مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوانەی دۆخی پەنابەریان پێدراوە

Uppehållstillstånd för dig som har fått status som flykting – sorani

ئەگەر تۆ دۆخی پەنابەریت پێدراوە ئەوە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی سێ ساڵیت پێدەدرێت. ئەگەر بتوانیت پشتیوانی خۆت بکەیت لەو کاتەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت بەسەر دەچێت، دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێبدرێت.

ئەگەر تۆ دۆخی پەنابەریت پێدراوە ئەوە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی سێ ساڵیت پێدەدرێت. ئەگەر بتوانیت پشتیوانی خۆت بکەیت لەو کاتەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت بەسەر دەچێت، دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێبدرێت.

مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتییت مافی ژیان و کارت لە سوید بۆ ماوەی سێ ساڵ پێدەدات. لەو ماوەیەدا هەمان مافت هەیە بۆ چاودێری پزیشكی وەک کەسێک کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی هەیە.

وەکو بەلگەیەک بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەردەگریت. ئەم کارتە بەلگەنامەیەکی ناسنامە یان بەلگەنامەی گەشتکردن نیە. دەتوانیت گەشت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات بکەیت تا ئەو کاتەی کارتەکەت شیاوە، بەڵام ئەگەر گەشت بۆ دەرەوەی سوید بکەیت پێویستە پاسەپۆرتێکی یاساییت هەبێت لەگەڵ کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بۆ ئەوەی دووبارە بێیتەوە ناوەوەی وڵات.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی کارتەکانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون

تۆماركردن لەلای تۆماری دانیشتوان

کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی وەردەگریت پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو لەلای تۆماری دانیشتوان تۆماركردن بکەیت له ئاژانسی باجی سویدی (Skatteverket) به زووترین کات. تۆمارکردن داواکراوە بەرلەوەی بتوانیت بچیتە وانەکانی زمانی سویدی بۆ کۆچبەران (sfi) و شایستەی سوودەکانی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی سویدی ببیت. کاتێک خۆت تۆمار دەکەیت لە لای تۆماری دانیشتوان، هەروەها دەتوانیت بەلگەنامەی ناسنامەیەکی سویدیش دەست بخەیت کە پێویستە، بۆ نموونە، بۆ کردنەوەی ژماره يه کی بانكی.

بۆ تۆمارکردن لای تۆماری دانیشتوان پێویستە بچیتە ئاژانسی باجی سویدی کە شوێنی ژیانت، دۆخی هاوسەرگیریت (ئایا هاوسەرگیریت کردووە یان نا)، ڕەگەزنامەت و شوێنی لە دایك بوونت تۆمار دەکات. کاتێک دەچیتە ئاژانسی باجی سویدی پێویستە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون و بەلگەنامەیەکی ناسنامەی دروست لەگەڵ خۆت ببەیت. ئەگەر بەلگەنامەی پێناسه ت لای ئاژانسی کۆچی سویدی بێت دەتوانیت داوای کۆپیەکی پێناسەکە بکەیت. پێویستە کۆپیەکە لە لایەن کەسێکەوە واژۆ کرا بێت کە دەسەلمێنێت کۆپیەکە کۆپیەکی ڕاستەقینەی ڕەسەنەکەیە. هەروەها پێویستە ئەم کەسە ناوی خۆیان بە کەپیتەڵ بنووسن و ژمارە تەلەفۆنی خۆیان بدەن.

زانیاری ئاژانسی باجی سویدی دەربارەی تۆمارکردنی دانیشتوان (بە ئینگلیزیى)external link, opens in new window

هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژی

ئه‌تۆ که‌ تازه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت وه‌رگرتووه‌ و مافی کار کردنت هه‌یه‌ لێره‌ له‌وانه‌یه‌ مافی وه‌رگرتنی هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژیت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت کارێک وه‌گریت. هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژی چالاکیگه‌لن که‌ ده‌بێت پشتگیریت بکه‌ن که‌ بتوانیت بۆ نموونه‌ زمانی سویدی فێر بیت، کارێک وه‌رگریت و بژیوی خۆت دابین بکه‌یت. ئه‌وه‌ بنکه‌ی کاردیتنه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رپرسی هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژی و کارخوازه‌کانه‌ له‌ سوید. له‌ ماڵپه‌ڕی کاردیتنه‌وه‌ زانیاری زیاتر ده‌بینیته‌وه‌ به‌ چه‌ندین زمان.

