The Swedish Migration Agency logotype

یەکگرتنەوەی خێزان

Familjeåterförening – sorani

گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی کاتیت وەرگرتووە، یان مۆڵەتی مانەوەی ماوە دیاریکراو وەک پەنابەر یاخود بژاردەی پێداویست بە پاراستن و لەهەمان کاتا هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ بکرێت کە دەرفەتی باشت هەبێ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی، ئەوا مافی ئەوەت هەیە کە خێزانەکەت بۆ ئێرە بهێنی.

لێرەدا مەرجی ئەوە هەیە کە تۆ بتوانیت خێزانەکەت بەخێوکەیت و ماڵێکت هەبێت کە تا ڕادەیەکی دیاریکراو ستانداردی هەبێت. مەرجەکە لە هەموو دۆخەکاندا کاری پێ ناکرێت.

ئایا کێ مافی بەیەکترگەیشتنەوەی خێزانی هەیە؟

خێزانەکەت بواری داواکردنی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ لە سوید ئەگەر

  • مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرتبێت
  • ئەوەی کە مۆڵەتی مانەوەی کاتی وەرگرتووە، وەک پەنابەر یاخود بژاردەی پێداویست بە پاراستن و کە هەڵسەنگاندنی ئەوەی بۆ بکرێت کە دەرفەتی باشی هەبێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی.

بەیەکترگەیشتنەوەی خێزانی بۆ تۆ کە مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراوت هەیە و کە پانابەریت یاخود بژاردەی پێداویستبوو بە پاراستنت هەیە

دەرفەتی خێزانەکەت بۆ هاتن و ژیان لەگەڵ تۆ کە مۆڵەتێکی مانەوەی ماوە دیاریکراوت وەک پەنابەر یان بژاردەی پێداویستبوو بەپاراستن لە سوید هەیە، بە چەندین شتگەل جڵەوی ئەگیرێت. یەکەمین ئەوەیە کە تۆ ئەبێت مۆڵەتێکی مانەوەت هەبێت کە برەوی هەبێ، بەواتا ئەگەر مۆڵەتی مانەوەکەت لەکارکەوتووە و تۆ داوانامەیەکت ناردووە بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەی خۆت، ئەوا دەبێت دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بەر لە هەموو شت بڕیاربدات کە ئایا تۆ بەردەوام مافی مۆڵەتی مانەوەت لە سوید هەیە. ئەوەندە بەس نییە کە تۆ پلەی پاراستنت هەبێت و تۆ پێشتر مۆڵەتی مانەوەت هەبووبێ.

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کۆنتڕۆڵی ئەوەی کرد کە تۆ مۆڵەتی مانەوەکەت برەوی هەیە، ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ داوانامەی خێزانەکەت بۆ مۆڵەتی مانەوە ئەکەین. دەزگای کۆچ تەماشای ئەوە ئەکات کە ئایا جێی باوەڕە کە تۆ پاش درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت، مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت. تۆ کە پەنابەریت یان پلەکەت ڕاگەیاندراوە کە نیشانی ئەدات کە تۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت کە پێداویستیت بە پاراستن هەبێت، ئەوا وەک خاڵێکی دەستپێکردنی سەرەتایی، مانای ئەوەیە کە پلەی پاراستنی تۆ، بواری باشت ئەداتێ بۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی. بەڵام ئەگەر زانیاریی هاتەپێش کە تۆ پلەی پاراستنت نامێنێ ئەوا جێی باوەڕ نییە کە تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت. کاتێک کە دیاریکرا کە تۆ بواری باشت هەیە کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەربگریت، ئەوا دەزگای کۆچ هەڵسەنگاندن بۆ داوانامەی خێزانەکەت ئەکات و تەماشا ئەکات کە ئایا ئەوان مەرجەکانی تر پڕئەکەنەوە بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ بۆ سوید.

تەنها خێزانی هەرە نیزیک بە تۆ ئەتوانن بۆ لای تۆ بگوازنەوە کە مۆڵەتێکی مانەوەی ماوەدیاریکراوت هەیە

وەک خێزان، مێرد، ژن، هاوبەشی ژیان یان هاوژین، و منداڵەکانت کە لە ژێر ١٨ ساڵن. گەر تۆ لەژێر ١٨ ساڵیت، دایکوباوکت بە نیزیکترین خێزانت هەژمار ئەکرێن. تەنها لە دۆخی ڕیزپەڕدا ئەکرێت مۆڵەتی مانەوە بۆ ئەندامانی تری خێزان وەربگیرێت، بۆ نموونە منداڵی سەرو ١٨ ساڵ. ئەمە بۆ تۆ کاری پێ ئەکرێت کە مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراوت هەیە وەک پەناخواز یان هەڵبژاردەی پێویستبوون بە پاراستن.

