گەڕانەی خۆبەخشانە کاتێک داواکاری پەنابەریت ڕەت دەکرێتەوە

Återvända självmant när du har fått avslag på din ansökan om asyl – sorani

گەڕانەوەی خۆبەخشانە واتە کە تۆ بڕیارەکە پەسەند دەکەیت کە تۆ ڕێگەت پێنەدراوە لە سوید بمێنیتەوە و تۆ هاوکاریت لە ڕێگەی گەڕانەوەت بۆ وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت.

کاتێک بڕیارێک وەردەگریت سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوەت یان دەرکردنت، بانگ دەکرێیت بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەفسەری کێیست بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی گەڕانەوەت. لە ماوەى ئەم کۆبوونەوەیە، زانیاریت پێدەدرێت دەربارەی بەربژارە جیاوازەکانی کەیسەکەت و لەوانەیە تۆ هەر پرسیارێک بکەیت کە هەتە.

ئەگەر ناتوانیت خۆت گەشتی گەڕانەوەت ڕیک بخەیت، تۆ و ئەفسەری کێیسەکەت پلانێک دادەڕێژن لە گەڵ ووردەکاریەکانی ئەوەی كه تۆ دەيکەیت و  ئةوةش كة ئاژانسی کۆچیش دەتوانێت  بيکات. بۆ نموونە، لەوانەیە پەیوەندی بە باڵوێزخانەی خۆت بکەیت بۆ دەسخستنی پاسەپۆرتێک، لە کاتێکدا ئاژانسی کۆچ دەتوانێت یارمەتیت بدات لە ڕێکخستنی ڤیزە تێپەڕینی کاتی ئەگەر پێویست بکات بە چەند شوێنێک تێپەڕیت و شوێن بگۆڕیت لەکاتی گەشتی گەڕانەوەت.

گەڕانەوە لە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتە

ئەگەر فەرمانێکی دەرکردنت وەرگرت بێت، پێویستە لەماوەی چوار هەفتە لە بەرواری کارابوونی بڕیارەکەت وڵات جێبهێڵیت. ئەگەر فەرمانێکی ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوەت وەرگرت بێت، پێویستە لەماوەی دوو هەفتە لە بەرواری کارابوونی بڕیارەکەت وڵات جێبهێڵیت، مەگەر شتێکی تر لە بڕیارەکە باسی لێوەکرا بێت.

بڕیارەکە سێ هەفتە دواى ئەوەی تۆ وەریدەگریت دەچێتە بواری جێبەجێکردن، ئەگەر بەرلەوکاتە تێهەڵچوونەوە بۆ بڕیارەکە نەکەیت.

ئەگەر لە ماوەی دیاریکراو لە بڕیارەکەت سوید جێنەهێڵیت، ئەوە بە شێوەیەکی ئاسایی قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت بۆ دەردەچێت کە ڕووماڵی گشت وڵاتانی شنگن دەکات، لەگەڵ ڕۆمانیا، بولگاریا و کرواتیاش. قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە بۆ یەک ساڵ کارا دەبێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە و چۆنیەتی ڕێگری کردن لە دەرکردنی دانەیەک

ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ

ئەگەر بڕیارێکی ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ وەربگریت، پێویستە بە زووترین کات کە بڕیارەکە وەردەگریت سوید جێبهێڵیت. دەتوانیت تێهەڵچوونەوە پێشکەش بکەیت لە دژی بڕیارەکە لەماوەی سێ هەفتە لە وەرگرتنی بڕیارەکە، بەڵام ناتوانیت لە کاتی چاوەڕوانکردن لە سوید بمێنیتەوە تا دادگا کار لەسەر تێهەڵچوونەوەکەت دەکات.

ئەگەر فەرمانێک وەربگریت بۆ ڕەتکردنەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ، تۆ بە شێوەیەکی ئاسایی دەکەویتە ژێر قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە تەنانەت ئەگەر هاتوو ڕاستەوخۆش سوید جێبهێڵیت. ئەمە واتە کە ئەگەر تۆ فەرمانێکی ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ وەربگریت تۆ ناتوانیت بچیتە ناو هیچ وڵاتێکی ناوچەی شنگن، لەگەڵ ڕۆمانیا، بولگاریا، و کرواتیاش، بە لایەنی کەم بۆ دوو ساڵ.

گەڕانەوە بۆ وڵاتێک جگە لە وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت

وڵاتێکی تر لە ناو یەکێتی ئەوروپا

لەوانەیە ئاژانسی کۆچ بڕیار بدات کە پێویستە بۆ وڵاتێکی تری ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بگەڕێیتەوە و داواکاری پەنابەریت لەوێ کاری لەسەر بکرێت. ئەمە بۆ نموونە دەکرێت بەهۆی ئەوە بێت تۆ لە وڵاتێکی تری ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بوو بیت بەرلەوەی بگەیتە سوید، یان کە ڤیزەی ئەوێت پێدرا بێت یان داوای پەنابەریت لە وڵاتێکی تری ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کرد بێت. ئەم ڕێسایانە دەکرێت لە ڕێسای دوبلین سەیر بکرێن.