زانیاری له‌باره‌ی پشتگیری بناغه‌ڕێژی له‌ ماڵپه‌ڕی بنکه‌ی کاردیتنه‌وه (بە ئینگلیزیى)‌external link, opens in new window

کارکردن لە سوید

تۆ کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت بۆ ماوەی سێ ساڵ وەرگرتووە، ئەتوانیت لە سوید کار کەیت. ئەگەر کارێکت هەبێت کە بتوانیت خۆتی پێ بەخێوکەیت کاتێک کە مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردارت لە کار کەوت، ئەوا بواری ئەوەت هەیە کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەرگریت.

کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ کار پێویستە کۆپی ئەو بەڵگەنامانە بهێنیت کە ئەوە نیشان دەدەن مافی ژیان و کارکردنت لە سوید هەیە. هەروەها کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لەگەڵ خۆت بێنە. خاوەنکارەکە دەیەوێت بزانێت بۆ ماوەی چەند ڕێپێدراویت لە سوید کار بکەیت و ئایا مۆڵەتت بۆ کار لە سوید پابەندی هیچ سنوورداریەکە یان نا. خاوەنکارەکەت کۆپی بەڵگەنامەکانی خۆتی دەوێت و هەروەها ئاژانسی باجی سویدی ئاگادار دەکاتەوە کە تۆ خراویتە سەر کار.

یەکگرتنەوەی خێزان

ئەگەردۆخی پەنابەریت پێدراوە خێزانەکەت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆ لە سوید بژین. تەنها مێرد یان ژن، هاوبەشی تۆمارکراو یان هاوسەرى عورفی، یان منداڵانی ژێر تەمەنی 18 ساڵی دەتوانن داواکاری بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون پێشکەش بکەن. تۆ و هاوبەشەکەت پێویستە بە لایەنی کەم 21 ساڵ بن. هەروەها پێویستە بەیەکەوە بژین بەرلەوەی هاتبیتە سوید. بەدەرکردن لە داواکاری تەمەن لەوانەیە بکرێت ئەگەر بەیەکەوە منداڵتان هەبێت. خێزانەکەت تەنها دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەربگرێت تا ئەو کاتەی مۆڵەتەکەی تۆ کارایە.

ئەگەر شایستەی یەکگرتنەوەی خێزان بیت دەشێت شایستەی ئەو شتە بیت کە پێی دەوترێت پێداویستی درێژەپێدان. ئەمە واتە پێویستە تۆ بتوانیت پشتیوانی خۆت و خێزانەکەت بکەیت. هەروەها پێویستە ماڵێکت هەبێت کە تەواو گەورە بێت و قەبارە و ستاندەرەکانی باش بن کە تۆ لەگەڵ خێزانەکەت بتوانن تیایدا بەیەکەوە بژین کاتێک خێزانەکەت دێتە سوید.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی یەکگرتنەوەی خێزان و پێداویستی درێژەپێدان

مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەکرێت بکێشرێتەوە

دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لێ بکێشرێتەوە ئەگەر ناسنامەی هەڵە بدەیت لەو کاتەی داوای مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کردووە، یان بە ئەنقەست درۆت کرد بێت یان شتێکت باس نەکرد بێت کە گرنگ بووە بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت.

ئەگەر بە تاوانێک تاوانبار کرا بیت، دادگا دەتوانێت بڕیار بدات کە پێویستە دیپۆرت بکرێیتەوە. ئاژانسی کۆچ ئەوکات مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ دەکێشێتەوە. دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ بکێشرێتەوە تەنانەت ئەگەر بۆ چەندین ساڵیش مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت هەبوو بێت.

