کۆمەک بۆ لەتازەوە جێگیربوون لە زێدی خۆت

Stöd till återetablering i hemlandet – sorani

تۆ ئەتوانیت کۆمەک لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ وەربگریت، گەر تۆ بڕیاری ڕەتکردنەوەت بۆ داوانامەی پەنابەرییەکەت وەرگرتووە و بەتەمایت بۆ وڵاتی خۆت(زێدی خۆت) بگەڕێیتەوە. تۆ ئەتوانیت داوای کۆمەکی ئابووری بکەیت، بەڵام یارمەتیش وەربگریت بۆ هاتنەناوەوەی کۆمەڵگا لە زێدی خۆت، ناوبراو بە کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوون

کۆمەکی ئابووری بۆ لەتازەوە جێگییربوون

کۆمەکی ئابووری بۆ تۆ خەرج ئەکرێت کە هەلومەرجەکانی ئەوێ بۆ توانابوونی جێگییربوونت سنووردارە بە هۆکاری بوونی دژایەتی گەورەوە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ پێیوایە کە ئەو کەسانەی لە باری ئێستادا بۆ ئەم وڵاتانەی لای خوارەوە ئەگەڕێنەوە  ئەتوانن کۆمەکی ئابووری بۆ لەتازەوە جێگییربوون وەربگرن

ئەفگانستان، کۆماری ئەفریکای ناوەند، کۆماری دیمەکراتی کۆنگۆ، ساحل عاج، ئێریترییا، عیراق، یەمەن، لایبریا، مالی، سیێڕڕا لیۆن، سومال، فەلەستین، سودان، سۆدانی باشوور، سوریا، تشاد

لێرە، زیاتر لەبارەی کۆمەکی ئابووری و چۆنێتی داواکردنی بخوێنەرەوە  

کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوون لە زێدی خۆت

تۆ ئەتوانیت یارمەتیی بۆ گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگای زێدی خۆت وەربگریت، ناوبراو بە کۆمەکی ئابووری بۆ لەتازەوە جێگییربوون. کۆمەکەکە پێشکەش بەتۆ ئەکرێت کە بەتەمایت بۆ زێدی خۆت بگەڕێیتەوە و کە بۆ نموونە، پێویستت بە یارمەتییە بۆ هاتنەناوەوەی بازاری کار یان پێداویستی ئامۆژگاری دادییت هەیە. 

کۆمەکەکە لە ئێستادا پێشکەش بە تۆ ئەکرێت کە بۆ ئەم وڵاتانەی لای خوارەوە ئەگەڕێیتەوە:

ئەفگانستان، عیراق (کەردستان)، ئێراق (‏ناوه‌ندیی و ‏باشوور), مەغریب، پاکستان، ڕووسیا

لێرە، زیاتر لەبارەی کۆمەکی ئابووری بۆ هاوگونجان و چۆنێتی داواکردنی بخوێنەرەوە (بە ئینگلیزیى) 

Last updated: 2017-10-19

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.