ئەگەر لەبری ئەمە حەز دەکەیت بۆ وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت بگەڕێیتەوە، ئەمە لەوانەیە پەسەند بکرێت ئەگەرهاتوو نەبێتە هۆی دواکەوتنی گەڕانەوەت یان زۆر گرانبەها نەبێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێسای دوبلین و بۆچی ناتوانیت ئەو وڵاتە هەڵبژێریت کە داواکاری پەنابەریتی تێدا پشکنراوە (بە ئینگلیزی)

وڵاتێکی تری جگە لەوەی لە بڕیارەکە دیاریکراوە

پێویستە بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێیتەوە کە لە بڕیارەکەی ڕەتکردنەوەی هاتنە ناوەوە یان دەرکردنت دیاریکراوە. ئەمە بە شێوەیەکی گشتى ئەو وڵاتەیە کە تیایدا هاوڵاتیت.

هەرچۆنێک بێت، هەروەها لەوانەیە بۆ وڵاتێکی تر بگەڕێیتەوە جگە لەوەی لە بڕیارەکە دیاریکراوە ئەگەر بتوانیت ئەوە نیشان بدەیت کە لەوێ پەسەند دەکرێیت. لەم حاڵەتەدا، پێویستیت بە پاسەپۆرتێکی دروست و مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی ئەم وڵاتە دەبێت. ڤیزای گەشتیاری یان هەڵاوێردن لە ڤیزە بەس نیە. ئەمە ڕێگەی پێنادرێت ئەگەر بەو واتایە بێت کە گەڕانەوەکەت دوا بخرێت یان زۆر گرانبەھا بێت.

تۆ بەرپرسیاریت لە دەستخستنی بەڵگەنامەکانی گەشتکردن

بەرپرسیاریەتی خۆتە پاسەپۆرتێک یان بەڵگەنامەی کاتی گەشتکردن بۆ گەڕانەوە دەست بخەیت لە ماوەی دیاریکراودا.

ئەگەر پێویستیت بە یارمەتیە، ئاژانسی کۆچ دەتوانێت پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی وڵاتی خۆت بکات و داواکاری بۆ پاسەپۆرت پێشکەش بکەیت. لەم حاڵەتەدا، پێویستە ئاژانسی کۆچ زانیاری کەسییت بە دەسەڵاتدارانی وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت بدات، بەڵام ئێمە ئەوە ئاشکرا ناکەین کە داوای پەنابەریت لە سوید کردووە.

ئەگەر هیچ ڕێگەیەکی تر نەبێت بۆ دەستکەوتنی پاسەپۆرتێک، لە حاڵەتە دەگمەنەکان، دەکرێت پاسەپۆرتێکی کاتیی بیانیت بۆ دەربکرێت لە لایەن ئاژانسی کۆچەوە. لەم حاڵەتەدا پاسەپۆرتى کاتیی بیانی تەنھا بۆ گەشتی گەڕانەوەت بۆ وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت شیاوە.

پلیت بۆ گەشت

تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی بەرپرسیاریت لە پارەدان بۆ گەشتی گەڕانەوەت. ئەگەر ناتوانیت ئەمە بدەیت ئاژانسی کۆچ لەوانەیە پلیتێک حجز بکات و پارەکەی بدات.

دەتوانیت داواکاریەکەت بکێشيتەوە

دەتوانیت داواکاریەکەت بۆ پەنابەری بکێشیتەوە، و خۆبەخشانە بۆ وڵاتی خۆت بگەڕێیتەوە تەنانەت بەرلەوەی داواکاریت بۆ پەنابەری کاری لەسەر بکرێت. دەشێت یارمەتی وەربگریت بۆ ئامادەکاری بۆ گەشتی گەڕانەوەت ئەگەر پەیوەندی بە ئەفسەری کەیسی خۆت بکەیت لە یەکەی پێشوازی کردن لەو شوێنەی تۆمارکردنت ئەنجامدا.

پشتیوانی بۆ گەڕانەوە

قسە لەگەڵ ئەفسەری پێشوازیت بکە دەربارەی ئەوەی کامە جۆری پشتیوانیت پێویستە بۆ گەڕانەوە. بۆ نموونە دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بە پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوەکان لە سوید کە دەتوانن زانیاری پێشکەش بکەن دەربارەی بارودۆخی وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت یان ئامۆژگاری و پشتیوانیت پێبدەن بۆ گەشتی گەڕانەوە، یان یارمەتیت بدەن لە پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوەکانی وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆتت بۆ دەسخستنی پشتیوانی کاتێک دەگەڕێیتەوە.

ئەگەر خۆبەخشانە بگەڕێیتەوە، لە هەندێک حاڵەتدا، دەشێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پشتیوانی دووبارە نیشتەجێ بوونەوە.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ پشتیوانی دووبارە نیشتەجێ بوونەوە و پشتیوانیەکەش چی دەگرێتەوە

Last updated: 2017-02-21

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.