ئاوا داخوازی پاسپۆرتی بیانی ئەکەیت

Så ansöker du om främlingspass – sorani

1

فۆرمەکە پڕبکەرەوە

کاتێک ئەتەوێت داوای پاسپۆرتی بیانی بکەیت، ئەبێت فۆرمێک پڕبکەیتەوە، داخوازینامە بۆ پاسپۆرتی بیانی ژمارە ١٩٠٠١١لەسەردانێکی کەسی خۆت بۆ یەک لە بەشەکانی مۆڵەتپێدان لە دەزگای کۆچ ڕادەستی بکەیت.

ئەگەر تۆ منداڵت هەیە کە پێویستی بە پاسپۆرتێکی بیانییە، ئەبێت داخوازینامەیەک بۆ منداڵەکە خۆی بکەیت، بۆ ئەوەی منداڵێکی ژێر ١٨ ساڵان پاسپۆرتێک وەربگرێت، ئەوا پێویست بە پەسەندکردنی هەردوو باوان یان سەرپەرشتیاری منداڵەکە ئەکات. ئەمە لەسەر فۆرمی پەسەندکردنی داوا دەکرێت، بەوەی کە دەزگای کۆچ بۆی هەیە پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان دەربکات، کە ژمارەکەی ٢٤٦٠١١ ەیە و کە پێکەوە لەگەڵ فۆرمی داخوازینامەکەدا ڕادەست ئەکرێت.

داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی، فۆرمی ١٩٠٠١١ (بە سویدی)PDF

Application for alien's passport, form number 191011 (بە ئینگلیزی)PDF

پەسەندکردنی داوا بەوەی کە دەزگای کۆچ بۆی هەیە پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان دەربکات، فۆرمی ژمارە ٢٤٦٠١١ (بە سویدی)PDF

Consent for the Swedish Migration Agency to issue an alien's passport for a child under the age of 18, form number 247011 (بە ئینگلیزی)PDF

2

کات بگرە بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکە

پێش ئەوەی کە تۆ سەردانی دەزگای کۆچ بکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت، ئەبێت کاتێک بۆ سەردانەکەت بگریت. ئەوەت بیر بێت کە هەمو ئەوانەی ئەیانەوێت داوای پاسپۆرتی بیانی بکەن ئەبێت لەگەڵتا بێن، هەتا منداڵیش. تۆ ئەتوانیت چەند کاتێکێکی یەک لەدوای یەک بگریت.

کات بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت بگرە لێرە www.migrationsverket.se/book-appointment

3

سەردانی دەزگای کۆچ بکە

کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت ڕادەست ئەکەیت، ئەبێت ئەمانەش لەگەڵ خۆت بەریت:

  •  فۆرمی داخوازینامەکە، بەپڕکراوەیی و واژۆکراو (هەر کەسەو فۆرمێک)
  • ئەگەر بوونی پاسپۆرتی بیانی پێشتردەرکراو هەبوو.
  • پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر کە پێناسەت ئەسەلمێنێت (ئەگەر تۆ پاسپۆرتت نییە)، ئەوە لەوانەیە کارتی پێناسە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.
  • پەسەندکردنی داوا لەلایەن باوانەوە یاخود سەرپەرشتیارانەوە، ئەگەر داخوازینامەکە بۆ منداڵێک بێت لەژێر ١٨ ساڵانەوە (فۆرمی پەسەندکردنی داوا بەوەی کە دەزگای کۆچ بۆی هەیە پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان دەربکات، ژمارە ٢٤٦٠١١ )
  • کۆپی ڕاگەیاندن لای پۆلیس بەوەی کە تۆ پاسپۆرتە بیانییەکەت بزر کردووە (ئەمە ئەگەر تۆ داوای پاسپۆرتێکی بیانی ئەکەیت لەبەرئەوەی کۆنەکەت بزرکردووە)

ئەگەر تۆ پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود پاسپۆرتێکی بیانی کۆنت هەیە، ئەبێت ئەمانە ڕادەستی دەزگای کۆچ بکەیت. کارمەندەکە لەوانەیە جاروبار قەبووڵی بێت کە تۆ کۆپی پاسپۆرتەکەت لەگەڵ داخوازینامەکەدا ڕادەست بکەیت، بەڵام ئەوسا هانئەدرێیت کە پاسپۆرتە ڕەسەنەکە ڕادەست بکەیت، کاتێک کە بەڕێوەبردنی داخوازینامەکە یان کاتێک کە ئەبێت پاسپۆرتە تازەکەت بهێنیتەوە.

