ئاوا داخوازی بەڵگەنامەی سەفەر ئەکەیت

Så ansöker du om resedokument – sorani

1

فۆرمەکە پڕبکەرەوە

کاتێک کە داخوازی بەڵگەنامەی سەفەر ئەکەیت ئەبێت فۆرمی داخوازیکردنی بەڵگەنامەی سەفەر ژمارە ١٠٨٠٢١ لە سەردانێکی کەسی لە یەکێک لە بەشەکانی مۆڵەت لای دەزگای کۆچ ڕادەست بکەیت.

ئەگەر تۆ منداڵت هەیە کە پێویستی بە بەڵگەنامەیەکی سەفەر هەبێت، ئەبێت داخوازینامەیەک بۆ منداڵەکە خۆی بکەیت. منداڵی ژێر ١٨ ساڵان بۆی نییە خۆی داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکات. ئەوە پەروەردەکار یان سەرپەرشتیاری فەرمی منداڵەکەیە کە داخوازی بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵەکە لە سەردانێکی کەسیدا لای دەزگای کۆچ ئەکات.

ئەگەر دوو پەروەردەکار هەن، ئەبێت هەردووکیان داخوازیەکە پەسەند بکەن، ئەویش لەڕێگەی واژۆکردن لەسەر فۆرمی داخوازی منداڵەکە. ئەگەر تەنها یەک لە پەروەردەکاری منداڵەکە لەگەڵ منداڵەکەدا بۆ دەزگای کۆچ ئەڕوات، ئەبێت ئەوی تریان فۆرمی داخوازییەکەی پێش ئەوە واژۆ کردبێت. واژۆکرنەکە ئەبێت لەلایەن کەسی سێهەمەوە شایەتی لەسەر بدرێت.

Ansökan om resedokument, blankett nummer 108021 (بە سویدی)PDF

Application for travel document, form number 109021 (بە ئینگلیزی)PDF

2

 کات بگرە بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکە

پێش ئەوەی کە تۆ سەردانی دەزگای کۆچ بکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت، ئەبێت کاتێک بۆ سەردانەکەت بگریت. ئەوەت بیر بێت کە هەمو ئەوانەی ئەیانەوێت داوای پاسپۆرتی بیانی بکەن ئەبێت لەگەڵتا بێن، هەتا منداڵیش. هەرکەسێ کە داخوازیەک ڕادەست ئەکات، کاتی خۆی ئەدرێتێ. تۆ ئەتوانیت چەند کاتێکی یەک لەدوای یەک بگریت.

کات بگرە بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت لێرە www.migrationsverket.se/book-appointment

3

سەردانی دەزگای کۆچ بکە

کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت ڕادەست ئەکەیت، ئەبێت ئەمانەش لەگەڵ خۆت بەریت:

•    فۆرمی داخوازینامەکە، بەپڕکراوەیی و واژۆکراو (هەر کەسەو فۆرمێک) ئەوەت بیربێت کە هەردوو پەروەردەکارەکە ئەبێت فۆرمەکە واژۆ بکەن کاتێک کە داوای بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵێک ئەکەیت.

•    پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر کە پێناسەت ئەسەلمێنێت (ئەگەر تۆ پاسپۆرتت نییە)، ئەوە لەوانەیە کارتی پێناسە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

•    کۆپی ڕاگەیاندن لای پۆلیس کە تییدا نووسراوە کە تۆ بەڵگەنامەی سەفەری خۆت بزر کردوە(ئەمە ئەگەر داوای بەڵگەنامەی سەفەر ئەکەیت لەبەرئەوەی کۆنەکەت بزر کردوە).

ئەگەر تۆ پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەیەکی سەفەری کۆنترت هەیە، ئەبێت ئەمانە ڕادەستی دەزگای کۆچ بکەیت. کارمەندەکە لەوانەیە جاروبار قەبووڵی بێت کە تۆ کۆپی پاسپۆرتەکەت لەگەڵ داخوازینامەکەدا ڕادەست بکەیت، بەڵام ئەوسا هانئەدرێیت کە پاسپۆرتە ڕەسەنەکە ڕادەست بکەیت، کاتێک کە بەڕێوەبردنی داخوازینامەکە یان کاتێک کە ئەبێت پاسپۆرتە تازەکەت بهێنیتەوە.

