مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوانەی دۆخی پاراستنی کاتییان پێدراوە
Uppehållstillstånd för dig som har fått status som alternativt skyddsbehövande – sorani
ئەگەر تۆ دۆخی پاراستنی کاتییت پێدراوە ئەوە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونێک بۆ 13 مانگ وەردەگریت. ئەگەر هێشتا هۆکارت هەیە بۆ داواکردنی پاراستن کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بەسەر دەچێت، لەوانەیە درێژبکرێتەوە.
مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتییت مافی ژیان و کارت لە سوید بۆ ماوەی 13 مانگ پێدەدات. لەو ماوەیەدا هەمان مافت هەیە بۆ چاودێری پزیشكی وەک کەسێک کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی هەیە.
وەکو بەلگەیەک بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەردەگریت. ئەم کارتە بەلگەنامەیەکی ناسنامە یان بەلگەنامەی گەشتکردن نیە. دەتوانیت گەشت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات بکەیت تا ئەو کاتەی کارتەکەت شیاوە، بەڵام ئەگەر گەشت بۆ دەرەوەی سوید بکەیت پێویستە پاسەپۆرتێکی یاساییت هەبێت لەگەڵ کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بۆ دووبارە هاتنە ناوەوەی وڵات.
زیاتر بخوێنەوە دەربارەی کارتەکانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون
تۆماركردن لەلای تۆماری دانیشتوان
کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی وەردەگریت پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو لەلای تۆماری دانیشتوان تۆماركردن بکەیت له ئاژانسی باجی سویدی (Skatteverket) به زووترین کات. تۆمارکردن داواکراوە بەرلەوەی بتوانیت بچیتە وانەکانی زمانی سویدی بۆ کۆچبەران (sfi) و شایستەی سوودەکانی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی سویدی ببیت . لە لای تۆماری دانیشتوان، هەروەها دەتوانیت بەلگەنامەی ناسنامەیەکی سویدیش دەست بخەیت کە پێویستە، بۆ نموونە، بۆ کردنەوەی ئەژمێرێکی بانكی.
بۆ تۆمارکردنلای تۆماری دانیشتوان پێویستە بچیتە ئاژانسی باجی سویدی کە شوێنی ژیانت، دۆخی هاوسەرگیریت (ئایا هاوسەرگیریت کردووە یان نا)، ڕەگەزنامەت و شوێنی لە دایك بوون تۆمار دەکات. کاتێک دەچیتە ئاژانسی باجی سویدی پێویستە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون و بەلگەنامەیەکی ناسنامەی دروست لەگەڵ خۆت ببەیت. ئەگەرناسنامەت يان بەلگەنامەت لای ئاژانسی کۆچی سویدی بێت دەتوانیت داوای کۆپیەکی پێناسەکە بکەیت. پێویستە کۆپیەکە لە لایەن کەسێکەوە واژۆ کرا بێت کە دەسەلمێنێت کۆپیەکە کۆپیەکی ڕاستەقینەی ڕەسەنەکەیە. هەروەها پێویستە ئەم کەسە ناوی خۆیان بە کەپیتەڵ بنووسن و ژمارە تەلەفۆنی خۆیان بدەن.
زانیاری ئاژانسی باجی سویدی دەربارەی تۆمارکردنی دانیشتوان (بە ئینگلیزیى)
هیمهتگهلی بناغهڕێژی
ئهتۆ که تازهی مۆڵهتی مانهوهت وهرگرتووه و مافی کار کردنت ههیه لێره لهوانهیه مافی وهرگرتنی هیمهتگهلی بناغهڕێژیت ههبێت بۆ ئهوهی بتوانیت کارێک وهگریت. هیمهتگهلی بناغهڕێژی چالاکیگهلن که دهبێت پشتگیریت بکهن که بتوانیت بۆ نموونه زمانی سویدی فێر بیت، کارێک وهرگریت و بژیوی خۆت دابین بکهیت. ئهوه بنکهی کاردیتنهوهیه که بهرپرسی هیمهتگهلی بناغهڕێژی و کارخوازهکانه له سوید. له ماڵپهڕی کاردیتنهوه زانیاری زیاتر دهبینیتهوه به چهندین زمان.
زانیاری لهبارهی پشتگیری بناغهڕێژی له ماڵپهڕی بنکهی کاردیتنهوه (بە ئینگلیزیى)
بنکەی کاردیتنەوە، ئەتوانێت یارمەتی تۆ بدات بۆ کاردیتنەوە تا ئەو ڕۆژەی ٦٥ ساڵ پڕئەکەیتەوە.، کە ئەمە لە باری ئاساییدا تەمەنی خانەنشینیە لە سوید. کەسانێ کە لە هاتنیان بۆ سوید درەنگکەوتوون ، ئەوا بەزۆرینە مووچەیەکی خانەنشینی نزم یان هەر هیچ مووچەی خانەنشینی وەرناگرن. گەرتۆ مووچەی خانەنشینیت نییە کە بتوانیت پێی بژیت، ئەتوانیت ڕوو لە فەرمانگەی خانەنشینی بکەیت و داوانامەی ناوبراو بە کۆمەکی بەخێوکردنی بە تەمەنترینەکان پێشکەش کەیت.
