مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی بۆ داواکارانی پەنابەری
Permanent uppehållstillstånd för asylsökande – sorani
ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێدرا ئەوە مافی ئەوەت هەیە كە لە سوید بژیت و کار بکەیت بە هەمان مەرجەکانی کەسانی تر کە لێرە دەژین.
- አማርኛ (amhariska)
- العربية (arabiska)
- Azərbaycanca (azerbajdzjanska)
- English (engelska)
- Español (spanska)
- پارسی (persiska)
- Français (franska)
- Bosanski, hrvatski, srpski (kroatiska)
- Հայերեն (armeniska)
- Kurmancî (kurmandji)
- Монгол хэл (mongoliska)
- يه دری (dari)
- پښتو (pashto)
- Arlijan (romani arli)
- Русский (ryska)
- Af soomaali (somaliska)
- Shqip (albanska)
- Swedish (svenska)
- ትግርኛ (tigrinska)
- Oʻzbek (uzbekiska)
مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی کارایە و تا لە سوید بیت کاری پێدەکرێت. کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەک بەڵگەیەک وەردەگریت کە تۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت هەیە. کارتەکە بەلگەنامەیەکی ناسنامە یان بەلگەنامەی گەشتکردن نیە. دەتوانیت گەشت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات بکەیت، بەڵام ئەگەر سوید جێبهێڵیت پێویستە پاسەپۆرتێکی یاساییت هەبێت لەگەڵ کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بۆ دووبارە هاتنە ناوەوەی وڵات. هەروەها پێویستە ئاگانامەت بۆ بڕیارەکە هەڵبگریت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی. ئەمە بە شتێکی سوودبەخش دەبینیت ئەگەر پێویستیت بە پەیوەندی کردن بێت بە ئاژانسەکانی تری حکومەت.
پێویست ناکات داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بەڵام کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون تەنها بۆ پێج ساڵ کاری پێدەکرێت. بۆ دەسخستنی کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچی سویدی بکەیت بۆ ئەوەی وێنەت بگیرێت و دووبارە پەنجەمۆرت وەربگیرێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە دەربارەی کارتەکانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون
تۆماركردن لەلای تۆماری دانیشتوان
کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی وەردەگریت پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو لەلای تۆماری دانیشتوان تۆماركردن بکەیت لە ئاژانسی باجی سویدی (Skatteverket). تۆمارکردنی دانیشتوان داواکراوە بەرلەوەی بتوانیت بچیتە وانەکانی زمانی سویدی بۆ کۆچبەران (sfi) و شایستەی سوودەکانی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی سویدی ببیت. کاتێک خۆت تۆمار دەکەیت لە لای تۆماری دانیشتوان، هەروەها دەتوانیت بەلگەنامەی ناسنامەیەکی سویدیش دەست بخەیت کە پێویستیت پێی دەبێت، بۆ نموونە، ئەگەر بتەوێت ئەژمێرێکی بانكی بکەیتەوە.
بۆ تۆمارکردن لای تۆماری دانیشتوان پێویستە بچیتە ئاژانسی باجی سویدی کە شوێنی ژیانت، دۆخی هاوسەرگیریت (ئایا هاوسەرگیریت کردووە یان نا)، ڕەگەزنامەت و شوێنی لە دایك بوونت تۆمار دەکات. کاتێک دەچیتە ئاژانسی باجی سویدی پێویستە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لەگەڵ خۆت ببەیت لەگەڵ بەلگەنامەیەکی ناسنامەی دروست. ئەگەر بەلگەنامەی پێناسه ت لای ئاژانسی کۆچی سویدی بێت دەتوانیت داوای کۆپیەکی پێناسەکە بکەیت. پێویستە کۆپیەکە لە لایەن کەسێکەوە واژۆ کرا بێت کە دەسەلمێنێت کۆپیەکە هاوشێوەی ڕەسەنەکەیە. هەروەها پێویستە ئەم کەسە ناوی خۆیان بە کەپیتەڵ بنووسن و ژمارە تەلەفۆنی خۆیان بدەن.
زانیاری ئاژانسی باجی سویدی دەربارەی تۆمارکردنی دانیشتوان (بە ئینگلیزیى)
هیمهتگهلی بناغهڕێژی
ئهتۆ که تازهی مۆڵهتی مانهوهت وهرگرتووه و مافی کار کردنت ههیه لێره لهوانهیه مافی وهرگرتنی هیمهتگهلی بناغهڕێژیت ههبێت بۆ ئهوهی بتوانیت کارێک وهگریت. هیمهتگهلی بناغهڕێژی چالاکیگهلن که دهبێت پشتگیریت بکهن که بتوانیت بۆ نموونه زمانی سویدی فێر بیت، کارێک وهرگریت و بژیوی خۆت دابین بکهیت. ئهوه بنکهی کاردیتنهوهیه که بهرپرسی هیمهتگهلی بناغهڕێژی و کارخوازهکانه له سوید. له ماڵپهڕی کاردیتنهوه زانیاری زیاتر دهبینیتهوه به چهندین زمان.
