نشتەجێبوون لاى فەرمانگەى کوچبەرى

Bo hos Migrationsverket – sorani

ئەو زانیارانە بۆ داواکارى پەنابەرێتین، وپێویستە نشتەجێ بى لە شوێنى نشتەجێکردنى فەرمانگەى کوچبەرى وچاوەروان بى بۆ زانینى ئەنجامى داواکاریەکەت.

نوسینگه‌ی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی کاتی شوێنی نیشته‌جێبوونت بۆ دابین ده‌کات له‌کاتێکدا چاوه‌روانی بریاری کۆتایی ده‌که‌یت. هیچ مافێکی نیشته‌جێبوونت له‌نوسینگه‌ی په‌نابه‌ران نامێنێت دوای ئه‌وه‌ی که‌له‌بریاری ره‌تکردنه‌وه‌یاخود ده‌رکردنت ئاگادار ده‌کرێیته‌وه‌، یاخود ئه‌گه‌ر به‌رواری کۆتایی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ت ته‌واو بوو. ئه‌م بریاره‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ده‌گرێته‌وه‌که‌پێگه‌یشتوون ئه‌گه‌ر وه‌کو چاودێرێک له‌گه‌ڵ منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ نه‌ژیت. 

فەرمانگەى کوچبەرى پارەى شوێنى نشتەجێبوون دەدات ئەگەر پارەت نەبێ. بەلام ئەگەر پارە یان وداهاتى تایبەتى خۆت هەبێ، پێویستە تۆ پارەى شوێنى نشتەجێبوون بدەى وهەتا پارەى خواردنیش بدەى ئەگەر ئەوە بەشەک بێت لە شوێنى نشتەجێبوون.

تۆ لەو شوێنە دەژى کە جێگاى لێ هەیە

تۆ بەخۆت ناتوانى هەلبژێرى لەچوێ بژى، بەلام دەبێ ئامادەبى برۆیتە ئەو ناوچەیەى شوێنى بەتالى تێدا هەبێ. هەروەها ئەکرێ، لەکاتى چاوەروانیت بۆ بریار، پێویست بێ لەسەرت برۆیتە شوێنەکى تر بۆ ئەوەى رێگاى بدەیتە زیاتر داواکارانى پەنابەرێتى لەوێ بژین.

لەوانەیە پێویست بێ لەسەرت لە ژوورێک بژى لەگەل کەسانى تر

شوێنەکانى نشتەجێبوونى فەرمانگەى کوچبەرى تەرخانکراون تەنها بۆ داواکارانى پەنابەرێتى. ئەگەر جێگایەکت پێدرا لە شوێنێک، ئەو جێگایە شوێنى نشتەجێبوونتە. زۆربەى جارەکان شوێنى نشتەجێبوون پێکدێت لە ئەپارتمانتەک تیایدا دەژى لەگەل هەندێ کەسانى تر. خێزان هەمیشە ژوورەکى تایبەت وەردەگرى. زوگوردەکان پێویستە لە ژوورێک بژین لەگەل هەندێ کەسانى تر لەهەمان رەگەز.

ئەگەر پێویستیت بە شوێنێک گونجاندن بێت بە شێوەکى تایبەت، پێویستە لەسەرت قسە بکەى لەگەل یەکەى پێشوازى تایبەت بە خۆت.

گەر تۆ پێداویستیی تایەبەتت هەیە

تۆ مافی شوێنێکی نیشتەجێبوونت هەیە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی تۆدا گونجاندنی بۆ کرابێت گەر تۆ خۆت لە دۆخێکی تایەبەتی دووچارکراودا ئەبینیت. گەر تۆ پێداویستیی تایەبەتت لەبارەی دۆخی نیشتەجێبوونت هەیە، بە زووترین کات کە بکرێت قسە لەگەڵ یەکەی وەرگرتنی سەر بە خۆت بکە. ئێمە ئەوی لەدەستماندا بێت ئەی کەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە کە هەستی ئاسوودەیی و باشی بۆ تۆ هەبێت.

ڕێز بۆ کەسانی تری ناو شوێنی نیشتەجێبوونەکە

دەزگای دەوڵەتی کۆچ وکۆچبەران ئەیەوێت کە هەموو ئەوانەی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکە ئەژین هەست بە ئاسوودەیی بکەن. لەبەرئەوە هەموو شێوازێکی ئەلکوهول و ماددەی هۆشبەر لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران قەدەخەیە. ئەوە گرنگە کە هەموو ئەوانەی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەدان ڕێزی یەکتری بگرن و ڕەچاوکردن نیشانەی یەکتری بدەن، بەبێ ڕەچاوکردنی ئایین، کولتوور، خەسڵەتی سێکسی، و بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئەوان ئافرەتن یان پیاو.

