The Swedish Migration Agency logotype

داوای پاسپۆرتی بیانی بکە

Ansök om främlingspass – sorani

تۆ کە هیچ پاسپۆرتێکت نییە، و کە دەرفەتیشت نییە دانەیەک وەربگریت، ئەتوانیت لە هەندێک دۆخی دیریکراودا دانەیەک لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران وەربگریت.

داواکانی وەرگرتنی پاسپۆرتی بیانی

بۆئەوەی بتوانیت پاسپۆرتێکی بیانی وەربگریت ئەبێت تۆ

  • مۆڵەتی مانەوەت لە سوید وەرگرتبێت لەبەرهۆکاری ئەوەی کە تۆ هۆکاری پاراستنت هەیە دژی ئەو دەستەڵاتداریانەی لە وڵاتی خۆتن، بەم هۆکارەش ناتوانیت ڕوویان تێکەیت بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت، یاخود لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا، تۆ لە وڵاتێکەوە هاتووی کە سوید ددان بە پاسپۆرتەکەییدا ناهێنێت

تۆ ناتوانیت پاسپۆرتی بیانی وەرگریت ئەگەر

  • تۆ مۆڵەتی مانەوەت بەهۆکاری پاراستن وەرگرتووە کە بەستنەوەی بە دەستەڵاتدارییەکانی وڵاتی خۆت نییە (بۆ نموونە. کێشەی شەرەف، کارەساتی سرووشتی یاخود بارودۆخی گشتیی وڵاتەکەت). ئەوسا ئەبێت تۆ لەبری ئەوە پەیوەندیی بە فەرمانگەکانی وڵاتی خۆتەوە بکەیت بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتێک.
  • تۆ بەڵگەنامەیەکی ترت هەیە کە وەک پاسپۆرت برەوی هەیە و کە ئەکرێت سەفەری پێ بکەیت.
  • تۆ لەوڵاتی خۆتیت.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر بناخەی ئەو هۆکارانەیە کە لە بڕیارەکەتدا هەیە و لێکۆڵینەوەیەکی تاکەکەسی بۆ هەریەک لە دۆخە تاکەکان ئەکات. دژواربوون، بە سەختی دەستکەوتن یاخود خەرجی زۆری دەرهێنانی پاسپۆرتی وڵاتی خۆ هۆکاری تەواو نییە بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی بیانی.

داواکانی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریی- ئەلەکترۆنیکی

بۆئەوەی بتوانرێت خزمەتگوزاریی- ئەلەکترۆنیکی بەکاربهێنرێت پێویستە تۆ

  • لە سوید نیشتەجێ بیت و لە تۆمارگەی دانیشتوان ناونووس کرابیت
  • بانک ئایدیت/ناسنامەی بانکت هەبێت
  • بتوانیت خەرجیی داوانامەکە بدەیت بە کارتی بانکی یاخود کارتی پارەدان
  •  کۆپییەکی کارتی ناسنامە سویدییەکەت
  • کۆپییەکی ئەگەری بوونی بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشتر دەرچوو یاخود شکایەتی پۆلیس کە تێیدا نووسراوە کە تۆ پاسپۆرتی بیانی خۆت لە کیس چووە

ئەگەر تۆ پێشترناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت، ئەوا ئەشتوانیت کۆپییەکی پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێج بکەیت کە ناسنامەت ئەسەلمێنێت (ئەمە ئەگەر تۆ هیچ پاسپۆرتێکت نەبێت). ئەوە لەوانەیە کارتی ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان نابێت بۆخۆیان داوای پاسپۆرتی بیانی بکەن. پەروەردەکاری منداڵەکە یاخود سەرپەرشتیارەکەیە کە داوای پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵەکە ئەکات.

ئەگەر تۆ وەک پەروەردەکار لەڕێگای خزمەتگوزاری – ئەلەکترۆنیکیەوە داوانامە پێشکەش ئەکەیت ئەبێت فۆرمی ڕەزامەندییبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە کە پاسپۆرت(پاسپۆرتی بیانی یان بەڵگەنامەی سەفەر) دەرکات بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، ئەبێت ژمارە ٢٤٦٠١١ پڕکرێتەوە و لە خزمەتگوزاری- ئەلەکترۆنیکی هاوپێچکرێت. ئەگەر دوو پەروەردەکار هەیە ئەبێت هەردووکیان قەبووڵی بکەن.