خێزانەکەت ئەتوانێت بۆ ماوەیەکی وا درێژ مۆڵەتی مانەوە وەربگرێت کە مۆڵەتەکەی خۆت تێیدا ئەخوات. بەواتا گەر مۆڵەتی مانەوەکەی تۆ بۆ ماوەی پێنج مانگ برەوی هەبێت، ئەوا خێزانەکەت مۆڵەتی مانەوە تا پێنج مانگ وەرئەگرن.، کەواتە مۆڵەتی مانەوەی خێزانەکەی تۆ تەنها بۆ پێنج مانگ ئەخوات.

گەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت هەیە، ئەوا ئەو کەسەی کە تۆ پلانت دانەوە بۆ هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەودا یان ئەیەوێ ببێت بە هاوژینت ئەتوانیت داوای مۆڵەتی مانەوە بکات بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ. هەتا کەسانی تریش بێجگە لە خێزانە نیزیکەکەت، مافی ئەوەیان هەیە بۆ لای تۆ بۆ سوید بگوازنەوە.

مەرجی بەخێوکردن

تۆ ئەکرێت مەرجی بەخێوکردن بتگرێتەوە گەر مافی یەکگرتنەوەی خێزانییت هەبێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ ئەبێت بتوانیت خۆت و خێزانەکەت بەخێوبکەیت. تۆ ئەبێت ماڵێکیشت هەبێت کە گەورەیی بە ئەندازەی تەواو و ستاندارد بێت، کە ئێوە بتوانن پێکەوە تێیدا بژین کاتێک کە خێزانەکەت بۆ سوید گواستیانەوە.

بەخێوکردنیی تۆ

تۆ پێویستت بە نیشاندانی داهاتی پەیوەست بە کارکردنی بەردەوام هەیە و بەوەی کە ئەتوانیت خۆشتو و ئەندامانی تری خێزانەکەت بەخێوکەیت کە داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکەن. داهاتی پەیوەست بە کارکردن ئەکرێت بۆ نموونە ئەمانە بێت

  • مووچە لە کارکردنەوە
  • قەرەبووکردنەوەی بێکاریی
  •  مووچەی نەخۆشی
  • پارەی خانەنشینی لەسەر بناخەی داهات.

تۆ ئەشتوانیت مەرجەکان پڕکەیتەوە گەر سامانێکی تا ڕادەیەکی باش گەورەت هەیە کە تۆ خۆت و کەسانی تری ناو خێزانەکەت و ئەو ئەندامانەی خێزانەکەت کە داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکەن لانی کەم بۆ ماوەی دوو ساڵ پێی بژین.

داهاتەکەی تۆ

ئایا ئەبێت داهاتی تۆ چەند زۆر بێت بۆئەوەی تۆ مەرجەکانی بەخێوکردن پڕکەیتەوە، پەیوەستە بەوەی کە خێزانەکەت چەند گەورەیە و مەسرەفی نیشتەجێبوونت چەند بەرزە. تۆ ئەبێت داهاتێکت هەبێت کە پاش باجدان بەشی مەسرەفی نیشتەجێبوون بێت و بە بڕەپارەی ئاسایی بۆ ئەو کەسانەی کە سەر بە خێزانەکەتن. بەواتا کە تۆ پاش ئەوەی پارەی نیشتەجێبوونت هەموو مانگێک دا، ئەبێت پارەت هەبێت کە بۆ نموونە بەشی مەسرەفی خۆراک، جلوبەرگ، پاکوخاوێنی، تەلەفۆن، کارەبای ماڵ، پارێزە(بیمە) و خەرجی وردەی تر بۆ پێداویستی کاتی بۆ هەموو خێزانەکە.