هەموو شێوازەکانی توندوتیژیی قەدەخەیە و شایەنی سزادانە بەپێی یاسای سویدی. ئەمە هەم لە ناو خێزانەکەدا و هەم لەدەرەوەی خێزانەکەدا برەوی هەیە. توندوتیژیی نابێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵ یاخود دژی کەسێکی تری ناو خێزانەکە بەکاربهێنرێت. هەمو شێوازەکانی توندوتیژیی لای پۆلیس شکایەتی لەسەر ئەکرێت.

گەر تۆ وا هەست ئەکەیت کە دووچاری هەڕەشە ئەکرێیت، توندوتیژیی یاخود مامەڵەکردنێکی سووکایەتی پێکردنی تر، ئەوا ئەبێت تۆ قسە لەگەڵ کارمەندانی شوێنی نیشتەجێبوونەکە یان یەکەی وەرگرتنی سەر بە خۆت بکەیت. تۆ ئەشتوانیت قسە لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخواکان بکەیت گەر ئەوان لەو شوێنە هەن کە تۆ لێی ئەژیت. بۆ ئەوەی ڕاگەیاندن لە تاوانێک بکەیت، ئەبێت تۆ تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەیت بەژمارە ١١٤١٤. لە مەترسی کتوپڕدا ئەبێت تۆ تەلەفۆن بۆ ١١٢ بکەیت.

هێڵی تەلەفۆنی ئاساییش و هێمنی ژنان، ئامۆژگاریی و کۆمەک پێشکەش بە تۆ ئەکات کە ئافرەتیت و دووچاربووی هەڕەشە و توندوتیژی جەستەیی، دەروونیی یاخود توندوتیژیی سێکسیت. تەلەفۆن کە بۆ ٥٠٥٠٥٠ – ٠٢٠ئەوان لە ماوەی چەند خولەکێکا وەرگێر بۆ تۆ دابین ئەکەن. تۆ هەروەها ئەتوانیت لەم ماڵپەڕە زانیاریی زیاتر بخوێنیتەوە. زانیاریی بەفرە زمان هەیە. kvinnofridslinjen.se

مۆبێلە و کەرەستە

ماڵەکە بە مۆبیلە و کەرەستە ئامادەکراوە کە تۆ ئەکرێت پێویستت بێت. ئاپارتمانەکە، مۆبێلەکان و کەرەستەکان هینی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانە، و زیانخستنەوە لەوانەیە ببێتە هۆکاری شکایەتی لای پۆلیس. گەر شتێک لە ماڵەکەدا بشکێت یاخود کارناکات، ئەوا گرنگە کە تۆ پەیوەندیی بە کارمەندانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران بکەیت بە خێراترین کات کە بکرێت. جاروبار کارمەندان سەردانی ماڵەکە ئەکەن لەو ماوەیەدا کە تۆ لێرە ئەژیت، بۆ ئەوەی ببینن ئایا شتێک هەیە پێداویستی بە چاککردنەوە هەبێت.

شمەکە کەسییەکانی خۆت

ئەمبار یان شوێنەکانی تر کە لەوانەیە لە خانوەکەدا هەبێت سەر بە ماڵەکەی تۆ نییە. تۆ دۆڵابێکت لەبەردەستا ئەبێت کە بتوانیت قفڵی کەیت بەڵام تۆ بۆ خۆت لە شمەکە کەسیەکانی خۆت بەرپرسیت. دەزگای کۆچ و کۆچبەران بۆیان نییە ئەو دۆڵابە بکەنەوە هەتا تۆ لەو ماڵەدا بژیت.

شوێنە هاوبەشەکان

بۆ ئەوەی هەموان بحەوێنەوە و لەنێو یەکدا ڕێککەون ئەوا ڕێساگەل هەیە بۆ چۆنێتی بەکارهێنانی تۆ بۆ شوێنە هاوبەشەکان. کاتێک کە تۆ گواستتەوە بۆ ناو ماڵەکە ئەەیت، زانیاریی زیاترت ئەدرێتێ لەبارەی ئەوەی کە ئەو ڕێساگەلانە کامانەن کە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی تۆ برەویان هەیە.