ڕەزامەندیبوون کە دەزگای دەوڵەی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە (پاسپۆرتی بیانیی یان بەڵگەنامەی سەفەر دەرکات) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، فۆرمی ژمارە ٢٤٦٠١١ (بە سویدیی) PDF

ئەگەر تۆ وەک سەرپەرشتیار داوائەکەیت ئەبێت دامەزراندنەکەت و کۆپی کارتی- ناسنامەت هاوپێچ بکەیت.

منداڵێک کە هیچ کام لە دایکوباوکی لە سوید نییە ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵدابێت کاتێک مندالەکە وێنەی یان پەنجەمۆری ئەگیرێت.

زۆرینەی خەڵک ئەبێت خەرجی بدەن بۆ داواکردنی پاسپۆرتی بیانی. تۆ خەرجییەکە بە کارت ئەدەیت کاتێک کە تۆ داوانامەکەت بەجێ ئەهێڵیت.

ئەگەر تۆ ناتوانیت بە کارت پارەبدەیت ئەتوانیت خەرجییەکە بە بانک جیرۆ بدەیت یاخود داوای کاخەزی پارەدان بکە کاتێک کە پەنجەمۆر بەجێئەهێڵیت یان وێنەت ئەگیرێت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران دەستناکات بە بەڕێوەبردنی داواکەت بەرلەوەی خەرجییەکەت دابێت.

زیاتر لەبارەی چۆنێتی پارەدان و ئەو خەرجییانەی برەویان هەیە بۆپاسپۆرتی بیانی بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

ئەگەر تۆ ناتوانیت داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی لە وێب پێشکەش بکەیت، ئەبێت تۆ داخوازینامە لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمی داوای بەڵگەنامەی سەفەربکە، ژمارە ١٩٠٠١١ ، و لەسەردانێکی کەسییدا لە یەک لە یەکەی مۆڵەت لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ڕادەستی بکە.

داوای بەڵگەنامەی سەفەربکە، فۆرمی ژمارە ١٩٠٠١١ (بەسویدیی)PDF

Application for alien's passport, form number 191011 (بە ئینگلیزیى)PDF

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان نابێت بۆخۆیان داخوازیینامەی پاسپۆرتی بیانی پێشکەش کەن. ئەوە پەروەردەکاری منداڵەکەیە یان سەرپەرشتیارەکەی کە کەسیی خۆیان داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵەکە پێشکەش ئەکەن.

ئەگەر دوو پەروەردەکار هەن ئەبێت هەردووکیان داوانامەکە پەسەند بکەن لەڕێگای بەجێهێشتنی فۆرمی ڕەزامەندییبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە کە پاسپۆرت(پاسپۆرتی بیانی یان بەڵگەنامەی سەفەر) دەرکات بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، ئەبێت ژمارە ،٢٤٦٠١١، پێکەوە لەگەڵ فۆرمی داخوازینامەی منداڵەکە پێشکەشکرێت.

ڕەزامەندییبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە کە پاسپۆرت(پاسپۆرتی بیانی یان بەڵگەنامەی سەفەر) دەرکات بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، فۆرمی ژمارە٢٤٦٠١١ (بە سویدیی) PDF

Consent for the Swedish Migration Agency to issue a passport (alien´s passport or travel document) for a child under the age of 18, form number 247011 (بە ئینگلیزیى)PDF

منداڵێک کە هیچکام لە دایکوباوکی لە سوید نییە، ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵ بێت کاتێک منداڵەکە وێنەی ئەگیرێت و پەنجەمۆری لێوەرئەگیرێت. سەرپەرشتیاری منداڵەکە ئەبێت دامەزراندنەکەی خۆی و کۆپییەکی کارتی ناسنامەکەی لەگەڵ خۆ بهێنێت.

کات بگرە

بەرلەوەی تۆ سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت ئەوا دەبێت کات بۆ سەردانەکەت بگریت. تۆ ئەبێت بۆ هەر کەسێک یەک کات بگریت کە ئەیەوێت داوای پاسپۆرتی بیانی کات، و هەر کەسێک ئەبێت فۆرمێکی داواکردنی خۆی بەجێبهێڵێت.

کات بگرە بۆ بەجێهێشتنی داخوازینامەکەت (بە ئینگلیزیى)

داخوازینامەکەت بەجێبهێڵە

 کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت بەجێئەهێڵیت ئەبێت ئەمانە لەگەڵ خۆتا بهێنیت

  • کارتی ناسنامە سویدییەکەت
  • فۆرمی داخوازیینامەکە، بەپڕکراوەیی و واژۆکراو (هەر کەسەو یەک فۆرم).
  • ئەگەر هەشبوو بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشووتر یان کۆپیی شکایەتی پۆلیس کە تێیدا نووسراوە تۆ پاسپۆرتی بیانیت لە کیس چووە.
  • ڕەزامەندییبوون لە دایک و باوکەوە یاخود پەروەردەکار ئەگەر داخوازینامەکە بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان بێت (فۆرمی ڕەزامەندییبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە پاسپۆرت دەرکات (پاسپۆرتی بیانی یاخود بەڵگەنامەی سەفەر) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، ژمارە ٢٤٦٠١١ ).

ئەگەر تۆ پێشتر ناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت ئەشتوانیت کۆپی پاسپۆرتی ولاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێچکەیت کە ناسنامەی تۆ ئەسەلمێنن (ئەمە ئەگەر پاسپۆرتت نەبێت) ئەوە لەوانەیە کارتی- ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

ئەگەر تۆ پاسپۆرتێکی وڵاتی خۆت هەیە یاخود بەڵگەنامەیەکی سەفەری کۆنتر، ئەوا ئەبێت ئەمانە ڕادەستی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت. کارڕاپەڕێنەرەکە ئەکرێت جاروبار پەسەندی بکات کە تۆ کۆپیەکانی پاسپۆرتەکەت لەگەڵ داخوازینامەکەت بەجێبهێڵیت، بەڵام ئەوکاتە تۆ داوات لێ ئەکرێت کە پاسپۆرتە ڕەسەنەکە ڕادەست بکەیت کاتێک کە کاتی بەڕێوەبردنی داخوازینامەکەت هات یاخود کە تۆ پاسپۆرتە نوێکەت ئەهێنیتەوە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران وێنە و پەنجەمۆرت ئەگرێت کاتێک کە تۆ داخوازیینامەکەت ڕادەست ئەکەیت. وێنەکانت، پەنجەمۆرەکانت و زانیارییە کەسییەکانی تۆ لە داتاچیپێک /پارچەیەکی ئەلەکترۆنیکی بە زانیاریی لە بەڵگەنامەی سەفەرەکەدا هەڵئەگیرێن. ئەم زانیارییانە لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵناگیرێن، بەڵکو تەنیا لە چیپی کارتەکە هەڵگیراوە. منداڵی ژێر شەش سالان پێویست ناکات پەنجەمۆر بدەن.

زۆرینەی خەڵک ئەبێت خەرجییەک بدەن بۆئەوەی داوای پاسپۆرتی بیانی بکەن. تۆ ئەتوانیت خەرجییەکە بە کارت لە یەکەی مۆڵەت بدەیت کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت پێشکەش ئەکەیت. تۆ ئەشتوانیت کاخەزێکی پارەدان وەرگریت و پاشان پارەکەبدەیت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کاتێک دەست بە بەڕێوەبردنی داخوازینامەکەت ئەکات کە تۆ پارەکەت دابێت.

خەرجییەکانی پاسپۆرتی بیانی (بە ئینگلیزیى)

تۆ لە پێگەی وێب ی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەتوانیت لەبارەی درێژی کات پێچوونی بەڕێوەبردنەکە بخوێنیتەوە کە لە ئێستادا هەیە. بڕیارەکە ئەکرێت کاتی زیاتر بخایەنێت ئەگەر کارڕاپەڕێنەکە پێویستکات داوای زانیاریی زیاترت لێ بکات.