درێژکردنەوەی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونی کاتیی

تۆ بواری داواکردنی درێژ کردنەوەت هەیە کاتێک کە مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردار لە کار کەوت. تۆ ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەی درێژکراو وەرگریت، گەر هێشتام پێداویستیت بە پاراستن بێت. لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا ئەشتوانیت مۆڵەتی مانەوە وەرگریت گەر هۆکاری ترت بۆ مانەوە لە سوید هەبێت.

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

تێهەڵچوونەوە

ناکرێت تێهەڵچوونەوەی بڕیارێک بکەیت بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی.

زانیاری بۆ ئەوانەی تازە هاتوونەتە سوید کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونیان هەیە

پرۆگرامى رادیوى فێرکارى بۆ تازە هاتووەکانexternal link, opens in new window پرۆگرامەکە پێکدێت لە چەند ئەلقەیەک لەبارەى ماف وئەرکەکان لە سوێد.

خزمەتى پسیارکردن لاى دەزگاى پشتگیرى لە سەرفکارانexternal link, opens in new window ئەتوانێ ئامۆژگاریت بداتێ ئەگەر پسیارت هەبێ لەبارەى کڕین یان رێکەوتن.

هەندێک شارەوانی ئاژانسی نیشتەجێکردنی شارەوانیان هەیە کە دەتوانیت بەدوای شوێنی مانەوە بگەڕێیت. هەروەها شارەوانی دەتوانێت ئامۆژگاریت پێبدات دەربارەی خاوەن مولکە تایبەتەکان.

ئەگەر تەمەنت 18 ساڵ یان زیاترە دەتوانیت داوای قەرز بکەیت بۆ فەرشکردنی ماڵەکەت. www.csn.seexternal link, opens in new window

ئەو شارەوانیەی تیایدا دەژیت چاودێری منداڵ و قوتابخانە بۆ منداڵەکەت پێشکەش دەکات.

بۆ پرسیار دەربارەی وانەکانی زمانی سویدی بۆ کۆچبەران (sfi) پێویستە پەیوەندی بەو شارەوانیە بکەیت کە تیایدا دەژیت. هەروەها سەیری ئەم وێبسایتە بکە Sveriges kommuner och landsting.external link, opens in new window

ئەگەر بەدوای کار دەگەڕێیت دەتوانیت لای Arbetsförmedlingenexternal link, opens in new window تۆماركردن بکەیت.

بۆ پسیارکردن لەبارەى چاودێرى پزیشکى پەیوەندى بکە بە ئەنجوومەنە هەرێمیەکان یان بەو هەرێمەى تێیدا دەژى. چاودێرى پزیشکى بدۆزەوە لەهەموو وەڵات لەسەر 1177 رێبەرى چاودێرى پزیشکى.external link, opens in new window

زانیاری دەربارەی خوێندن لە کۆلێژ و زانکۆی دەکرێت لەمانانە بدۆزرێتەوە Antagning.seexternal link, opens in new window یان studera.nu.external link, opens in new window

بۆ پرسیارەکان دەربارەی فەندی قوتابی CSN, Centrala studiestödsnämnden.external link, opens in new window

بۆ پرسیارەکان دەربارەی مۆڵەت لێخوڕین بڕۆ بۆ Swedish Transport Agency.external link, opens in new window

بۆ پرسیارەکان دەربارەی مافەکانی دەنگدان پەيوەندى بکە بە Valmyndigheten.external link, opens in new window

زانیاری دەربارەی قوتابخانەکانی سویدی لە ئاژانسی نیشتیمانی سویدی بۆ پەروەردە و فێربوون (Skolverket) دەکرێت لێرە سەیر بکرێت Skolverket nyanländaexternal link, opens in new window.

زانیاری دەربارەی کۆمەڵگەی سویدی بە چەندین زمان دەکرێت سەیر بکرێت لە Information om Sverige.external link, opens in new window

زانیارى کومەڵایەتى زیاتر لەبارەى سوێد لەسەر سایتى پەیمانگاى سوێدى هەیە.external link, opens in new window

لەسەر مالپەر فێرى سوێدى ببە لە www.informationsverige.seexternal link, opens in new window چەندین لینک بۆ پرۆگرامى فێربوونى سوێدى بەخۆت دەدۆزیەوە. ناو ونیشان لەسەر مالپەر هەیە.

Last updated: 4 June 2019

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.