کۆمەکی ئابووری بۆ لەتازەوە جێگیرکردن

Ekonomiskt stöd till återetablering – sorani

تۆ کە بەتەمایت بۆزێدی خۆت (وڵاتی خۆت) بگەڕێیتەوە، بواری ئەوەت هەیە داوای کۆمەکی ئابووری لە دەزگای دەوڵەتی کۆچەوە بکەیت. کۆمەکەکە خۆی ئاراستەی تۆ ئەکات کە بەتەمایت بۆ زێدی خۆت بگەڕێیتەوە کە لەوێ جێگییربوون زەحمەتە بە هۆکاری دژایەتی گەورەوە. تۆ لەماوەی بوونتا لە سوید داوای کۆمەکەکە ئەکەیت

تۆ ئەتوانیت داوای کۆمەکەکە بکەیت گەر بۆ یەکێک لەم ووڵاتانە ئەگەڕێیتەوە

ئەفگانستان، کۆماری ئەفریکای ناوەند، کۆماری دیمەکراتی کۆنگۆ، ساحل عاج، ئێریترییا، عیراق، یەمەن، لایبریا، مالی، سیێڕڕا لیۆن، سومال، فەلەستین، سودان، سۆدانی باشوور، سوریا، تشاد

مەرجگەل بۆ وەرگرتنی کۆمەک

تۆ ئەتوانیت کۆمەکەکە وەربگریت گەر تۆ

  •     بڕیاری ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەریت وەرگرتووە یان ئەگەر داوای• پەنابەریەکەت لە سوید کێشاوەتەوە.
  •     تۆ لەبیری ئەوەدایت بەخۆشی خۆت بۆ ووڵاتێک بگەڕێیتەوە • کە هەلومەرجەکانی ئەوێ بۆ جێگییربوونت سنووردارە بە هۆکاری بوونی دژایەتی گەورەوە
  •     شیاوێتی ئەوە هەیە کە تۆ لەو ووڵاتەدا بژیت کە بۆی ئەگەڕێیتەوە
  •     کاتێک کە داوانامەکە پێشکەش ئەکەیت، تۆ لە سویدیت.

کۆمەک بۆ خێزانەکەت

ئەندامانی خێزانەکەشت ئەتوانن کۆمەکەکە وەربگرن: مێرد، ژن، هاوژین، منداڵی ژێر ١٨ ساڵ یان کەسوکاری تر کە لەگەڵ تۆدا ئەژین. ئەبێت ئەندامانی تری خێزانەکەشت لە سوید بن کاتێک داوانامەکە ڕادەست ئەکرێت.

داوانامەکە و بڕیار

تۆ ئەتوانیت داوای کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوون بکەیت، کاتێک کە داوانامەی پەنابەریت ڕەتکراوەتەوە یان ئەگەر داوای پەنابەریەکەت لە سوید کێشاوەتەوە. تۆ ئەبێت پاش بڕیاری ڕەتکردنەوە یان پاش ئەوەی کە تۆ داوانامەکەت کێشایەوە، لە ماوەی دوو مانگدا داوانامە پێشکەش کەیت.

تۆ ئەبێت داوای کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوون لای فەرمانبەری وەرگرتنی سەر بەخۆت بکەیت و ئەوە دەزگای دەوڵەتی کۆچە کە بڕیاڕ ئەگرێت ئایا تۆ کۆمەکەکە وەرئەگریت یان نا. بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ ناکرێت داوی تێهەڵچوونەوەی لەسەر بکرێت.

پارەی کۆمەکە لە زێدی خۆت ئەدرێت

دەزگای دەوڵەتی کۆچ هاوکاریی لەگەڵ IOM (ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچکردن) دا ئەکات، کە نوێنەرایەتیی لە زۆرینەی ئەو ووڵاتانەدا هەیە کە کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوونی تێدا دابەش ئەکرێت. ئەوە IOM ە کە پارەکە لە زێدی خۆت ئەدات. تۆ ژمارە تەلەفۆنی نووسینگەی IOM ی زێدی خۆت ئەدرێتی پێش ئەوەی تۆ سوید بەجێبهێڵیت. تۆ بۆ کاتگرتن تەلەفۆن بۆ ئەوێ ئەکەیت بۆ پارەدانی کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوونەکە، ئەمە پاش ئەوەی کە گەیشتیتەوە ووڵاتی خۆت.

پارەدانەکە بە دۆلاری ئەمریکی ئەکرێت و هەموو بڕەپارەکە لە یەک ڕێکەوتدا ئەدرێت. تۆ ئەبێت کاتێک کە پارەکە وەرئەگریت، پاسپۆرت و کۆپی بڕیارەکە نیشان بدەیت بەوەی کە تۆ ئەبێت کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوون وەربگریت.

پارەکە ئەکرێت پێش بەجێهێشتنی سوید بدرێت، گەر IOM نووسینگەی لە زێدی خۆت نەبوو.

(international Organization for Migration) لێرە بخوێنەرەوە IOM زیاتر لەبارەیexternal link, opens in new window

گەورەیی کۆمەکەکە

کۆمەکی لەتازەوە جێگییربوون دەکاتە ٣٠٠٠٠ کرۆنی سویدی بۆ هەر کەسێک کە سەروو ١٨ ساڵانە و ١٥٠٠٠ کرۆن بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان. خێزانێک ئەتوانن ئەوپەڕی ٧٥٠٠٠ کرۆن وەربگرن.

گەر تۆ زانیاریی نادروست بەجێبهێڵیت

دەزگای دەوڵەتی کۆچ بۆی هەیە بڕیار لەسەر دانەوەی هەموو کۆمەکەکە یان بەشێکی بکات، گەر تۆ

  •   بەخۆشی خۆت نەگەڕێیتەوە یان گەر پاش گەڕانەەت بەشێوەیەکی نایاسایی سەفەر بۆ ناو سوید بکەیت. 
  • زانیاریی نادروستت بەجێهێشتبێت یان بەهەر شێوازێکی تر بویتە هۆکاری بەهەڵە پارەدان یان بە بڕێکی زۆر بەرز لە پارە.

Last updated: 12 April 2017

Was the information on this page helpful to you?

Thank you for helping us improve our website!

Thank you for helping us improve our website!

Tell us how we can make this page better*






If you wish to ask the Migration Agency a question you can find our contact details under the heading Contact us.