گەر بۆت هەبێت بمێنیتەوە
Om du får stanna – sorani
تۆ کە داوای پەنابەریت کردووە و مۆڵەتی مانەوەت وەرگرتوە، مافی نیشتەجێبوون و کاکردنت لە سوید هەیە.
- አማርኛ (amhariska)
- العربية (arabiska)
- Azərbaycanca (azerbajdzjanska)
- English (engelska)
- Español (spanska)
- پارسی (persiska)
- Français (franska)
- Bosanski, hrvatski, srpski (kroatiska)
- Հայերեն (armeniska)
- Kurmancî (kurmandji)
- Монгол хэл (mongoliska)
- يه دری (dari)
- پښتو (pashto)
- Arlijan (romani arli)
- Русский (ryska)
- Af soomaali (somaliska)
- Shqip (albanska)
- Swedish (svenska)
- ትግርኛ (tigrinska)
- Oʻzbek (uzbekiska)
لەم لاپەڕانەدا زانیاریی بۆ تۆ هەن کە داوای پەنابەریت کردوە و مۆڵەتی مانەوەت لە سوید وەرگرتوە. (بەشێک لە لاپەڕەکان بە هەموو زمانەکان نییە)
گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت وەک پەنابەر وەرگرتوە، ئەوا مۆڵەتەکەت بۆ سێ ساڵ ئەخوات.
زیاتر لەبارەی مۆڵەتی مانەوە وەک پەنابەر بخوێنەوە
گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت وەک لەجیاتی(بژاردەی) پێداویستبوو بەپاراستن وەرگرتوە، ئەوا مۆڵەتەکەت بۆ ١٣ مانگ ئەخوات.
زیاتر لەبارەی مۆڵەتی مانەوە وەک لەجیاتی پێداویستبوو بە پاراستن بخوێنەوە
گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرتوە، ئەوا مۆڵەتەکەت هەتا ئەو کاتە ئەخوات کە تۆ لە سوید بژیت.
زیاتر لەبارەی مۆڵەتی مانەوەی هەمشەیی بخوێنەوە
گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی یان مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراوت هەیە بە پلەی پەنابەریی یاخود پێداویستبوو بە پاراستن، ئەوا ئەکرێت تۆ مافی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانییت هەبێت.
زیاتر لەبارەی دەرفەتی تۆ بۆ یەکگرنەوەی خێزانیی بخوێنەوە
تۆ ئەتوانیت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ داوای پاسپۆرت بکەیت، گەر تۆ دەرفەتی پەیداکردنی پاسپۆرتی وڵاتی خۆت نەبێت.
زیاتر لەبارەی پاسپۆرتی بیانیان بخوێنەوە
زیاتر لەبارەی پاسپۆرتی کاتیی بیانی بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)
زیاتر لە بارەی پاسپۆرتی بیانییان (سیاسی) بخوێنەوە
گەر تۆ پاش بەسەرچونی مۆڵەتی مانەوە سنووردارکراوەکە بتەوێت لە سوید بمێنیتەوە، ئەبێت داوای درێژکردنەوە بکەیت.
زیاتر بخوێنەوە لەبارەی ئەوەی کێ بۆی هەیە مۆڵەتی مانەوەکەی بۆ درێژکرێتەوە (بە ئینگلیزیى)
گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی ماوە سنووردارت وەرگرتوە و ئەتوانیت خۆت بەخێوکەیت لەڕێگای دامەزراندن یان کۆمپانیای تاکەکەسی (خۆیی) لە سوید، ئەوا ئەتوانیت داوای ئەوە بکەیت کە مۆڵەتێ مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت.