مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردار درێژکەرەوە بە هۆکاری پێداویستیی بە پاراستن

Förlänga ett tidsbegränsat uppehållstillstånd på grund av skyddsbehov – sorani

تۆ بواری ئەوەت هەیە کە داوای درێژکردنەوە بکەیت، کاتێک کە مۆڵەتی مانەوە کات سنووردارەکەت لە کارکردن ئەکەوێت (برەوی نەما). تۆ ئەتوانیت کە مۆڵەتی مانەوەت بۆ درێژکرێتەوە گەر هێشتام پێداویستیت بە پاراستن هەبێت.

لە هەندێک دۆخی تایەبەتیدا ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوە وەربگریت گەر هۆکاری ترت بۆ مانەوە لە سوید هەبێت.

مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردار یان مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی

ئەگەر تۆ هێشتام پێداویستیت بە پاراستن هەبێت ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی درێژکراو وەربگریت.

دامەزراو یان خاوەن کۆمپانیای خۆیی

 گەر تۆ بتوانیت نیشانی بدەیت کە ئەتوانیت خۆت لەڕێگەی داهاتی دامەزراندن یان کۆمپانیای خۆییەوە بەخێوبکەیت، ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت.

زیاتر لەبارەی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی بخوێنەوە وەک دامەزراوێک یان خاوەن کۆمپانیای خۆیی

مۆڵەتی مانەوە ۆ خوێندنی ئامادەیی

گەر تۆ لە ئاستی ئامادەیی (سانەوی) ئەخوێنیت و تەمەنت لە نێوان ١٧–٢٤ ساڵە، ئەوا لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا بواری درێژکردنەوەی مۆڵەتی کات سنووردارەکەت هەیە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی خوێندنەکەت. ئەمە تۆ ئەگرێتەوە کە خوێندنگای ئامادەیی، خوێندنگای ئامادەیی تایەبەت یان خوێندنێکی بەرامبەر ئەوە ئەخوێنیت، بۆ نموونە. خوێندنگای بەرزی گەلی یان خوێندنی گەورەساڵانی سەر بە شارەوانی (کۆمڤوکس)

ماوەی درێژیی مۆڵەتەکە پەیوەستە بەوەوە کە تۆ چەندت لە خوێندنەکە ماوە. بۆ ئەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت بمێنێتەوە تۆ ئەبێت بەردەوام نیشان بدەیت کە تۆ مەرجەکانی چالاکی خوێندن پڕئەکەیتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ ئەبێت هەر ساڵێک بە دۆکومێنتکراوێک لە خوێندنگاکەتەوە ئەمە ڕادەست بە دەزگای دەوڵەتی کۆچ بکەیت.

کاتێک کە تۆ خوێندنی ئامادەییت تەواو کرد، ئەتوانیت داوای مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی بکەیت گەر بتوانیت خۆت بەخێوبکەیت.

بۆ تۆ وەک تەمەن ١٧ تا ٢٤ ساڵ زیاتر لەبارەی مۆڵەتی مانەوە بۆ خوێندنی ئامادەیی بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

کەسوکاری کەسێک کە لە سوید نیشتەجێیە

گەر تۆ لەگەڵ هاوژینێکدا ئەژیت کە هاوڵاتیی سویدیە یان مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی هەیە ئەوا ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوە بەهۆکاری بەستنەوە بە هاوژینەکەتەوە وەرگریت. ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت، گەر ئێوە لای کەم دوو ساڵ پێکەوە ژیابن، ئەگینا مۆڵەتێکی مانەوەیەی کات سنووردار بۆ تا دوو ساڵ وەرئەگریت.

زیاتر لەبارەی ئەو مەرجانە بخوێنەوە کە بۆمۆڵەتی مانەوەیە کە بەهۆکاری بەستنەوە بە هاوژینێک لە سوید هەیە (بە ئینگلیزیى)

هۆکاری تر

لەدۆخی ڕیزپەڕ (بەدەر)دا بواری بەدەستهێنانی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە هەیە بۆ ئەو کەسەی کە بارودۆخی تایەبەت و لەبەرچاو ناسکی هەیە، و کە دژایەتی پەیمانێکی لەئەستۆگیراوی سویدی ئەکات کە ئەو کەسە لە سوید وەدەرنرێت (دەرکرێت).

پێش ئەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت تەواوبێت داوا بکە

ئەوە گرنگە کە تۆ داوای درێژکردنەوە پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردارەکەت بکەیت، بەڵام نەک زووتر لە سێ مانگ پێش ئەوە . گەر تۆ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی مانەوەکەت داوای درێژکردنەوە نەکەیت، بۆت نییە کارکردن لەماوەی چاوەڕوانکردنی بڕیارەکەدا بکەیت و مەترسی ئەوەش لەسەر تۆ هەیە کە هەندێک دەستکەوتتت لە کیس بچێت، بۆ نموونە. کۆمەکی جێگییربوون، یارمەتیانەی خوێندن یان مووچەی باوان.