کاتێک کە داخوازینامەکەت ڕادەست ئەکەیت، دەزگای کۆچ وێنەت و پەنجەمۆرت ئەگرێت. وێنەکەت، پەنجەمۆرەکانت و زانیارییە کەسییەکانی خۆت لەناو داتاچیپ- ێکدا لە بەڵگەنامەی سەفەرەکەدا هەڵدەگیرێت. ئەم زانیارییانە لای دەزگای کۆچ گلنادرێنەوە، بەڵکو تەنها لەناو چیپی کارتەکەدا هەڵئەگئرێت. منداڵی ژێر شەش ساڵان پێویستیان بە پەنجەمۆر جێهێشتن نییە.  

تۆ لەوانەیە پێویستت بە وەڵامدانەوەی پرسیاران هەبێت لەبارەی دەرفەتەکانی تۆ بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتێکی وڵاتی خۆت یان بەڵگەنامەیەکی تر کە لە باتی پاسپۆرت برەوی هەبێت. لە دۆخی وادا فۆرمێکی پرسیار وەرئەگریت لەکاتی سەردانت بۆ دەزگای کۆچ بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت.

4

دەزگای کۆچ بەڕێوەی ئەبات

لە پێگەی وێب ی دەزگای کۆچ ئەتوانیت لەبارەی دەوروبەری کاتی بەڕێوەبردن لە ئێستادا بخوێنیتەوە. لەوانەیە بڕیارەکە کاتی درێژتری پێبچێت ئەگەر کارمەندەکە ناچار بێت داوای زانیاریی زیاترت لێبکات. کارێکی وابکە کە شتەکان هەموو لەگەڵدا بن، تا ئێمە پێویستمان بەوە نەبێت داوای تەواوکردنی داخوازینامەکەت بکەین.

کاتێک کە دەزگای کۆچ داخوازینامەکەت بۆ بەڵگەنامەی سەفەر بەڕێوەئەبات، زانیاریی لە تۆمارگەی تاوان- و گومانلێکردنیی پۆلیسەوە ئەهێێنرێت.

کاتەکانی لە ئارادان بۆ بەڕێوەبردن

5

تۆ بڕیار وەرئەگریت

بڕیارەکە بە پۆست بۆ ماڵەکەت ئەنێردرێت. ئەگەر دەزگای کۆچ بڕیاری دا کە تۆ مافی بەڵگەنامەی سەفەرت هەیە، ئەوا ئاگادارینامەیەک بۆ تۆ ئەنێرین کە کەی بەڵگەنامەی سەفەرەکە هەیە وەریبگریتەوە. لەوانەیە تا ئەوپەڕی ١٤ ڕۆژی پێبچێت، لەو ڕۆژەوە کە بڕیارەکە وەرئەگریت تا ئەوەی کە بتوانیت پاسپۆرتەکەت وەربگریتەوە لەو بەشی مۆڵەتەی داخوازی پاسپۆرتت لێ کرد.

تۆ ئەتوانیت تەنها کاتێک داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیاری دەزگای کۆچ بکەیت، ئەگەر تۆ بڕیاری ڕەتکردنەوەت بۆ داخوازیەکەت لەبارەی بەڵگەنامەی سەفەرەوە وەرگرتبێت.

6

کات بگرە بۆ هێنانەوەی پاسپۆرتەکە

تۆ کە بەڵگەنامەی سەفەر وەرئەگریت، ئەبێت کات بۆ هێنانەوەی بگریت پێش ئەوەی سەردارنی دەزگای کۆچ بکەیت. ئەوەت بیربێت کە کات بۆ هەریەکێک بگریت کە بەتەمایە بەڵگەنامەی سەفەرەکەی بهێنێتەوە ئەگەر تۆ پاسپۆرت بۆ منداڵەکانت ئەهێنیتەوە، ئەبێت بۆ هەر بەڵگەنامەیەکی سەفەر کە وەریئەگریتەوە کاتێک بگریت.

7

هێنانەوەی بەڵگەنامەی سەفەر لە دەزگای کۆچ

 تۆ ئەبێت کەسی خۆت پاسپۆرتەکە بهێنیتەوە. سەرپەرشتیاری فەرمی یان پەروەردەکار ئەتوانێت بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان بهێنێتەوە بەبێ ئەوەی منداڵەکە لەگەڵدا هاتبێت.

منداڵانی سەرو ١٥ ساڵان ئەتوانن خۆیان پاسپۆرتەکەیان بهێننەوە، ئەگەر پەروەردەکارانی لەکاتی داخوازیکردنەکەدا ئەوەیان گوتبێت.

تۆ ئەبێت مزێک(حەقدەستێک) بدەیت بۆئەوەی بەڵگەنامەی سەفەر بهێنیتەوە. تۆ مزەکە بە کارت ئەدەیت کاتێک کە سەردانی دەزگای کۆچ ئەکەیت.

بەڵگەنامەی سەفەرمزەکانی

Last updated: 5 April 2017

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.