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داخوازیینامەکەتی بەڕێوەبرد، ئێمە بڕیارەکە بە پۆست بۆ ماڵەکەت ئەنێرین.

کاتەکانی بەڕێوەبردن کە لە ئارادان (بە ئینگلیزیى)

بڕیارەکە بە پۆست بۆ تۆ ئەنێردرێت. ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاری دابێت کە تۆ مافی پاسپۆرتی بیانیت هەیە ئەوا ئێمە پەیامێکت بۆ ئەنێرین کە کەی بەڵگەنامەی سەفەرەکەی تۆ هەیە بۆ هێنان. ئەکرێت تا ١٤ ڕۆژ بخایەنێت لەو ڕۆژەوە کە تۆ بڕیارەکەت وەرگرت، بەرلەوەی تۆ بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەرەکەی خۆت بهێنیت لەو یەکەی مۆڵەتەی کە تۆ داخوازیی ئەوەت کرد.

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی داخوازیینامەکەت وەرگرتووە

ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داخوازیینامەکەی تۆی لەبارەی پاسپۆرتی بیانی ڕەتکردەوە، ئەتوانیت داوای چاوپێداخشاندنەوە بکەیت لەسەر داخوازیینامەکەت بۆ پاسپۆرتی بیانی ئەگەر تۆ داخوازیینامەکەت ڕەتکراوەتەوە و کە تۆ لەهەمان کاتدا داخوزیینامەی مۆڵەتی مانەوەکەشت ڕەتکرایەوە.

ئەگەر ئەتەوێت داوای چاوپێداخشاندنەوە بکەیت، ئەبێت نامەیەک بنووسیت بەوەی کە کام بڕیارەیە ئەتەوێت دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران گۆڕانکاریی تێدا بکات و بۆچی تۆ پێتوایە کە بڕیارەکە هەڵەیە. تۆ لە نامەکەتدا ئەبێت زانیاریی کەسیی و ژمارەی بابەتەکەت بنووسیت تۆ ئەشبێت خۆت نامەکە واژۆبکەیت.

کارێکی وابکە کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داوای چاوپێداخشاندنەوەکەی تۆی لەماوەی دوامەودای ئەو سێ هەفتەیە لە ڕۆژی پێزانیین لەسەر بڕیارەکە بەدەست بگات.

ئەگەر ئەتەوێت کە کەسێکی تر لەباتی تۆ داوای چاوپێداخشاندنەوە بکات، ئەوا ئەبێت تۆ بریکارینامیەکی نووسراو بەو کەسە بدەیت.

تۆ کە پاسپۆرتێکی بیانیت وەرگرتووە، ئەبێت کات بگریت بۆ هێنانەوەی پاسپۆرتەکە بەرلەوەی سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت. ئەوەت بیربێت کە کات بۆ هەریەک لە کەسەکان بگریت کە بەتەمان پاسپۆرتەکەیان بهێنن. ئەگەر تۆ ئەتەوێت پاسپۆرتی منداڵەکانت وەرگریتەوە، ئەوا ئەبێت کات بۆ هەریەک لە پاسپۆرتەکان بگریت کە بەتەمایت بیهێنیتەوە.

تۆ ئەبێت پاسپۆرتی بیانییەکەت لە هەمان یەکەی مۆڵەت یان نووسینگەی خزمەتگوزاری بهێنیتەوە کە تۆ داخوازینامەکەت لێ بەجێهێشت، ئەگەر تۆ زانیاریی ئەوەت وەرنەگرتبێت کە ئەبێت بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لە شوێنێکی تر وەرگریتەوە. ئەگەر تۆ ئەتەوێت پاسپۆرتە بیانیەکەت لە شوێنێکی تر بهێنیتەوە، تۆ ئەبێت هاوکات لەگەڵ پەنجەمۆر بەجێهێشتن و وێنەگرتن قسەت لەگەڵ کارمەندان لەبارەی ئەمەوە کردبێت.