بڕەپارەی ئاسایی بۆ ساڵی 2020:

  • 5 002 کرۆن بۆ کەسێکی گەورەساڵی سەڵت
  • 8 264 کرۆن بۆ ژن مێردی پێکەوەژیاو یان پێکەوەهاوژین
  • 2 654 کرۆن بۆ منداڵ تا تەمەنی ٦ ساڵان
  • 3 055 کرۆن بۆ منداڵی ٧ ساڵان یان گەورەتر

ماڵەکەی تۆ

تۆ ئەبێت ماڵێک(خانوویەک)ت بە گەورەیی ئەندازەی پێویست و ستاندارد هەبێت بۆ خۆت و خێزانەکەت. ماڵێک ئەندازەی گەورەیی تەواوە بۆ گەورەساڵانی بێ منداڵ، کە چێشتخانە یان چێشتخانۆکەیەک و لایەنی کەم یەک ژووری هەبێت. ئەبێت ژووری زیاتر هەبن گەر منداڵ لە ماڵەکەدا بژین. دوو منداڵ بەشداریی لە یەک ژووری نووستندا ئەکەن.

ئەوە بە باشی ئەکرێت کە خانووی دەستی دوو بەکرێ بگیرێت، بەڵام بەکرێدانەکە ئەبێت لەلایەن خاوەنماڵ، کۆمەڵەی خانووەکانی سەرقفڵانە یان لیژنەی کاروباری کرێ پەسەند کرابێت.

ئێوە ئەبێت بتوانن خانووەکە لەو ڕۆژەوە بەکاربهێنن کە ئەندامانی خێزانەکەت بۆ سوید دێن

ڕیزپەڕ لە مەرجەکانی خۆبەخێوکردن

مەرجی بەخێوکردن و خانوو ناخوات گەر

  • تۆ لەژێر ١٨ ساڵ بیت و کەسێک داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکات بۆئەوەی پێکەوە لەگەڵ تۆدا بژی.
  • تۆ ئەندامێکی خێزانت هەیە کە داوائەکات مۆڵەتی مانەوەکەی بۆ درێژکرێتەوە.

مەرجی بەخێوکردن ناتگرێتەوە گەر تۆ پەناخوازیت یاخود بژاردەی پێداویستی بە پاراستنیت و ئەندامانی خێزانەکەت لە ماوەی سێ مانگ لەوکاتەوە کە تۆ مۆڵەتی مانەوە یان پلەی پاراستنت وەرگرتوە داوانامە پێشکەش ئەکەن.

بەڵام مەرجی بەخیوکردن کاری پێئەکرێت گەر ئێوە بتوانن لە وڵاتێکی تر یەکبگرنەوە لە دەرەوەی ئەورووپا کە خێزانەکەی ئێوە پەیوەندییەکی تایەبەتیان پێوە هەبێت. بۆ پەیوەندیی دوو کەسی ئەبێت پەیوەندییەکەتان پێش سەفەرکردنی تۆ بۆ سوید دەستیپێکردبێت یاخود کە پەیوەندییەکە باش جێگیربووبێت بۆ ئەوەی ڕیزپەڕکردن /لێدەرکردن لە داوانامە پێشکەشکردن لە ماوەی سێ مانگا برەوی هەبێت.

مەرجی بەخێوکردن ناخوات گەر بڕیارێک بە ڕەتکردنەوەی داوانامەکە دژی لە ئەستۆگرتنی پەیماننامەیەکی سویدی بێت.

فۆرمی پرسیارگەل لەبارەی پەیوەندیی خێزانی و مەرجی بەخێوکردن

کاتێک کە ئەندامی خێزانەکەی تۆ داوانامەیەکی پێشکەشکرد بۆ مۆڵەتی مانەوە تا لە سوید لەگەڵ تۆدا بژی، ئەوا تۆ وەڵامی فۆرمێکی پرسیارکردن ئەدەیتەوە لەبارەی پەیوەندییەکەی ئێوە. تۆ کە مەرجی بەخێوکردن ئەتگرێتەوە ئەبێت ئەوەش نیشان بدەیت کە ئەتوانیت خۆت و کەسانی تری ناو خێزانەکە بەخێوکەیت کە داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکەن. تۆ ئەبێت هەروەها ئەوەش نیشاندەیت کە تۆ خانوویەکت هەیە بە ئەندازە و ستانداردی پێویست کە بۆ خۆتان تێیدا بژین. وەڵامەکانی تۆ گرنگن بۆ دەزگای کۆچ و کۆچبەران بۆ هەڵسەنگاندنی داوانامەی ئەندامانی خێزانەکەت و گرنگە کە تۆ وەڵامی پرسیارەکان لەو کاتەدا بدەیتەوە کە داوات لێکراوە فۆرمەکە پڕکەیتەوە.