زانیاری لهبارهی پشتگیری بناغهڕێژی له ماڵپهڕی بنکهی کاردیتنهوه (بە ئینگلیزیى)
بنکەی کاردیتنەوە، ئەتوانێت یارمەتی تۆ بدات بۆ کاردیتنەوە تا ئەو ڕۆژەی ٦٥ ساڵ پڕئەکەیتەوە.، کە ئەمە لە باری ئاساییدا تەمەنی خانەنشینیە لە سوید. کەسانێ کە لە هاتنیان بۆ سوید درەنگکەوتوون ، ئەوا بەزۆرینە مووچەیەکی خانەنشینی نزم یان هەر هیچ مووچەی خانەنشینی وەرناگرن. گەرتۆ مووچەی خانەنشینیت نییە کە بتوانیت پێی بژیت، ئەتوانیت ڕوو لە فەرمانگەی خانەنشینی بکەیت و داوانامەی ناوبراو بە کۆمەکی بەخێوکردنی بە تەمەنترینەکان پێشکەش کەیت.
لەبارەی کۆمەکی بەخێوکردنی بەتەمەنترینەکان لای فەرمانگەی خانەنشینی (بە سویدیی)
یەکگرتنەوەی خێزان
ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێدراوە خێزانەکەت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆ لە سوید بژین.
دەشێت شایستەی ئەو شتە بیت کە پێی دەوترێت پێداویستی درێژەپێدان. ئەمە واتە پێویستە تۆ بتوانیت پشتیوانی خۆت و خێزانەکەت بکەیت. هەروەها پێویستە ماڵێکت هەبێت کە تەواو گەورە بێت و قەبارە و ستاندەرەکانی باش بن کە تۆ لەگەڵ خێزانەکەت بتوانن تیایدا بەیەکەوە بژین کاتێک خێزانەکەت دێتە سوید.
زیاتر بخوێنەوە دەربارەی یەکگرتنەوەی خێزان و پێداویستی درێژەپێدان
مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەکرێت بکێشرێتەوە
مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت دەکرێت بکێشرێتەوە ئەگەر سوید جێبهێڵیت. ئەگەر ئاژانسی کۆچی سویدی ئاگادار بکەیتەوە کە دەتەوێت پارێزگاری لە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی خۆت بکەیت، دەتوانیت تا دوو ساڵ لە دەرەوەی وولات بیت بێ ئەوەی کار بکاتە سەر مۆڵەتەکەت.
ئەگەر دواى ئەم دوو ساڵە نەگەڕێیتەوە سوید لەوانەیە ئاژانسی کۆچ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت بکێشێتەوە. هەروەها دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بکێشرێتەوە ئەگەر ناسنامەی هەڵە بدەیت لەو کاتەی داوای مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کردووە، یان بە ئەنقەست درۆت کرد بێت یان شتێکت باس نەکرد بێت کە گرنگ بووە بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت. ئەگەر بە تاوانێک تاوانبار کرا بیت، دادگا دەتوانێت بڕیار بدات کە پێویستە دیپۆرت بکرێیتەوە. ئاژانسی کۆچ ئەوکات مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ دەکێشێتەوە. دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ بکێشرێتەوە تەنانەت ئەگەر بۆ چەندین ساڵیش مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت هەبوو بێت.
ئاگادارکردنەوەی ئەوەی کە دەتەوێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت بپارێزیت
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی دەتەوێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی بپارێزیت کاتێک کاتێکی زۆر لە وڵاتیکی تر بەسەر دەبەیت پێویستە فۆرمی Anmälan om att få behålla permanent uppehållstillstånd پڕ بکەیتەوە (ئاگانامەی ویستن بۆ پاراستنی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی)، ژمارە 186011. فۆرمەکە بنێرە بۆ migrationsverket@migrationsverket.se یان بۆ
Migrationsverket
60170 Norrköping
ئاگانامەکەت پێویستە بگاتە ئاژانسی کۆچی سویدی لە ماوەیەک درەنگتر نەبێت لە یەک هەفتە بەرلەوەی سوید جێبهێڵیت. ئەگەر گەشتەکەت ڕەت بکرێتەوە پێویستە ئاژانسی کۆچی سویدی لەمە ئاگادار بکەیتەوە لە ماوەیەک درەنگتر نەبێت لەو ڕۆژەی نیازتە گەشت بکەیت.