تۆ ئەبێت خودی خۆت پاسپۆرتەکەت بهێنیتەوە. بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان ئەکرێت پەروەردەکارەکەی یاخود سەرپەرشتیارەکەی پاسپۆرتەکەی بهێنێتەوە بەبێ ئەوەی منداڵەکە لەگەڵدا بێت.

منداڵانی سەرو ١٥ ساڵان ئەتوانن بۆخۆیان پاسپۆرتەکەیان بهێننەوە ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران نووسیبێتی کە پەروەردەکارەکە ئەوەی لەکاتی داواکردنەکەدا گوتووە.

تۆ ئەبێت ناسنامەیەکی برەودارت پێ بێت کاتێک کە پاسپۆرتی بیانی ئەهێنیتەوە. ئەگەر تۆ بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشتر دەرکردووت هەیە کە تازە ڕادەستت نەکردبێتەوە، ئەبێت تۆ ئەمە بگەڕێنیتەوە، کاتێک تازەکەت ئەهینیتەوە.

کات بگرە بۆ هێنانەوەی پاسپۆرتی بیانی (بە ئینگلیزیى)

سەفەرکردن بە پاسپۆرتی بیانی

پاسپۆرتی بیانی مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا EU بۆ پاسپۆرت پڕئەکاتەوە و ئەکرێت بۆ هەموو وڵاتان بەکاربهێنرێت. تۆ لەوانەیە بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو پێداویستیت بە ڤیزا هەبێت. پەیوەندیی بە سەفارەتی وڵاتی لە ئارادابوو بکە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر بەرلەوەی سەفەرکەیت.

ئەگەر تۆ بەهۆکاری پاراستن مۆڵەتی مانەوەت وەرگرتووە، ئەمە لە پاسپۆرتە بیانییەکەتدا ئەنووسرێت کە تۆ ناتوانیت سەفەر بۆ وڵاتی خۆت بکەیت یان بۆ ئەو وڵاتەی لەدەستی هەڵاتوویت.

لە پاسپۆرتی بیانییەکەتدا ئەنووسرێت کە ناسنامەی تۆ نەسەلمێنراوە، ئەگەر تۆ نەتتوانیبێت ناسنامەی خۆت بسەلمێنیت، ئەمەش وائەکات کە زەحمەتتر بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو سەفەر بکەیت.

تا ماوەی ئەوەندە پاسپۆرتەکە برەوی هەیە

پاسپۆرتی بیانی ئاساییانە بۆ پێنج ساڵان ئەخوات و ناکرێت درێژکرێتەوە. ئەگەر تۆ پێداویستیت بە پاسپۆرتێکی بیانی ترهەیە پاش ئەوەی کە ماوەی کارکردنی بەسەرچوو، ئەتوانیت داوای دانەیەکی نوێ بکەیت.

کاتێک کە تۆ داوای پاسپۆرتی بیانی نوێ ئەکەیت، دیسان وێنەت ئەگیرێت و پەنجەمۆر بەجێ ئەهێڵیت، لەبەرئەوەی وێنەکانت و پەنجەمۆرەکانت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵنەگیراوە، بەڵکو تەنیا لە چیپێکی زانیارییدا لەناو بەڵگەنامەی سەفەرەکەتدا هەیە.

ئەگەر تۆ بەڵگەنامەی سفەرەکەت لە کیسچوو

ئەگەر تۆ پاسپۆرتە بیانیەکەت لێ کەوت یاخود لێت دزرا ئەبێت یەکەم شت پۆلیسی لێ ڕاگەیەنیت. ئەگەر پێویستت بە پاسپۆرتێکی بیانی نوێ هەیە ئەبێت داخوازیینامەیەکی نوێ پێشکەش بکەیت. کاتێک کە داوای پاسپۆرتی بیانی نوێ ئەکەیت، کۆپییەکی شکاتی پۆلیس کە بە پۆست بەدەستت گەییشت یان لە پۆلیسخانە دایانیتێ لەگەڵ خۆتدا بهێنە.

Last updated: 2021-01-14

Was the information on this page helpful to you?