کارکردن لەماوەى چاوەروانى وەک داواکارى پەنابەرێتى

Arbeta under tiden som asylsökande – sorani

بۆ یه‌که‌م ده‌بێت بۆ خۆت ‏خۆت ‏به‌خێو بکه‌یت له‌ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ که‌ چاوه‌ڕوانیت کار له‌سه‌ر داخوازی په‌نابه‌ریت بکه‌ن. ئه‌مه‌ ده‌توانیت بکه‌یت یام به‌ یارمه‌تی پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی خۆت یان به‌ ڕێگای کار کردن.

بۆ ئه‌وه‌ی مافی کارکردنت هه‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌یت ده‌بێت به‌ڵگه‌یه‌کت وه‌رگرتبێت که‌ ئه‌تۆ ‏ڕیزپه‌ڕی له‌ ئه‌رکی هه‌بوونی مۆله‌تی کارکردن (ئا.ت - وو.ن.د).

مه‌رج بۆ وه‌رگرتنی مافی کارکردن له‌ کاتی داواکردنی په‌نابه‌ری

ئه‌تۆ ‏ڕیزپه‌ڕی له‌ ئه‌رکی هه‌بوونی مۆله‌تی کارکردن ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ پڕبکه‌یته‌وه‌:

  • ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ‏به‌ڵگه‌ی ناسنامه‌‏ی ‏په‌سه‌ندبار‏ بده‌یته‌ ده‌ست، یان به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ هاوکاری بکه‌یت بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ‏ناسنامه‌ی خۆت.
  • ئه‌گه‌ر ‏كه‌یسه‌که‌ی ئه‌تۆ له‌ سوید تاقی بکرێته‌وه‌.
  • ئه‌گه‌ر داواکه‌ی ئه‌تۆ هۆی باشی هه‌بێت‌. ئه‌تۆ ‏ڕیزپه‌ڕی نیت له‌ ئه‌رکی هه‌بوونی مۆله‌تی کارکردن, ئا.ت– وو.ن.دت نیه,‌ ئه‌گه‌ر بڕیاری ڕه‌ت کردنه‌وه‌ت وه‌رگرتووه‌ که‌ هه‌ریه‌كسه‌ر ده‌بێت پیاده‌ بکرێت.

بڕیاری ده‌بلین بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات کام وڵات داواکه‌ی ئه‌تۆ تاقی بکاته‌وه‌ (بە ئینگلیزیى)

زانیاری بۆ ئه‌تۆ که‌ بڕیاری ڕه‌تکردنه‌وه‌ت وه‌رگرتووه‌ که‌ هه‌ریه‌كسه‌ر ده‌بێت پیاده‌ بکرێت

ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کان پڕ بکه‌یته‌وه‌ کارتێکی ل.م.ئا وه‌رده‌گریت که‌ تێیدا نووسراوه‌ که‌ ئا.ت. وو.ن.دت هه‌یه‌. ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌تۆ ئازادیت له‌ ئه‌رکی هه‌بوونی مۆڵه‌تی کار. ئا.ت. وو.ن.دێک ئاسایانه‌ بره‌وه‌ی هه‌یه‌ تا ئه‌و کاته‌ که‌ مۆله‌تی مانه‌وه‌ وه‌رده‌گریت یان وڵات به‌جێ دێلیت. پێوه‌ندی به‌ یه‌کینه‌ی وه‌رگرتنی خۆت بکه‌ ئه‌گه‌ر نادڵنیایت له‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئا.ت. وو.ن.دت هه‌یه‌.

زیاتر بخوێنه‌ له‌باره‌ی کارتی ل.م.ئا

ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ئا.ت.وو.ندت هه‌یه‌ ده‌توانیت پێوه‌ندی به‌ ئیداره‌ی کار بکه‌یت له‌و ‏شاره‌وانیه‌ که‌ له‌وێی ده‌ژیت بۆ ئه‌وه‌ی ببینیت کام شوێنی خاڵی كار له‌وێ هه‌یه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی ئیداره‌ی کار ده‌توانیت شوێنی خاڵی كار و زانیاری دیکه ‌بدۆزیته‌وه‌external link, opens in new window

ئه‌گه‌ر کار وه‌رگریت له‌ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ چاوه‌ڕوانی په‌نابه‌ریت

ئه‌گه‌ر کار وه‌رگریت له‌ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ چاوه‌ڕوانی په‌نابه‌ریت ده‌بێت به‌ڵگه‌که‌ نیشان بده‌یت که‌ نیشان ده‌دات ‌ ئه‌تۆ ‏ڕیزپه‌ڕ‏ی له‌ ئه‌رکی هه‌بوونی مۆڵه‌تی کارکردن (ئا.ت - وو- ن.د) بۆ خاوه‌نکاره‌که‌ت. نیشانه‌ی به‌ڵگه‌که‌ له‌سه‌ر کارتی ل.م.ئاته‌ له‌ ژێر خاڵی ۷.

