پاسپۆرتی بیانی

Främlingspass – sorani

تۆ کە هیچ پاسپۆرتێکت نییە، و هەر بە تەواوی توانای پەیداکردنی دانەیەکی وات نییە، ئەتوانیت لە هەندێک دۆخدا پاسپۆرتیکی بیانی لە دەزگای کۆچ وەربگریت.

ئەمە تۆ ئەگرێتەوە کە بۆ نموونە، مۆڵەتی مانەوەت لە سوید وەرگرتووە، لەبەرئەوەی کە تۆ هۆکاری خۆپاراستنت دەرحەق بە فەرمانگەکانی نیشتمانەکەت هەیە و بەو هۆکارەوە ناتوانیت ڕوو لەوان بکەیت تاوەکو پاسپۆرتیک وەربگریت. ئەگەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت بەهۆکاری پاراستن وەرگرتووە، کە پێوەندی بە فەرمانگەکانی وڵاتەکەتەوە نییە، بۆ نموونە، کێشەی پەیوەست بە شەرەفەوە، کارەساتی سرووشتی یان بارودۆخی گشتی، ئەوا پەیوەندیی بە فەرمانگەکانی نیشتمانی خۆتەوە بگرە بۆ ئەوەی پاسپۆرتێک وەربگریت.

دەزگای کۆچ داوەری خۆی لەسەر بناخەی ئەو هۆکارانە ئەکات کە لە بڕیاری پەنابەریەکەت دایە و لەهەر دۆخێکی تایەبەتدا تاقیکردنەوەیەکی تاکەکەسی بۆ ئەکات. ئەوەی بابەتی دژواری، سەختی یان گرانی پەیداکردنی پاسپۆرتی نیشتمانییە، هۆکارێکی بەس نین بۆ ئەوەی کە پاسپۆرتی بیانی وەربگریت.

ئەگەر تۆ، هەر بەڵگەنامەیەکی ترت هەیە کە وەک پاسپۆرت برەوی هەیە و کە ئەکرێت سەفەری پێ بکرێت، ئەوا ناتوانیت پاسپۆرتێکی بیانی لە دەزگای کۆچ وەربگریت. دەزگای کۆچ ناشتوانێت پاسپۆرتی بیانی بۆ کەسێک دەربکات کە لە وڵاتی خۆیەتی.

داخوازی پاسپۆرتی بیانی بکە

تۆ داخوازی پاسپۆرتی بیانی بەم فۆرمە ئەکەیت داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی، ژمارە ١٩٠٠١١ کەلە سەردانێکی کەسیدا لە یەکێک لە بەشەکانی مۆڵەت لە دەزگای کۆچ ڕادەستی ئەکەیت. پێش ئەوەی سەردانی دەزگای کۆچ بکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت، ئەبێت کات بگریت. تۆ ئەبێت کاتێک بۆ هەریەک لەو کەسانە بگریت کە ئەیانەوێت داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی بۆ خۆیان پێشکەش بکەن.

190011 داوانامەی پاسپۆرتی بیانی، فۆرمی ژمارە (بە سویدی)PDF

Application for alien's passport, form number 191011 (بە ئینگلیزی)PDF

پتر لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی داخوازیکردنی پاسپۆرتی بیانی بخوێنەرەوە.

بۆ ڕادەستکردنی داخوازیەکەت، لێرە کات بگرە www.migrationsverket.se/book-appointment

منداڵی ژێر ١٨ ساڵ

منداڵی ژێر ١٨ ساڵ، نابێت خۆیان داوای پاسپۆرت بیانی بکەن. ئەوە پەروەردەکار یان سەرپەرشتیاری فەرمییە کە کەسی خۆی بە ناوی منداڵەکەوە داوای پاسپۆرت بیانی ئەکات.

ئەگەر دوو پەروەردەکار هەن، ئەبێت هەردووکیان داواکارییەکە پەسەند بکەن، ئەویش لەڕێگەی ئەوەی کە فۆرمی ڕەزامەندیبوون بەوەی کە دەزگای کۆچ بۆی هەیە پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵە ژێر ١٨ ساڵانەکە دەربکات، فۆرمی ٢٤٦٠١١ ، پێکەوە لەگەڵ فۆرمی داخوازی منداڵەکە پێشکەش بکەن.

ڕەزامەندیبوون بەوەی کە دەزگای کۆچ بۆی هەبێت پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان  246011 دەربکات، فۆرمی ژمارە (بە سویدی)PDF

Consent for the Swedish Migration Agency to issue an alien's passport for a child under the age of 18, form number 247011 (بە ئینگلیزی)PDF

مزەکان

زوربەی خەڵکان ئەبێت بۆ داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی پارەبدەن. تۆ ئەتوانیت لەکاتی ڕادەستکردنی داخوازینامەکەتدا بە کارت پارەکە بدەیت، یاخود کاخەزێکی پارەدان وەرگرە و دوایی پارەکە بدە. دەزگای کۆچ هەڵناسێت بە بەڕێوەبردنی داخوازینامەکەت پێش ئەوەی مزەکەت (حەقدەستەکەت) دابێت.

مزەکانی پاسپۆرتی بیانی

ماوەی بەڕێوەبردن

تۆ ئەتوانیت لە پێگەی وێبی دەزگای کۆچ دەوروبەری درێژی ماوەی بەڕێوەبردن کە ئێستا هەیە بخوێنیتەوە. بڕیارەکە لەوانەیە کاتی درێژتری پێبچێت ئەگەر ئێمە ناچار بین داوای زانیاریی ترت لێبکەین.

