بەڵگەنامەی سەفەر

Resedokument – sorani

بۆ ئەوەی بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەر(پاسپۆرتی پەنابەری سیاسی)وەربگریت، ئەبێت تۆ وەک پەنابەرێک بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێڤ بۆ ساڵی ١٩٥١ دانت پێدانرابێت یاخود بێ دەوڵەتی و مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی نیویۆرک بۆ ساڵی ١٩٥٤ پڕبکەیتەوە.

داخوازی بەڵگەنامەی سەفەر بکە

تۆ بە پڕکردنەوەی فۆرمی داخوازیی بەڵگەنامەی سەفەر ژمارە ١٠٨٠٢١ داوای بەڵگەنامەی سەفەر ئەکەیت و لە سەردانێک دا بۆ یەک لە بەشەکانی مۆڵەت لە دەزگای کۆچ ڕادەستی ئەکەیت پێش ئەوەی سەردانی دەزگای کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی داخوازینامەکەت ڕادەست بکەیت، ئەبێت کات بگریت. تۆ ئەبێت کاتێک بگریت بۆ هەریەک لەو کەسانەی کە ئەیانەوێت داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکەن، و هەر کەسێک ئەبێت فۆرمی خۆی ڕادەست بکات.

Ansökan om resedokument, blankett nummer 108021 (بە سویدی)PDF

Application for travel document, form number 109021 (بە ئینگلیزی)PDF

پتر لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی داخوازیکردنی بەڵگەنامەی سەفەربخوێنەرەوە.

بۆ ڕادەستکردنی داخوازیەکەت، لێرە کات بگرە www.migrationsverket.se/book-appointment

منداڵی ژێر ١٨ ساڵ

منداڵی ژێر ١٨ ساڵ، نابێت خۆیان داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکەن. ئەوە پەروەردەکار یان سەرپەرشتیاری فەرمییە کە کەسی خۆی بە ناوی منداڵەکەوە داوای پاسپۆرت بیانی ئەکات.

ئەگەر دوو پەروەردەکار هەن، ئەبێت هەردووکیان داواکارییەکە پەسەند بکەن، ئەویش لەڕێگەی ئەوەی فۆرمی داخوازی منداڵەکە واژۆ(ئیمزا)بکەن. ئەگەر تەنها یەک لە باوان لەگەڵ منداڵەکەدا بۆ دەزگای کۆچ ئەچێت و داخوازینامەکە ڕادەست ئەکات، ئەوا ئەبێت باوانەکەی تر لەپێشدا واژۆی کردبێت. واژۆکردنەکە ئەبێت لەلایەن کەسی سێهەمەوە شایەتی لەسەربدرێت.

منداڵێک کە هیچکام لە باوانی لە سوید نەبن، ئەبێت سەرپەرشتیاری فەرمی لەگەڵدا بێت کاتێک داخوازینامەکە لە دەزگای کۆچ ڕادەست ئەکرێت.

مزەکان

داخوازیکردنی بەڵگەنامەی سەفەر هیچی تێناچێت، بەڵام تۆ مزێک (حەقدەست)ئەدەیت کاتێک کە بەڵگەنامەی سەفەرەکە وەرئەگریتەوە. تۆ ئەتوانیت کاتێک کە بۆ دەزگای کۆچ دێیت بۆ وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەی سەفەرەکەت، بە کارت مزەکە بدەیت.

مزەکانی بەڵگەنامەی سەفەر

کاتی بەڕێوەبردن

تۆ ئەتوانیت لە پێگەی وێبی دەزگای کۆچ دەوروبەری درێژی ماوەی بەڕێوەبردن کە ئێستا هەیە بخوێنیتەوە.  بڕیارەکە لەوانەیە کاتی درێژتری پێبچێت ئەگەر ئێمە ناچار بین داوای زانیاریی ترت لێبکەین.

کاتێک کە دەزگای کۆچ داخوازیەکەتی بەڕێوەبرد، ئێمە بە پۆست بڕیارەکەت بۆ ئەنێرین.

پتر لەبارەی ئەو ماوانەی بۆ بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی سەفەر لە ئارادان بخوێنەرەوە

سەفەرکردن بە بەڵگەنامەی سەفەرەوە

پاسپۆرتی بیانی ئەو مەرجانە پڕئەکاتەوە کە یەکێتی ئەوروپا EU هەیەتی و ئەکرێت بۆ هەمو وڵاتان سەفەری پێبکرێت.  بەڵام ئەگەر تۆ بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێڤ بۆ ساڵی ١٩٥١ پەنابەریت، ئەوا لە پاسپۆرتەکەتدا ئەنووسرێت کە تۆ بۆت نییە سەفەر بکەیت بۆ وڵاتی خۆت یان ئەو وڵاتەی لێوەی هەڵاتووی.

ئەگەر تۆ نەت توانیبێت کەسایەتی خۆت بسەلمێنیت، ئەوا لە بەڵگەنامەی سەفەرەکەدا ئەنووسرێت  کە کەسایەتی نەناسراوە، ئەمەش لەوانەیە سەفەر بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو دژوارتر بکات.

تۆ لەوانەیە بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو پێویستت بە ڤیسا بێت. پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەوە بکە کە لە ئارادایە، بۆئەوەی زانیاری زیاتر وەربگریت پێش ئەوەی سەفەربکەیت

بەڵگەنامەی سەفەر ئەوەندە ماوەیە برەوی هەیە

بەڵگەنامەیەکی سەفەر بۆ پێنج ساڵ برەوی هەیە(ئەخوات) و ناکرێت درێژ بکرێتەوە. گەر پێویستت بە بەڵگەنامەیەکی سەفەری تر بوو کاتێک کە ماوەی برەویی پاسپۆرتەکە بەسەرچوو، ئەتوانیت لەتازەوە داوا پێشکەش بکەیت.

کاتێک ئەتەوێت داخوازی بەڵگەنامەیەکی سەفەری تازە بکەیت، ئەبێت لە تازەوە وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆر بەجێبهێڵیت، لەبەرئەوەی وێنەکەت و پەنجەمۆرەکانت لای دەزگای کۆچ گلنەدراونەتەوە، بەڵکو لە داتاچیپ- ێکدا لەناو بەڵگەنامەی  سەفەرەکەدایە

ئەگەر تۆ بڕیاری ڕەتکردنەوەت بۆ داخوازییەکەت وەرگرت

ئەگەر دەزگای کۆچ داخوازی تۆی بۆ بەڵگەنامەی سەفەر ڕەتکردەوە، ئەوا ئەتوانیت داوای تێهەڵچوونەوەی لەسەر بکەیت. داوای تێهەڵچوونەوەکەت ئەبێت بەدەست دەزگای کۆچ بگات دوامەودای سێ هەفتە لەو ڕۆژەوە کە بڕیارەکەت بەدەست کەیشت.

Last updated: 22 August 2016

Was the information on this page helpful to you?