کاتێک کە داخوازینامەکەت ڕادەست ئەکەیت، دەزگای کۆچ وێنەت و پەنجەمۆرت ئەگرێت. وێنەکەت، پەنجەمۆرەکانت و زانیارییە کەسییەکانی خۆت لەناو داتاچیپ- ێکدا لە پاسپۆرتە بیانیەکەدا هەڵدەگیرێت. ئەم زانیارییانە لای دەزگای کۆچ گلنادرێنەوە، بەڵکو تەنها لەناو چیپی کارتەکەدا هەڵئەگیرێت. منداڵی ژێر شەش ساڵان پێویستیان بە پەنجەمۆر جێهێشتن نییە.

زوربەی خەڵکان ئەبێت مزێک (حەقدەستێک) بدەن بۆئەوەی داخوازی پاسپۆرتی بیانی بکەن. تۆ ئەتوانیت کاتێک کە داخوازینامەکەت لە بەشی مۆڵەت ڕادەست ئەکەیت، مزەکە بە کارت بدەیت،. تۆ ئەشتوانیت کاخەزێکی پارەدان وەربگریت و دوایی پارەکە بدەیت. کاتێک کە پارەکەت دا، دەزگای کۆچ دەست بە بەڕێوەبردنی داخوازینامەکە ئەکات.

مزەکانی پاسپۆرتی بیانی

4

دەزگای کۆچ بەڕێوەی ئەبات

لە پێگەی وێب ی دەزگای کۆچ ئەتوانیت لەبارەی دەوروبەری کاتی بەڕێوەبردن لە ئێستادا بخوێنیتەوە. لەوانەیە بڕیارەکە کاتی درێژتری پێبچێت ئەگەر کارمەندەکە ناچار بێت داوای زانیاریی زیاترت لێبکات. کارێکی وابکە کە شتەکان هەموو لەگەڵدا بن، تا ئێمە پێویستمان بەوە نەبێت داوای تەواوکردنی داخوازینامەکەت لێبکەین.

کاتێک کە دەزگای کۆچ داخوازینامەکەت بۆ پاسپۆرتێکی بیانی بەڕێوەئەبات، زانیاریی لە تۆمارگەی تاوان- و گومانلێکردنیی پۆلیسەوە ئەهێێنرێت.

کاتەکانی لە ئارادان بۆ بەڕێوەبردن

5

تۆ بڕیار وەرئەگریت

بڕیارەکە بە پۆست بۆ ماڵەکەت ئەنێردرێت. ئەگەر دەزگای کۆچ بڕیاری دا کە تۆ مافی پاسپۆرتێکی بیانیت هەیە، ئەوا ئاگادارینامەیەک بۆ تۆ ئەنێرین کە کەی پاسپۆرتە بیانیەکە هەیە وەریگریتەوە. لەوانەیە تا ئەوپەڕی ١٤ ڕۆژی پێبچێت، لەو ڕۆژەوە کە بڕیارەکە وەرئەگریت تا ئەوەی کە بتوانیت پاسپۆرتەکەت وەربگریتەوە لەو بەشی مۆڵەتەی داخوازی پاسپۆرتت لێ کرد.

تۆ ئەتوانیت تەنها کاتێک داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیاری دەزگای کۆچ بکەیت، ئەگەر تۆ بڕیاری ڕەتکردنەوەت بۆ داخوازیەکەت وەرگرتبێت.

6

کات بگرە بۆ هێنانەوەی پاسپۆرتەکە

تۆ کە پاسپۆرتی بیانی وەرئەگریت، ئەبێت کات بۆ هێنانەوەی بگریت پێش ئەوەی سەردانی دەزگای کۆچ بکەیت. ئەگەر تۆ پاسپۆرت بۆ منداڵەکانت ئەهێنیتەوە، ئەبێت بۆ هەر پاسپۆرتێک کە وەریئەگریتەوە کاتێک بگریت.

ئەگەر تۆ زانیاریی ئەوەت وەرنەگرتووە کە ئەبێت پاسپۆرتەکەت لە شوێنێکی تر بهێنیت ئەوا ئەبێت پاسپۆرتە بیانییەکەت لە هەمان یەکەی مۆڵەت یان سەنتەری بەردەستییکردن بهێنیتەوە کە داواکارییەکەت لای بەجێهێشت.

7

هێنانەوەی پاسپۆرتەکە لای دەزگای کۆچ

تۆ ئەبێت کەسی خۆت پاسپۆرتەکە بهێنیتەوە. سەرپەرشتیاری فەرمی یان پەروەردەکار ئەتوانێت پاسپۆرتەکە بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان بهێنێتەوە بەبێ ئەوەی منداڵەکە لەگەڵدا هاتبێت.

منداڵانی سەرو ١٥ ساڵان ئەتوانن خۆیان پاسپۆرتەکەیان بهێننەوە، ئەگەر پەروەردەکارانی لەکاتی داخوازیکردنەکەدا ئەوەیان گوتبێت.

تۆ کە پاسپۆرتەکە/ پاسپۆرتەکان ئەهێنیتەوە، ئەبێت پێناسنامەیەکی برەودارت لەگەڵ خۆتا پێبێت.

Last updated: 11 May 2017

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.