌کان پڕده‌که‌یته‌وه (بە ئینگلیزی)

فۆرمی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵان، فۆرمی ژماره‌ Mot79PDF
به‌م شێوه‌یه‌ فۆرمی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی بۆ منداڵان پڕده‌که‌یته‌وه (بە ئینگلیزی)

فۆرمی داواکاری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتیار و گه‌نجان، فۆرمی ژماره‌ Mot72PDF

قه‌ره‌بووی شوێنی نیشته‌جێبوون

ئه‌گه‌ر کارت ده‌ستکه‌وت یاخود کارت پێشکه‌شکرا، ده‌توانی داواکاری پێشکه‌ش بکه‌یت به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون. ئه‌مه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌ 3 مانگ زیاتر له‌و شوێنه‌ن و ده‌بێت بۆ شوێنێکی تر بگوازنه‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران هیچ خانوبه‌ره‌و شوێنێکی نیشته‌جێبوونی نییه‌ پێشکه‌شی بکات. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون پێکهاتووه‌ له‌

  • 850 کرۆن مانگانه‌ بۆ هه‌ر خێزانێک
  • 350 کرۆن مانگانه‌ بۆ که‌سێک

بریاری تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووی دارایی

کاتێک ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بریاری تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی دارایی ده‌رکرد، ئاگاداریه‌ک وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی بریاره‌که‌

  • له‌ رێگای کارمه‌ندی به‌رێوه‌بردن له‌ ده‌سته‌ی پێشوازیکردن
  • له‌رێگای ئه‌و شته‌ی که‌ به‌ ئاسانکاری ئاگادارکردنه‌وه‌ ناسراو

ئاسانکاری ئاگادارکردنه‌وه‌ واتا بۆردی په‌نابه‌رانی سویدی بریاره‌که‌ له‌ رێگای ئیمه‌یڵی ئاسایی ده‌نێرێت بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی که‌ گوایه‌ بۆت ده‌ستنیشانکراوه‌و لێی ده‌ژیت. رۆژی دواتر نامه‌یه‌کیتر ده‌نێرین بۆ هه‌مان ئه‌و ناونیشانه‌ و پێت راده‌گه‌یه‌نین که‌ بریاره‌که‌مان ناردووه‌. ئه‌م کاره‌ له‌پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی که‌موکوری و هه‌ڵه‌کردن ئه‌نجامده‌درێت. له‌م رێگه‌یه‌وه‌، بۆردی په‌نابه‌ران وایداده‌نێت که‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ی بریاره‌که‌ت پێگه‌یشتووه‌ (ئاگادارکراویته‌وه‌) دوو هه‌فته‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ نامه‌مان بۆمان ناردی، به‌ ئاگادارکراوه‌ هه‌ژمار ده‌کرێیت. دوای ئه‌وه‌ سێ هه‌فته‌ت له‌به‌رده‌ستدایه‌ تاوه‌کو داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ بریاره‌که‌دا بکرێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌و ناونیشانه‌ی که‌ پێتداوین نه‌توانرا به‌کاربێت و له‌ سوید تۆمارکرابووی، بریاره‌که‌و نامه‌ی کۆنترۆڵ بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ ده‌نێردرێ که‌ له‌ تۆماره‌که‌تدا تۆمارکراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بۆردی په‌نابه‌ران ناوت تۆمارکرا، گرنگه‌ که‌ ناونیشانی هه‌نووکه‌یی خۆت به‌و ده‌سته‌یه‌ بده‌یت که‌ وه‌ریگرتووی. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی پیویست ره‌چاوی ته‌ماشاکردنی ئیمه‌یڵه‌که‌ت بکه‌. ئه‌گه‌ر داوای پیداچوونه‌وه‌ت کرد، له‌وانه‌یه‌ دادگا بیه‌وێ له‌ رێگه‌یه‌کی ئاسانکاری ئاگادارکردنه‌و، ئاگادارت بکاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ویستت داوای پیداچوونه‌وه‌ بکه‌یت

ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بریارێکی هه‌ڵه‌ی ده‌رباره‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ت ده‌رکردووه‌، مافی داواکاری پێداچوونه‌وه‌ی بریاره‌که‌ت هه‌یه‌. له‌م دۆخه‌دا، پێویسته‌ داواکاری پێداچوونه‌وه‌که‌ت له‌ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ له‌و رۆژه‌ی که‌ به‌ بریاره‌که‌ت زانیوه‌ (ئاگادارکرایته‌وه‌) بخه‌یته‌ به‌رده‌ست ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بریاره‌که‌ی نه‌گۆڕی، داواکاری پێداچوونه‌وه‌که‌ت ده‌درێته‌ دادگای به‌رێوه‌بردن که‌ دووباره‌ له‌ بریاره‌که‌ ده‌کۆلێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر دادگای به‌رێوه‌بردن داواکاریه‌که‌تی ره‌تکرده‌وه‌، ده‌توانی له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ (kammarrätten)، داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ بریاره‌که‌ بکه‌یت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ که‌ چی بکه‌یت تاوه‌کو داوای پێداچوونه‌وه‌ بکه‌یت

ئه‌گه‌ر پرسیارت هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تێچوونی رۆژانه‌ و ده‌رماڵه‌کانی تر

ئه‌گه‌ر پرسیاری گشتیت هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی هاوکاری دارایی بۆ په‌نابه‌ران، ده‌توانی ته‌له‌فۆن بۆ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بکه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیارت ده‌رباره‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆت هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی ده‌سته‌ی پێشوازیکردن بکه‌یت. له‌به‌ر یاسای نهێنی، کارمه‌ندانی ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران ناتوانن له‌ رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ بکه‌ن. هه‌رکات سه‌ردانی ده‌سته‌ی پێشوازیکردنت کرد، کارتی LMA له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌.

Last updated: 3 January 2018

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.