کارتی – ل م ئا بۆ پەناخوازان
LMA-kort för asylsökande – sorani
ل م ئا بەواتا بەپیرەوەچوونی (وەرگرتنی) پەناخوازان. کارتی – ل م ئا کارتێکی پلاستیکییە بە وێنەیەکی خۆتەوە لەسەری کە ئەوە نیشان ئەدات کە تۆ پاناخوازیت.
- አማርኛ (amhariska)
- العربية (arabiska)
- Azərbaycanca (azerbajdzjanska)
- English (engelska)
- Español (spanska)
- پارسی (persiska)
- Français (franska)
- Bosanski, hrvatski, srpski (kroatiska)
- Հայերեն (armeniska)
- Kurmancî (kurmandji)
- Монгол хэл (mongoliska)
- يه دری (dari)
- پښتو (pashto)
- Arlijan (romani arli)
- Русский (ryska)
- Af soomaali (somaliska)
- Shqip (albanska)
- Swedish (svenska)
- ትግርኛ (tigrinska)
- Oʻzbek (uzbekiska)
کاتێک تۆ داوای پەنابەری لە سوید ئەکەیت، وێنەت ئەگیرێت. دواتر کارتێکی بەناو کارتی- ل م ئا وەرئەگریت. کارتەکە کارتی پێناسین نییە (کارتی- پێناسە)، بەڵکو بەڵگەیەکە بەوەی کەتۆ پەناخوازیت و کەتۆ بۆت هەیە لە سوید بیت لەو ماوەیەدا کە چاوەڕوانی بڕیار ئەکەیت. کارتەکە کەسی یە و جێی ئەو پسووڵەیە(وەسڵە) ئەگرێتەوە کە وەرتگرت کاتێک داوانامەی پەنابەریت پێشکەش کرد.
هەمدەم کارتی- ل م ئا کەت با پێبێت
كاتێک کە سەردانی فەرمانگەکان ئەکەیت، کارتی ل م ئا کەت نیشان بدە. تۆ ئەتوانیت لە هەندێک دۆخی دیایکراودا خۆت بە کارتی- ل م ئا کەت پێناسە بکەیت کاتێک کە ئەتەوێت پۆستێک کە لە هەندەرانەوە هاتووە یان پۆستێ لە دەزگای دەوڵەتی کۆچەوە کە هاتووە وەربگریت.
تۆ لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا، کاتێک کە سەردانی چارەکاریی نەخۆشی ئەکەیت، مزێکی نەخۆشانەی کەمتر ئەدەیت ئەگەر کارتی- ل م ئا کەت نیشان بدەیت. تۆ مزێکی کەمتریش بۆ زوربەی دەرمانەکان ئەدەیت ئەگەر دەرمان بە ڕەچەتەیەکی نووسراو لە دوکتۆرەوە بکڕیت و کارتی- ل م ئا کەت نیشان بدەیت.
زیاتر لەبارەی چاودێری نەخۆشی بۆ پەناخوازان بخوێنەرەوە
لەژێر وێنەکەی سەر کارتی- ل م ئا کەژمارەیەک هەیە کە باشە پێت بێت کاتێک کە قسە لەگەڵ کارمەندانی دەزگای کۆچدا ئەکەیت. بە یارمەتی ئەم ژمارەیە ئاسانترە کە دۆکومێنتەکانت بهێنرێتە پێش.
ئەگەر کارتی- ل م ئا کەت لێبزربوو
ئەگەر کارتی – ل م ئا کەت دزرا، یان لێت کەوت ئەوا ئەبێت ڕاگەیاندن لای پۆلیس بکەیت. ئەوسا ڕاپۆرتێکی پۆلیس وەرئەگریت کە تۆ لەگەڵ خۆتا ئەیبەیت بۆ یەکەی وەرگرتنی خۆت بۆ ئەوەی ڕاسپێری کارتێکی- تازەی ل م ئا ت بۆ بکەن.
تا ئەوەندە ماوەیە کارتی- ل م ئا کەت برەوی هەیە
یەکەم کارتی – ل م ئا ت بۆ ماوەی چوار مانگ برەوی هەیە. پاشان کارتێکی تازەی – ل م ئا وەرئەگریت کە بۆ شەش مانگ برەوی هەیە. کاتێک کە کۆنەکە بەسەرچوو، تۆ پێویستت بەوە نییە ڕاسپاردن لەسەر کارتێکی- تازەی ل م ئا بکەیت. کارتە تازەکە ئۆتۆماتیکی بۆ یەکەی وەرگرتنەکەت دێت کە هەر لەوێش ئەتوانیت وەریبگریت. لە زۆرینەی یەکەکانی وەرگرتن ئەبێت تۆ کات بگریت بۆئەوەی کارتی ل م ئا کەت بهێنیت.
نوسینگهی پهنابهران بهشێوهیهکی کاتی شوێنی نیشتهجێبوونت بۆ دابین دهکات لهکاتێکدا چاوهروانی بریاری کۆتایی دهکهیت. هیچ مافێکی نیشتهجێبوونت له نوسینگهی پهنابهران نامێنێت دوای ئهوهی که لهبریاری رهتکردنهوه یاخود دهرکردنت ئاگادار دهکرێیتهوه، یاخود ئهگهر بهرواری کۆتایی بۆ گهرانهوهی خۆبهخشانهت تهواو بوو. ئهم بریاره ههموو ئهو کهسانه دهگرێتهوه که پێگهیشتوون ئهگهر وهکو چاودێرێک لهگهڵ منداڵانی تهمهن خوار 18 ساڵ نهژیت.
تۆ ئەبێت کارتەکەت ڕادەستبکەیتەوە ئەگەر مۆڵەتی مانەوەت وەرگرت یاخود پێویست بوو سوید بەجێبهێڵیت.