کاتێک کە دەزگای کۆچ داخوازیەکەتی بەڕێوەبرد، ئێمە بە پۆست بڕیارەکەت بۆ ئەنێرین.

پتر لەبارەی ئەو ماوانەی بۆ بەڕێوەبردن لە ئارادان بخوێنەرەوە.

هێنانی پاسپۆرتی بیانییان

ئەگەر تۆ زنیاریی ئەوەت بەدەست نەگەیشتبێت کە تۆ ئەبێت پاسپۆرتەکەت لە شوێنێکی تر بهێنیتەوە ئەوا ئەبێت تۆ پاسپۆرتە بیانییەکەت لە هەمان یەکەی مۆڵەت یان سەنتەری بەردەستییکردن بهێنیتەوە کە داواکارییەکەت لای بەجێهێشت. کاتێک کە تۆ داوانامەکەت بەجێ ئەهێڵیت و گەر ئەتەوێت پاسپۆرتەکەت لە شوێنێکی تر بهێنیت ئەبێت ئەمە بۆ کارمەندان باس بکەیت..

تۆ ئەبێت پێناسنامەیەکی برەودارت پێبێت کاتێک کە پاسپۆرتە بیانییەکەت ئەهێنیت.

کات بگرە بۆ هێنانی پاسپۆرتئی بیانیی (خزمەتگوزاری کات گرتن بە سویدی و ئینگلیزی هەیە)

سەفەرکردن بە پاسپۆرتی بیانییەوە

پاسپۆرتی بیانی ئەو مەرجانە پڕئەکاتەوە کە یەکێتی ئەوروپا EU هەیەتی و ئەکرێت بۆ هەمو وڵاتان سەفەری پێبکرێت. تۆ لەوانەیە بۆ هەندێک وڵات پێویستت بە ڤیزە هەبێت. .پێش سەفەرکردنەکەت پەیوەندی بە سەفارەتخانەی ئەو وڵاتەوە بکە کە لە ئارادایە بۆئەوەی زانیاریی زیاتر وەربگریت.

ئەگەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت بە هۆکاری پاراستن وەرگرتوە، ئەوا لەسەر پاسپۆرتە بیانییەکەت ئەنووسرێت کە تۆ ناتوانیت سەفەر بۆ وڵاتی خۆت یان ئەو وڵاتەی لێوەی هەڵاتوویت بکەیت.

ئەگەر تۆ نەت توانیبێت کەسایەتی خۆت بسەلمێنیت، ئەوا لە پاسپۆرتی بیانییەکەدا ئەنووسرێت  کە کەسایەتی نەسەلمێنراوە، ئەمەش لەوانەیە سەفەر بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو دژوارتر بکات.

پاسپۆرتەکە ئەوەندە ماوەیە برەوی هەیە

پاسپۆرتێکی بیانی به شێوه یێکی ئاسایی بۆ پێنج ساڵ برەوی هەیە(ئەخوات) و ناکرێت درێژ بکرێتەوە. گەر پێویستت بە پاسپۆرتێکی بیانی بوو کاتێک کە ماوەی برەویی پاسپۆرتەکە بەسەرچوو، ئەتوانیت لەتازەوە داوا پێشکەش بکەیت.

کاتێک ئەتەوێت داخوازی پاسپۆرتێکی بیانی تازە بکەیت، ئەبێت لە تازەوە وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆر بەجێبهێڵیت، لەبەرئەوەی وێنەکەت و پەنجەمۆرەکانت لای دەزگای کۆچ گلنەدراونەتەوە، بەڵکو لە داتاچیپێک- دا لەناو پاسپۆرتە بیانیەکەدایە.

ئەگەر دەزگای کۆچ داخوازیەکەتی ڕەتکردەوە

تۆ ئەتوانیت داوای تێهەڵچوونەوە تەنها لەسەر بڕیاری دەزگای کۆچ بکەیت، ئەگەر داواکەت بۆ پاسپۆرتی بیانی و مۆڵەتی مانەوە لە هەمان کاتدا ڕەتکرابووەوە.

ئەگەر ئەتەوێت داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت، ئەوا ئەبێت نامەیەک بنووسیت کە تێیدا بنووسیت کام بڕیارەیە ئەتەوێت دەزگای کۆچ بیگۆڕێت، و بۆچی تۆ پێتوایە بڕیارەکە هەڵەیە. تۆ ئەبێت لە نامەکەدا زانیاریی کەسی خۆت و ژمارەی بابەتەکەی خۆت(دۆسیەکەت) بنووسیت و ئەبێت تۆ خۆت نامەکە واژۆ(ئیمزا) بکەیت.

کارێکی وا بکە کە دەزگای کۆچ دوامەودای سێ هەفتە لەوکاتەوە کە تۆ بڕیارەکەت وەرگرتووە داوای تێهەڵچوونەوەکەی تۆی بەدەست بگات.

ئەگەر تۆ ئەتەوێت کەسێکی تر داوای تێهەڵچوونەوە بۆ تۆ بکات، ئەوا ئەبێت کە بریکارینامەیەکی(وەکالەتنامە)ی نووسراوە بەو کەسە بدەیت.

Last updated: 6 November 2018

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.