خاوه‌نکاره‌که‌ت ده‌بێت ئه‌و یه‌کینه‌ی وه‌رگرتنه‌ ئاگادار بکات که‌ له‌وێ ناونووسی کراویت که‌ کارت وه‌رگرتووه‌. خاوه‌نکاره‌که‌ هه‌روه‌ها ده‌بێت کاتێک کاره‌که‌ ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نێ. ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ کارت وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر فۆرمێکی تایه‌بتی ده‌کرێت، ژماره‌ی ۱۵۲۰۱۱.

ڕاپۆرت کردنی دامه‌زران له‌سه‌ر کار له‌ لایه‌ن داواکاری په‌نابه‌ری - بۆ خاوه‌نکار که‌ داواکاری په‌نابه‌ری داده‌مه‌زرێنێت، فۆرمی ژماره‌ی ۱۵۲۰۱۱ (بە سویدی)PDF

ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووی ڕۆژانه‌ت هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ داهاته‌که‌ت بۆ ده‌زگای کۆچ ڕاپۆرت بکه‌یت. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌بێت پێوه‌ندی به‌ ‏دامی باج‏ بکه‌یت بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی پێکه‌وه‌ڕێخستن. ژماره‌ی پێکه‌وه‌ڕێخستن بۆ ئه‌تۆیه‌ که‌ ژماره‌ی كه‌سیت نیه‌ و ئه‌وه‌ت پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت باج بده‌یت له‌ کاتێک کار ده‌که‌یت. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها پێویستت به‌ ژماره‌ی پێکه‌وه‌ڕێخستنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ‏دراوی پارێزه‌ی نه‌خۆشیی‏ وه‌رگریت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتیت و نه‌تتوانی بڕۆیی بۆ کاره‌که‌ت.

پێوه‌ندی به‌ دامی باج بکه‌ بۆ زانیاری زیاتر (بە ئینگلیزیى)external link, opens in new window

گەر تۆ ژێر ١٨ ساڵیت

گەر تۆ ١٦ ساڵ یان زیاتریت، پێویستیت بە ڕیزپەڕیکردن لە مۆڵەتی کارکردن هەیە تا لە سوید کاربکەیت. ئەمە هەم ئەو کاتە کاری پێ ئەکرێت کە تۆ لەگەڵ خێزانەکەتدا بۆ سوید هاتبیت و هەم گەر تۆ وەک منداڵی بەتەنیاهاتوو هاتبیت.

تۆ کە ١٦ ساڵت پڕنەکردۆتەوە پێویستیت بە ڕیزپەڕیکردن لە مۆڵەتی کارکردن نییە بۆ کارکردن لە پشوودا، ئەرکی کارکردنی سادە تر یان ئەرکی تاکوتەرا بکەیت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران پێویستی بەوە نییە کە دامەزراندنەکەت پەسەند بکات، بەڵام لەلایەکی ترەوە پەروەدەکارەکەت ( یەن گەر سەپەرشتیارت هەبێت) ئەبێت ڕەزامەندیبوونی خۆیان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی تۆ کارکەیت.

ئەوەت بیر بێت، کە نەک تەنها مووچە، بەڵکو قەرەبوی تریش وەک بۆ نموونە کارتی دیاریی، ئەکرێت کاریگەریی هەبێت لەسەر مافبوونت بۆ وەرگرتنی کۆمەکی ئابووری لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە.

ئه‌گه‌ر بڕیاری ڕه‌ت کردنه‌وه‌ یان ‏له‌ولآت وه‌ده‌رنان وه‌رگریت

تۆ ڕیزپەڕیکردن لە مۆڵەتی کارکردنت ئەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی هاوکاریی بکەیت بۆ بەجێهێشتنی وڵات. گەر تۆ هاوکاریی نەکەیت بۆ بەجێهێشتنی وڵات، ئیتر چی تر ڕیزپەڕیکردن لە مۆڵەتی کارکردنی تۆ کاری پێ ناکرێت(برەوی نامێنێت).

ئه‌گه‌ر وڵامی ڕه‌ت کرده‌نه‌وه‌ وه‌رگریت بۆ داخوازی په‌نابه‌ریت

ئه‌تۆ که‌ کارت کردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که‌ چاوه‌ڕوانی بڕیارت بوویت ده‌توانیت داوای مۆڵه‌تی کارکردن بکه‌یت ئه‌گه‌ر وڵامی ڕه‌ت کردنه‌وه‌ وه‌رگریت بۆ داخوازی په‌نابه‌ریت.

زیاتر بخوێنه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ که‌ چ شتێک پێویسته‌ بۆ داواکردنی مۆڵه‌تی کارکردن دوای ئه‌وه‌ی که‌ وڵامی نه‌و وه‌رگرتووه‌ بۆ داخوازی په‌نابه‌ریت (بە ئینگلیزیى)

پرسیارگەلی ئاسایی و وەڵام لەبارەی کارکردن بۆ پەناخوازان و ڕیزپەڕیکردن لە مۆڵەتی کارکردن

Last updated: 22 August 2017

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.