لە هەمو شوێنی نیشتەجێبوونەکاندا ئەوە کاری پێ ئەکرێت کە تۆ:

  • خاوێنی ڕاگریت و کاری خاوێنکردنەوە بکەیت
  • لەناو ماڵدا جگەرە نەکێشیت
  • وریای مۆبێلە و کەرەستەکان بیت
  •  بۆت نەبێت ئاژەڵی ماڵیت هەبێت

دڵنیایی

بیرکەرەوە لە

  • ئەوە بۆ ژیان هەڕەشەئامێزە و قەدەخەیە کە خۆت پلاکی کارەبا چاک کەیتەوە یان هەوڵی گۆڕانکاری تێدا بکەیت.
  • گەر شتێک خراپ بووە پەیوەندی بە کارمەندانەوە بکە
  • دەرگای دەرەوە یان ڕێگای دەربازبوون بلۆک نەکەیت بەشێوەیەک کە زەحمەت بێت بە خێرایی لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا ماڵەکە چۆڵ کرێت.
  • کە هەمیشە ڕێگاپێدراو نییە کە ئاریەلی پارابۆل (سەحن) دامەزرێنیت، هەمیشە پرسیار لە کارمەندان بکە تا بزانیت ئەو ڕێساگەلەی بۆ خانوەکەی تۆ برەویان هەیە کامانەن.

بیر لە ژینگە بکەرەوە

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەیەوێت کە پێکەوە لەگەڵ تۆدا ژینگە باشتر کات. لەبەرئەوە بیر لەمانەی لای خوارەوە بکەرەوە:

  • پاشەکەوتکردە بە لە ئاو – و کارەبا و بەکارهێنانی گەرمی
  • مەیەڵە پەنجەرەکان بۆ ماوەی درێژخایەن کراوە بن کاتێک کە دەرەوە ساردە(ئەو کاتە کارەبا و گەرمی زیاتر بەکارئەهێنرێت)
  • خۆڵ و خاشاکت جیاکەرەوە. خۆڵوخاشاک و پیسیی ئەبێت بە تایەبەت لە دەفری تایەبەتیی خۆڵ و خاشاکدا جیاکرێنەوە. تۆ زانیارییت لە لایەن کارمەندانی شوێنی نیشتەجێبوون یان خاوەن خانووەکەی دەزگای کۆچەوە ئەدرێتێ لەسەر ئەوەی کە لە خودی خانوەکەی تۆدا چۆن کاری پێ ئەکرێت.

کاتێک کە تۆ ئەگوازیتەوە یان شوێنی نیشتەجێبوون ئەگۆڕیتەوە

کارمەندانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران کۆنتڕۆڵی ماڵەکە و مۆبێلەکان و کەرەسەکانی کە هەن ئەکەن، بۆ ئەوەی ببینن کە شمەکەکان لە شوێنی خۆیانن و لەدۆخێکی باشدان بۆ ئەو کەسەی کە بەتەمایە بگوازێتەوە ناو ئەو شوێنە.

ئەوەت بیر بێت کە:

  • ئەو ئاپارتمانە خاوێن کەیتەوە کە لێی ئەگوازیتەوە.
  • شمەکە کەسیەکانی خۆت لەگەڵ خۆتا بەرە. تۆ ناتوانیت دڵنیا بیت لەوەی کە شمەکەکانی لەوێ بەجێتهێشتوون بدرێتەوە بە تۆ پاش گواستنەوەت یان مەرەخەسکردنت لە سیستەمی وەرگرتنی دەزگای کۆچ. شمەکی لەبیرچوو یان بەجێهێڵراو ئەکرێت فڕێ درێت، خەڵات کرێت یاخود وەک شمەکی دۆزراوە ڕادەستی پۆلیس کرێت.
  • کلیلەکە ڕادەست کارمەندانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران بکە.
  • گەر تۆ پێویستت بە گۆڕینی ماڵەکەت هەبێت ئەو ا سەفەرەکە بە زۆرینە بە قیتار یان پاس ئەبێت. زۆری ئەو جانتایانەی کە بۆت هەیە لەگەڵ خۆتا بیبەیت، سنووردارکراوە. پەیوەندیی بە کارمەندانی دەزگای کۆچەوە بکە بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ جانتاگەل و چۆنێتی بەڕێوەچوونی لەکاتی گواستنەوە لە نێوان شوێنەکانی نیشتەجێبوونی دەزگای کۆچ.

مافبوون بۆ شوێنی نیشتەجێبوون ئەکرێت نەمێنێت

دەزگای کۆچ و کۆچبەران شوێنی نیشتەجێبوون پێشکەشی تۆ ئەکات لەو ماوەیەدا کە تۆ پەناخوازیت. کاتێک کە تۆ بڕیارێکت لەبارەی مۆڵەتی مانەوە لە بابەتەکەتدا وەرگرت، ئەوا ئەکرێت ئەمە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە مافبوونی تۆ بۆ شوێنی نیشتەجێبوون نەمێنێت.

Last updated: 21 February 2019

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.