خودی خۆت داوانامەکەت ڕادەست بکە

بۆ ئەوەی داوای درێژکردنەوە بکەیت ئەبێت خودی خۆت سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ بکەیت. هەموو ئاندامانی خێزانەکە کە داوای درێژکردنەوە ئەکەن ئەبێت بۆ دەزگای دەوڵەتی کۆچ بێن. منداڵی بێ پەروەردەکار ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی یان پەروەردەکاریی دامەزراو لەگەڵ خۆدا بۆ دەزگای کۆچ بهێنێت.

بخوێنەوە کە لە کوێ داوانامەکەت بەجێبهێڵیت لە، ئێمە ببینەوە (تەنها بە سویدی و ئینگلیزیی)

کات بۆ داوای درێژکردنەوە بگرە (تەنها بە سویدی و ئینگلیزیی)

فۆرمە داواکارییەکە پڕکەرەوە

Underlag för ansökan om förlängning av uppehållstillstånd ئەم فۆرمە پڕبکەرەوە
و لەگەڵ خۆت بۆ دەزگای کۆچی بهێنە کاتێک کە داوای درێژکردنەوە ئەکەیت. هەموو ئەندامانی خێزانەکە ئەبێت هەریەکەو فۆرمی خۆی پێبێت. ئەمە ئەو ئەندامانی خێزانەش ئەگرێتەوە کە بۆ بەیەکگەیشتنەوە لەگەڵ تۆ بۆ سوید هاتوون پاش ئەوەی کە تۆ مۆڵەتی مانەوەت وەرگرت لەبەرئەوەی کە تۆ پێویستت بە پاراستن بوو.

گەر تۆ ئەتەوێت داوای مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی بکەیت وەک دامەزراوێک یان خاوەن کۆمپانیایی خۆیی ئەبێت ئەم فۆرمەش پڕکەیتەوە Uppgifter om försörjning.

گەر تۆ ئەتەوێت داوای مۆڵەتی مانەوە بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوژینێکدا لە سوید بژیت، ئەبێت هاوژینەکەت ئەم فۆرمە پڕکاتەوە Frågeformulär om förhållande.

Underlag för ansökan om förlängning av uppehållstillstånd blankett nummer 200011 (تەنها بە سویدیی)PDF

UpPDFpgifter om försörjning, blankett nummePDFr 202011PDF(تەنها بە سویدیی)PDF

Frågeformulär om förhållande, blankett nummer 204011 (تەنها بە سویدیی)PDF

جی لەگەڵ خۆت بهێنیت کاتێک کە داوائەکەیت

کاتێک کە داوای درێژکردنەوە ئەکەیت، کارتی مۆڵەتی مانەوەکەت لەگەڵ خۆت بهێنە. گەر هەر بەڵگەنامەیەکی پێناسنامەت هەیە لەگەڵ خۆتا بیهێنە، با پێشتریش نیشانی دەزگای دەوڵەتی کۆچت دابێت.

لە فۆرمەکەدا و پرسنامەکەدا ئەنووسرێت کە ئایا پێویستیت بە بەڵگەنامە هەیە لەگەڵ خۆتا بیهێنیت. ناو فۆرمەکە بە وردی بخوێنەوە.

گەر تۆ زانیاریی تازەت هەیە

گەر تۆ هێشتام پێداویستیت بە پاراستن هەیە، ئەبێت تۆ ئەمە باس کەیت کاتێک داوای درێژکردنەوە ئەکەیت. گەر هۆکاری تازەشت هەیە ئەبێت ئەمەش باسکەیت.

گەر تۆ پاسپۆرتی تازە یان بەڵگەی پێناسنامەت هەیە، یاخود گەر تۆ بەڵگەنامەی تازەت هەیە کە هۆکارە تازەکان نیشان ئەدات، ئەبێت ئەمانەش لەگەڵ خۆتا بهێنیت کاتێک کە داوای درێژکردنەوە ئەکەیت.

وێنە و پەنجەمۆر

کاتێک کە داوای درێژکردنەوە ئەکەیت، وێنەت جارێکی ترئەگیرێت و بۆت هەیە پەنجەمۆرت بەجێبهێڵیت. وێنەکەت و پەنجەمۆرەکانت بۆ کارتە تازەکەی مۆڵەتی مانەوە بەکارئەهێنرێت ئەگەر مۆڵەتی مانەوەت وەرگرت. منداڵی ژێر شەش ساڵ پێویست ناکات پەنجەمۆر بەجێبهێڵن

Last updated: 2018-01-16

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.