لەبارەی کۆمەکی بەخێوکردنی بەتەمەنترینەکان لای فەرمانگەی خانەنشینی (بە سویدیی)
کارکردن لە سوید
تۆ کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت بۆ ماوەی ١٣ مانگ وەرگرتووە، بۆت هەیە لە سوید کار کەیت. گەر تۆ کارێکت هەیە کە ئەتوانیت خۆتی پێ بەخێوکەیت کاتێک کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارەکەت لەکارکەوت ئەوا بواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت هەیە.
کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ کار پێویستە کۆپی ئەو بەڵگەنامانە بهێنیت کە ئەوە نیشان دەدەن مافی ژیان و کارکردنت لە سوید هەیە. هەروەها کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لەگەڵ خۆت بێنە. خاوەنکارەکە دەیەوێت بزانێت بۆ ماوەی چەند ڕێپێدراویت لە سوید کار بکەیت و ئایا مۆڵەتت بۆ کار لە سوید پابەندی هیچ سنوورداریەکە یان نا. خاوەنکارەکەت کۆپی بەڵگەنامەکانی خۆتی دەوێت و هەروەها ئاژانسی باجی سویدی ئاگادار دەکاتەوە کە تۆ خراویتە سەر کار.
بەیەکگەیشتنەوەی خێزانی
خێزانەکەت ئەتوانێت داوای مۆڵەتی مانەوە بکات بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ، گەر تۆ مۆڵەتی مانەوە یان بژاردەی پێداویستبوو بە پاراستنت هەیە و هەڵسەنگاندن بکرێت کە تۆ دەرفەتی باشت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی هەیە. ئەمە تۆش ئەگرێتەوە کە داوای پەنابەریت پاش ٢٤ ی نۆڤەمبەر/تشرینی دووهەمی ٢٠١٥ کردووە و کە خێزانەکەت پێشتر نەیان توانیوە داوا پێشکەشکەن بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ.
ئەوە تەنها مێرد، ژن، هاوبەشی تۆمارکراو، هاوژین و منداڵەکانتن کە لە ژێر ١٨ ساڵەوەن مافی داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە. خێزانەکەت ئەتوانن بۆ ئەو ماوە درێژە مۆڵەتی مانەوە وەربگرن کە مۆڵەتی مانەوەکەی تۆ برەوی هەیە.
گەر تۆ مافی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانیت هەیە، ئەکرێت ناوبراو بە مەرجی بەخێوکردن بتگرێتەوە. ئەمە بەواتا کە تۆ ئەبێت بتوانیت خۆت و خێزانەکەت بەخێوکەیت. تۆ ئەبێت شوێنێکی نیشتەجێبوونت هەبێت کە گەورەیی و ستانداردی بۆ ئەو خێزانەی بۆ سوید ئەگوازنەوە کیفایەت بێت. لێرەدا ڕیزپەڕکردن/لادان لە مەرجی بەخێوکردن و نیشتەجێبوونی کیفایەت هەیە، گەر تۆ هەندێک مەرجی دیاریکراو پڕبکەیتەوە.
زیاتر لەبارەی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانیی و مەرجی بەخێوکردن بخوێنەرەوە
مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەکرێت بکێشرێتەوە
دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لێ بکێشرێتەوە ئەگەر ناسنامەی هەڵە بدەیت لەو کاتەی داوای مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کردووە، یان بە ئەنقەست درۆت کرد بێت یان شتێکت باس نەکرد بێت کە گرنگ بووە بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت.
ئەگەر بە تاوانێک تاوانبار کرا بیت، دادگا دەتوانێت بڕیار بدات کە پێویستە دیپۆرت بکرێیتەوە. ئاژانسی کۆچ ئەوکات مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ دەکێشێتەوە. دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ بکێشرێتەوە تەنانەت ئەگەر بۆ چەندین ساڵیش مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت هەبوو بێت.
درێژکردنەوەی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونی کاتیی
کاتێک کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارەکەت لەکارکەوت، بواری داواکردنی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت هەیە. تۆ ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەکەت بۆ درێژکرێتەوە گەر هێشتام پێویستت بە پاراستن هەبێت. لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا ئەشتوانیت مۆڵەتی مانەوە وەربگریت گەر هۆکاری ترت بۆ مانەوە لە سوید هەبێت.
زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بخوێنەوە (بە سوێدى)
تێهەڵچوونەوە
ناکرێت تێهەڵچوونەوەی بڕیارێک بکەیت بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی، بەڵام دەتوانیت تێهەڵچوونەوە بۆ دۆخی پاراستن بکەیت کە پێت دراوە ئەگەر بڕوا بکەیت پێویستە دۆخی پەنابەریت پێبدرێت.
زانیاریی بۆ تۆ کە تازە بە مۆڵەتی مانەوەوە بۆ سوید گواستوتەوە
لەبیرت نەچێت کە بڕیاری مۆڵەتی مانەوەکەت هەڵگریت. تۆ سوود لەوە وەرئەگریت کاتێک کە پەیوەندیی بە جۆرەهای فەرمانگەکان و ڕێکخراوەکان ئەکەیت.
بۆ ئەوەی خۆت ناونووس کەیت تاوەکو ژمارەیەکی کەسی سویدیی وەرگریت، ئەوا ئەبێت تۆ. .Skatteverket ڕوو لە دەزگای دەوڵەتی باج بکەیت
بۆئەوەی لە سیستەمی دڵنیایی کۆمەڵایەتیا ناونووس کرێیت، ڕوو لە سندوقی پارێزە ئەکەیت Försäkringskassan.
بەشێک لە شارەوانیەکان دەڵالی خانوویان هەیە، کە تۆ ئەتوانیت تێیدا لە خانوو بگەڕێیت. شارەوانی ئەشتوانێت وردە ئامۆژگاریت بداتێ لەبارەی خاوەن خانووی پریڤات/ کەرتی تایەبەت.
ئەو شارەوانیەی کە تۆ لێی ئەژیت، بەتەنگەوەهاتنی منداڵ و خوێندنگای منداڵ پێشکەش ئەکات.
گەر تۆ وەک پانەبەرێک بۆ سوید هاتوویت، ئەتوانیت داوای قەرز بکەیت بۆ ئەوەی کەلوپەل بۆ ماڵەکەت بکریت. www.csn.se/hemutrustningslan
لەبارەی پرسگەل لە چاودێری نەخۆشی پەیوەندیی بکە بەو هەرێمەی لێێ ئەژیت. چاودێری نەخۆشی لە سەرانسەری وڵاتدا ببینەوە لە ١١٧٧ ڕێنمای چاودێری
بۆ پرسیارگەل لەبارەی خوێندنی زمانی سویدیی بۆ بیانان (SFI) ئەوا ئەبێت تۆ پەیوەندیی بە ئەو شارەوانیەوە بکەیت کە لێی ئەژیت. هەروەها بڕوانە پێگەی وێب بۆ شارەوانیەکان و پارێزگاکانی سوید. Sveriges kommuner och regioner.
گەر تۆ لەکار ئەگەڕێیت ئەوا ئەتوانیت لای نووسینگەی کاردۆزینەوە خۆت ناونووس کەیت. Arbetsförmedlingen.
فەرمانگەی خانەنشینی زانیاریی بە زمانی سویدیی هەیە، لە بارەی کۆمەکی بەخێوکردن بە تەمەنترینەکان، بۆ تۆیە کە لە هاتنت بۆ سوید درەنگکەوتوویت و مووچەی خانەنشینی نزم یان هیچ مووچەی خانەنشینی وەرناگریت.
بۆ زانیاریی لەبارەی خوێندن لە خوێندنگای باڵا یان زانکۆ، ئەتوانیت لێرە ببینیتەوە Antagning.se یان studera.nu.
بۆ پرسیارگەل لە بارەی پارەی خوێندن، ئەتوانیت پەیوەندیی بکەیت بە CSN, Centrala studiestödsnämnden.
بۆ پرسیارگەل لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری، ئەتوانیت ڕوو بکەیتە Transportstyrelsen.
بۆ پرسیارگەل لەبارەی مافی دەنگدان، ئەتوانیت پەیوەندیی بکەیت بە Valmyndigheten
زانیاریی وەرگرتن لەبارەی خوێندنگای سویدی لە دامی نەتەوەیی بۆ خوێندن لە Skolverket
زانیاریی کۆمەڵایەتی لەبارەی سوید بە چەندین زمان لێرە هەیە Information om Sverige.
زیاتر زانیاریی کۆمەڵایەتی لەبارەی سوید لێرە هەیە ماڵپەڕی Svenska institutet
Hej hej Sverige! فیلمگەلی سادە و سرووش بەخش لەبارەی چۆنێتی کارکردنی سوید.
لینکی چەندیین Lära svenska لە www.informationsverige.se لەم پەڕەیە بەرنامە ئەبینیتەوە بۆئەوەی بەدەستی خۆت فێری زمانی سویدیی بیت.
Konsumentverkets upplysningstjänst ئەتوانێت وردەئامۆژگاریی بدات، کاتێک پرسیارگەلت لەبارەی کڕین یان گرێبەست هەیە.