ئاگانامەی ویست بۆ پاراستنی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی، فۆرمی ژمارە 187011 (بە ئینگلیزی)
زانیاریی بۆ تۆ کە تازە بە مۆڵەتی مانەوەوە بۆ سوید گواستوتەوە
لەبیرت نەچێت کە بڕیاری مۆڵەتی مانەوەکەت هەڵگریت. تۆ سوود لەوە وەرئەگریت کاتێک کە پەیوەندیی بە جۆرەهای فەرمانگەکان و ڕێکخراوەکان ئەکەیت.
بۆ ئەوەی خۆت ناونووس کەیت تاوەکو ژمارەیەکی کەسی سویدیی وەرگریت، ئەوا ئەبێت تۆ. .Skatteverket ڕوو لە دەزگای دەوڵەتی باج بکەیت
بۆئەوەی لە سیستەمی دڵنیایی کۆمەڵایەتیا ناونووس کرێیت، ڕوو لە سندوقی پارێزە ئەکەیت Försäkringskassan.
بەشێک لە شارەوانیەکان دەڵالی خانوویان هەیە، کە تۆ ئەتوانیت تێیدا لە خانوو بگەڕێیت. شارەوانی ئەشتوانێت وردە ئامۆژگاریت بداتێ لەبارەی خاوەن خانووی پریڤات/ کەرتی تایەبەت.
ئەو شارەوانیەی کە تۆ لێی ئەژیت، بەتەنگەوەهاتنی منداڵ و خوێندنگای منداڵ پێشکەش ئەکات.
گەر تۆ وەک پانەبەرێک بۆ سوید هاتوویت، ئەتوانیت داوای قەرز بکەیت بۆ ئەوەی کەلوپەل بۆ ماڵەکەت بکریت. www.csn.se/hemutrustningslan
لەبارەی پرسگەل لە چاودێری نەخۆشی پەیوەندیی بکە بەو هەرێمەی لێێ ئەژیت. چاودێری نەخۆشی لە سەرانسەری وڵاتدا ببینەوە لە ١١٧٧ ڕێنمای چاودێری
بۆ پرسیارگەل لەبارەی خوێندنی زمانی سویدیی بۆ بیانان (SFI) ئەوا ئەبێت تۆ پەیوەندیی بە ئەو شارەوانیەوە بکەیت کە لێی ئەژیت. هەروەها بڕوانە پێگەی وێب بۆ شارەوانیەکان و پارێزگاکانی سوید. Sveriges kommuner och regioner.
گەر تۆ لەکار ئەگەڕێیت ئەوا ئەتوانیت لای نووسینگەی کاردۆزینەوە خۆت ناونووس کەیت. Arbetsförmedlingen.
فەرمانگەی خانەنشینی زانیاریی بە زمانی سویدیی هەیە، لە بارەی کۆمەکی بەخێوکردن بە تەمەنترینەکان، بۆ تۆیە کە لە هاتنت بۆ سوید درەنگکەوتوویت و مووچەی خانەنشینی نزم یان هیچ مووچەی خانەنشینی وەرناگریت.
بۆ زانیاریی لەبارەی خوێندن لە خوێندنگای باڵا یان زانکۆ، ئەتوانیت لێرە ببینیتەوە Antagning.se یان studera.nu.
بۆ پرسیارگەل لە بارەی پارەی خوێندن، ئەتوانیت پەیوەندیی بکەیت بە CSN, Centrala studiestödsnämnden.
بۆ پرسیارگەل لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری، ئەتوانیت ڕوو بکەیتە Transportstyrelsen.
بۆ پرسیارگەل لەبارەی مافی دەنگدان، ئەتوانیت پەیوەندیی بکەیت بە Valmyndigheten
زانیاریی وەرگرتن لەبارەی خوێندنگای سویدی لە دامی نەتەوەیی بۆ خوێندن لە Skolverket
زانیاریی کۆمەڵایەتی لەبارەی سوید بە چەندین زمان لێرە هەیە Information om Sverige.
زیاتر زانیاریی کۆمەڵایەتی لەبارەی سوید لێرە هەیە ماڵپەڕی Svenska institutet
Hej hej Sverige! فیلمگەلی سادە و سرووش بەخش لەبارەی چۆنێتی کارکردنی سوید.
لینکی چەندیین Lära svenska لە www.informationsverige.se لەم پەڕەیە بەرنامە ئەبینیتەوە بۆئەوەی بەدەستی خۆت فێری زمانی سویدیی بیت.
Konsumentverkets upplysningstjänst ئەتوانێت وردەئامۆژگاریی بدات، کاتێک پرسیارگەلت لەبارەی کڕین یان گرێبەست هەیە.