ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ

Avvisning som ska genomföras omedelbart – sorani

ئاژانسی کۆچی سویدی فرمانێک دەردەکات بۆ ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ ئەگەر ڕوون بێت کە پێویستیت نیە بۆ پاراستن یان هۆکاری ترت نیە بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون. ئەگەر ئەم جۆەر فەرمانە وەربگریت، پێویستە ڕاستەوخۆ سوید جێبهێڵیت.

بڕیارێک بۆ ڕەتكردنەوەی داواکاریەت بۆ ماوەی چوار ساڵ کاریگەری دەبێت. ئەگەر تۆ فەرمانێکی ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ وەربگریت، تۆ لەژێر کاریگەری قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە دەبیت، بەو واتایەی ناتوانیت بچیتە ناو هیچ وڵاتێکی ناوچەی شنگن، یان  ڕۆمانیا، بولگاریا، و کرواتیاش، بە لایەنی کەم بۆ دوو ساڵ.

پەسەندکردنی فەرمانەکە

هەروەها دەتوانیت ئاماژە بەوە بکەیت کە فەرمانەکە پەسەند دەکەیت لە ڕێگەی واژۆکردنی نووسراوی ئاماژەپێکراو وەک ڕوونكردنەوەی پەسەندکردن. کاتێک ڕوونكردنەوەکە واژۆ دەکەیت، چی تر ناتوانیت تێهەڵچوونەوە بکەیت و پێویستە ڕاستەوخۆ سوید جێبهێڵیت. تەنانەت ئەگەر فەرمانەکە پەسەندیش نەکەیت پێویستە ڕاستەوخۆ سوید جێبهێڵیت دواى وەرگرتنی فەرمانەکە.

تێهەڵچوونەوە کردن بۆ فەرمانەکە

تەنانەت ئەگەر فەرمانەکە پەسەندیش نه كه يت  مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە، بەڵام هێشتا پێویستە ڕاستەوخۆ سوید جێبهێڵیت. پێویستە تێهەڵچوونەوەکەت لەلایەن ئاژانسی کۆچەوە لە ماوەی سێ هەفتە لە بەرواری ئاگادار کردنەوەت بۆ فەرمانەکە وەربگیرێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی پێشکەشکردنی تێهەڵچوونەوە بۆ فەرمانەکە

پلاندانان بۆ گەشتی گەڕانەوەت

تۆ پێویستە ڕاستەوخۆ سوید جێبهێڵیت دواى وەرگرتنی فەرمانەکە. تۆ بەرپرسیاریت لە پلاندانان بۆ گەشتی گەڕانەوەت، دەستخستنی پاسەپۆرتێکی دروست، و پێداویستیەکانی تر بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت یان وڵاتێکی تر کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت هەیە. ئاژانسی کۆچ لەوانەیە پشتیوانیت بکات و یارمەتیت بدات لەڕێگەی پەیوەندی لە وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت یان حجزکردنی گەشتەکەت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە

شوێنی مانەوە، کارتی بانك، و کارتی داواکاری پەنابەر

سێ هەفتە لەدوای وەرگرتنی فەرمانەکە چی تر ناتوانیت تێهەڵچوونەوە بکەیت. ئەمە واتە تۆ چی تر مافی شوێنی مانەوە یان پشتیوانی داراییت نیە لە ئاژانسی کۆچ. ئەمە بەسەر تۆ جێبەجێ دەبێت ئەگەر تۆ کەسێکی گەورەیت کە لەگەڵ منداڵانی ژێر تەمەنی 18 ساڵی ناژیت کە نۆ بەخێوکاری ئەوانی.

بەر لە جێهێشتنی سوید پێویستە کارتی داواکاری پەنابەریت (کارتی (LMA) بۆ ئاژانسی کۆچ بگەڕێنیتەوە. ئەگەر کارتێکی بانكت لە ئاژانسی کۆچ وەرگرتووە، پێویستە پارەی ناو ئەژمێرەکە دەربهێنیت و کارتەکە بگەڕێنیتەوە. ئەگەر لە یەکێک لە شوێنەکانی مانەوەی ئاژانسی کۆچ ژیاویت، پێویستە شوێنەکەی مانەوە جێبهێڵیت و کلیلەکانی بگەڕێنیتەوە.

چاودێری تەندروستی و قوتابخانە

تا ئەو ڕۆژەی سوید جێدەهێڵیت هەمان مافت دەبێت بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی وەک پێشووتر، بەڵام هیچ قەرەبو کردنەوەیەکی دارایی بۆ دەرمان یان چاودێری تەندروستی وەرناگریت کاتێک فەرمانی جێهێشتنت کارایە و مافت بۆ پشتیوانی دارایی بەسەر دەچێت. 

منداڵان مافی چوونەە قوتابخانەیان هەیە تا ئەو کاتەی لە سویدن.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی منداڵان و پەنابەری

ئەگەر گوێ رایەڵی بڕیارەکە نەکەیت

ئەگەر هاوکار نەبیت لە ڕێگەی جێهێشتنی سوید، لەوانەیە ئاژانسی کۆچ بڕیار بدات تۆ بخاتە ژێر چاودێرى یان دەست بەسەرت بکات. چاودێریکردن واتە تۆ پێویستە واژۆ بکەیت لە ئاژانسی کۆچ یان لە لای پۆلیس بە شێوەیەی بەردەوام. ئەگەر دەست بەسەر بکرێیت، پێویستە لە دامەزراوەیەکی داخراو بمێنیتەوە لە کاتێکدا چاوەڕوانی جێهێشتن دەکەیت.

ئەگەر هێشتا شایستەی پشتیوانی دارایی بیت لە ئاژانسی کۆچ (بۆ نموونە ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە)، لەوانەیە دەرماڵەی ڕۆژانەی کەمکراو وەربگریت ئەگەر هاوکار نەبیت لە جێهێشتنی ووڵات.

ئەگەر ئاژانسی کۆچ ئەوە دیاری بکات کە هێز پێویست بێت بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکە، بەرپرسیاریەتیەکە بە پۆلیسی سویدی دەدرێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی چی ڕوو دەدات ئەگەر پابەندی بڕیارەکە نەبیت

پێشهاتە نوێیەکان دواى ڕەتکردنەوە

ئەگەر شتێک ڕوو بدات کە وا بکات ئەستەم بێت بگەڕێیتەوە، پێویستە یەکەی پێشوازی ئاگادار بکەیتەوە. ئاژانسی کۆچ بوونی تەگەرە بۆ دیپۆرتکردنەوە دەخاتە بەرچاو. پێویستە ئەم تەگەرەیە پەیوەست بێت بە زانیاری نوێ کە دوای وەرگرتنی بڕیارەکە دەربکەوێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی پێشهاتە نوێیەکان دواى ڕەتکردنەوە

ئەم وڵاتانەی خوارەوە لە ناو ڕێکەوتننامەی شنگندان

نەمسا، بەلجیکا، کۆماری چێک، دانیمارک، ئەستۆنیا، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایسلەند، ئیتالیا، لاتڤیا، لیختنشتاین، لیتوانیا، لوگزامبۆرگ، ماڵتا، هۆلەندا، نەرویج، پۆلەندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا.

Last updated: 6 October 2016

Was the information on this page helpful to you?