گەر تۆ مەرجەکانی بەخێوکردن و خانوو پڕنەکەیتەوە، ئەوا خێزانەکەت داوانامەی مۆڵەتی مانەوەیان ڕەت ئەکرێتەوە (ڕەفز).

گەر تۆ لە ساتی داواکردنەکەدا دامەزراندنێکی هەمیشەیی و گرێبەستێکی خانووی ماوەدرێژت نەبێت، کاتێک کە ئێمە لێکۆڵینەوە لە داوانامەی خێزانەکەت ئەکەین، لەوانەیە پێویستکات تۆ نیشانی ئێمەی بدەیت کە تۆ مەرجی بەخێوکردن پڕئەکەیتەوە.

ئەوە گرنگە کە تۆ داوانامەکە لە کاتی خۆیدا ڕادەست بکەیت

بۆئەوەی دڵنیایی بکرێت لەوەی کە داوانامەکە هەتا بکرێت بە زووترین کات بگاتە دەست، ئەوا باشترین شێوە ئەوەیە کە لەڕێگەی وێب (ئینتەرنێت)ەوە داوانامە بۆ خێزانەکەت بەجێبهێڵیت. تۆ پێویستت بە بریکارینامە (وەکالەت) هەیە گەر تۆ وەک نوێنەری خێزانەکەت داوانامە پێشکەش ئەکەیت. کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ داوانامەکەی ئێوەی تۆمارکرد، خێزانەکەت هان ئەدرێت کات بۆ سەردانی سەفارەت یان کۆنسوڵخانەی گشتیی سوید بگرێت

بڕۆ بۆ داوانامە پێشکەشکردن لە وێب بۆ مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەت

زیاتر لەبارەی چۆنێتی داواکردنی مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەت بخوێنەوە

ئایا بریکارینامە چییە؟

بریکارینامە ئەکرێت نامەیەکی واژۆکراو بێت (ئیمزاکراو) کە ئەو کەسەی داوای مۆڵەتی مانەوەی تێدا ئەکات بوار ئەدات بە کەسێکی تر کە نوێنەرایەتی بکات. بریکارینامە ئەتوانێت بۆ نموونە، ماف بدات بە کەسێک داوانامە پێشکەشکات، پێزانینی لەسەر هۆکارەکانی بڕیارەکە هەبێت یان داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیارێک بۆ کەسێکی تر بکات. بریکارینامەکە ئەبێت لەلایەن ئەو کەسەوە بنووسرێت کە برێکاریەکە بە کەسێکی تر ئەدات و ئەبێت بتوانرێت ڕەسەنەکە (ئەسلی ەکە) نیشان بدرێت بە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران گەر داوایان کرد.

بۆ ئەوەی بریکاری بە کەسێکی تر بدەیت ئەوا ئەبێت تۆ نامەیەک ڕادەستی دەزگای دەوڵەتی کۆچ بکەیت کە تێیدا نووسرابێت

  • کە ئەمە بریکارینامەیە
  • ناو، ڕێکەوتی لەدایکبوون و ئەدرەسی ئەو کەسەی کە بریکاریەکە بە یەکێکی تر ئەدات
  • ئایا ئەو کەسەی کە بریکاریەکەی هەیە، مافی هەیە چی بکات
  • ناو، ژمارەی کەسی و ئەدرەسی ئەو کەسەی کە بریکاریەکە وەرئەگرێت
  • واژۆی ئەو کەسەی کە بریکاری بەیەکێکی تر ئەدات
  • ڕێکەوت و شوێنی ئەو کاتەی کە بریکارینامەکە ئیمزا کراوە.

داوانامەکە کۆنتڕۆڵکە

کاتێک کە ئەندامی خێزانەکەت داوانامەکەی ڕادەستکرد، ئەو ژمارەیەک بۆ مامەڵەکە (ژمارەی واتادان)وەرئەگرێت. تۆ ئەتوانیت بەم ژمارەیە کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت ئایا داواکەت لەلایەن دەزگای کۆچەوە تۆمارکراوە یاخود ئەگەر بڕیار گیرابێت.

داوانامەکە کۆنتڕۆڵ کە

Last updated: 7 July 2020

Was the information on this page helpful to you?