دۆخی پاراستن

Skyddsstatus – sorani

سوید ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پەنابەرانی واژۆ کردووە. لە ژێر ڕێککەوتننامەکە، پەنابەران مافی وەرگرتنی دۆخێکی ناسێنراوی پەنابەریان هەیە.

قانونی بیانیەکانی سویدیش پەیڕەوی فەرمانی بڕوانامەی یەکێتی ئەوروپا دەکەات، کە مافی دۆخی فەرمی باوەڕپێکراو بە هەموو کەسێک دەدات کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی بە هۆکاری گونجاو پێدەدرێت کە پێویستیان بە پاراستنە.

ئەگەر تۆ بە پەنابەرێک هەژمار بکرێیت ئەوە ڕوونكردنەوەیەکی دۆخی پەنابەری وەردەگریت - دۆخێکە کە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی بڕواپێکراوە لە سەر بنەمای ڕێساکانی پەیمانی جنێڤ لەگەڵ فەرمانی بڕوانامەی یەکێتی ئەوروپا.

ئەگەر تۆ بە کەسێک هەژمار بکرێیت کە پێویستی بە پاراستنی کاتییە ئەوە تۆ ڕوونكردنەوەی دۆخی پاراستنی کاتیی وەردەگریت - دۆخێکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ناسراوە لەسەر بنەماکانی فەرمانی بڕوانامەی یەکێتی ئەوروپا.

ئەمە جۆرێکی سێیەمی پاراستنە، وەک کەسێک کە پێویستی بە پاراستنە. ئەم دۆخە تەنها لە سوید جێبەجێ دەبێت و بەکار نایەت، وەک ڕێسایەکی گشتی، لەدوای 20ی تەمووزی ساڵی 2016. لە ئەنجامی یاسایەک کە لە 20ی تەمووزی ساڵی 2016 خراوەتە کار، ئەم دۆخەی پاراستن دەکرێت تەنها بە منداڵان و ئەو خێزانانە بدرێت کە منداڵیان هەیە کە لە 24ی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 یان بەر لەوبه رواره داوای پەنابەریان کردووە، بەو مەرجەی منداڵەکە هێشتا لە ژێر تەمەنی 18 ساڵان بێت کاتێک بڕیارەکە دەدرێت.

مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی یان کاتیی

هەر کەسێک کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی وەک پەنابەر پێدراوە، وەک کەسێک کە پێویستی بە پاراستنی کاتییە یان وەک کەسێک کە پێویستی بە پاراستنە بەر لە 20ی تەمووزی ساڵی 2016 مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی وەرگتبێت.

هەر کەسێک کە وەک پەنابەر هەژمارکرابێت و بڕیارێک بەر لە 20ی تەمووزی ساڵی 2016 وەردەگرێت ئەوە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی پێدەدرێت کە بۆ سێ ساڵ کارپێکراو دەبێت.

هەر کەسێک هەژمار بکرێت کە بە کەسێک کە پێویستی بە پاراستنی کاتییە و بڕیارێک لە دوای 20ی تەمووزی ساڵی 2016 وەردەگرێت ئەوە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی پێدەدرێت کە بۆ 13 مانگ کارپێکراو دەبێت. 

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتی کە بۆ سێ ساڵ کارپێکراوە

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتی کە بۆ 13 مانگ کارپێکراوە

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دۆخێکی تایبەت دوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون

ئەگەر مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونت پێدراوە لە سوید، بەڵام هیچ ڕوونكردنەوەیەکی دۆخی فەرمی نیە، دەتوانیت دواتر داواکاری پێشکەش بکەیت. ئەمە هەروەها جێبەجێ دەبێت ئەگەر ڕوونكردنەوەی دۆخت پێدراوە وەک کەسێک کە پێویستی بە پاراستنە، بەڵام دەتەوێت دۆخت بگۆڕیت بۆ کەسێک کە پێویستی بە پاراستنی کاتییە یان دۆخی پەنابەری، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر دۆخێکت پێدراوە وەک کەسێک پێویستی بە پاراستنی کاتیی بێت بەڵام دەتەوێت بۆ دۆخی پەنابەری بیگۆڕیت.

داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڕوونكردنەوەی دۆخ دواى وەرگرتنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە 158011، داواکاری بۆ دۆخی پاراستن.

داواکاری بۆ دۆخی پاراستن، فۆرمی ژمارە 158011 (بە سوێدى)PDF

تێهەڵچوونەوە بۆ ڕوونكردنەوەی دۆخ

دەکرێت ڕوونكردنەوەی دۆخ بەجیا تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت لە بڕیاری مۆڵەتی نیشتەجێ بوون. ئەمە واتە تەنانەت ئەگەر کەسێک مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونی وەرگرتووە دەتوانێت تێهەڵچوونەوە بۆ بڕیارێک بکات بۆ ئەوەی هیچ دۆخێکی پاراستنی فەرمی پێنەدات.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردنی تێهەڵچوونەوە

دۆخەکەت دەکرێت بکێشرێتەوە

دەکرێت دۆخی پاراستنت بکێشرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر تۆ چی تر پێویستیت بە پاراستن نەبێت. هەرچۆنێک بێت، ئەمە پێویستی بەوەیە کە بارودۆخەکان کە هۆکار بوونە بۆ ئەوەی دۆخێکی پاراستنی تایبەتت پێبدرێت چی تر جێبەجێ نابن، یان بە شێوەیەکی بەرچاو و هەمیشەیی گۆڕاون.

هەروەها دەکرێت دۆخی پەنابەریت لێ بکێشرێتەوە ئەگەر ئەوە نیشان بدەیت کە دەتەوێت سوود لە پاراستنی پێدراو بکەیت لە ڕێگەی وڵاتی خۆت، بۆ نموونە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پاسەپۆرتی نیشتیمانی یان داواکردنی ئەوەی کە ئاژانسی کۆچ پاسەپۆرتی پێشوترت بۆ بگێڕێتەوە.

کێشانەوەی دۆخەکەت بەو مانایە نیە کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کاری کراوەتە سەری. هەرچۆنێک بێت، ئەگەر بەلگەنامەی گەشتت هەیە پێویستە بیگەڕێنیتەوە ئەگەر دۆخەکەت بکێشرێتەوە. 

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێککەوتننامەی پەنابەران (بە ئینگلیزیى)external link, opens in new window

قانونی بیانیەکان بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)external link, opens in new window

فەرمانی بڕوانامە بخوێنەوەexternal link, opens in new window

Last updated: 2019-09-13

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.