قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە

Återreseförbud – sorani

ئەگەر لە ماوەی دیاریکراو لە بڕیارەکەت سوید جێنەهێڵیت، ئەوە لەوانەیە قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت بۆ دەربکرێت. لەو حاڵەتەدا، ناتوانیت بۆ هیچ وڵاتێکی ناوچەی شنگن یان ڕۆمانیا، بولگاریا، و کرواتیا بگەڕێیتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. ئەگەر ئاژانسی کۆچی سویدی باوەڕی وانەبێت خۆبەشخانە سوید جێدەهێڵیت، لەوانەیە قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت بۆ دەربکرێت.

ئەگەر بڕیارێکت وەرگرتووە بۆ ڕەتکردنەوەی هاتنە ژوورەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ، قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت هه‌تاهه‌تاییت بۆ دەردەکرێت.

قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە لەبەر هۆکاری تر

ئەگەر ئاژانسی کۆچی سویدی باوەڕی وانەبێت خۆبەشخانە سوید جێدەهێڵیت، لەوانەیە قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت بۆ دەربکرێت کە ڕووماڵی ناوچەی شنگن دەکات، کە ئه‌وپه‌ڕی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کارا دەبێت. بۆ نموونە، لەوانەیە قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە وەربگریت ئەگەر:

  • پێشووتر خۆت شارد بێتەوە؛
  • ئەوەت ووتبێت کە نیازت نیە سوید جێبهێڵیت؛
  • ناسنامەیەکی ساختە بەکارهێنابێت یان یارمەتی ئاژانسی کۆچت نەدابێت لە دیاریکردنی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆت؛
  • بە ئەنقەست زانیاری نادروستت پێشکەش کردبێت یان زانیاری گرنگت شاردبێتەوە؛ یان
  • تاوانبار کرابیت بە تاوانێک کە لەوانەیە سزای بەندکردنی بەدواوە بێت.

ئەگەر دووبارە قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت بۆ دەربکرێت لەبەر هه‌رکام لەو هۆکارانەی سەرەوە، تۆماوەی گەڕانەوەی خۆبەخشانەت نابێت و پێویستە به زووترین کات وڵات جێبهێڵیت.

نەبوونی ماوەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە هەروەها بەو مانایەش دێت کە تۆ مافی شوێنی مانەوە و پشتیوانی داراییت لە لایەن ئاژانسی کۆچەوە نامێنێت. (ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە لەوانەیە دەرماڵەی ڕۆژانە وەربگرن و لەوانەیە لە شوێنی مانەوەی ئاژانسی کۆچ بمێننەوە تاوەکو سوید جێدەهێڵن.)

ڕێزگرتن لە ماوە‌ی گەڕانەوەی خۆبەخشانە

کاتێک بڕیارەکەت بۆ ده‌رکرا (ڕۆیشته بواری جێبەجێکردن)، پێویستە تۆ لە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتە سوید جێبهێڵیت. ئەو ماوەیەی کە پێت دەدرێت لە بڕیارەکەت دیاری دەکرێت.

دەشێت کاتی زیاترت پێبدرێت بۆ جێهێشتنی وڵات ئەگەر هۆکاری جیات هەبێت. ئەگەر پێویستیت بە کاتی زیاترە، پێویستە بە زووترین کات ئاژانسی کۆچ ئاگادار بکەیتەوە.

بەرلەوەی وڵاتەکە جێبهێڵیت، ئاژانسی کۆچ بەڵگەنامەیەکت پێدەدات که پێی دەوترێت بەڵگەی جێهێشتن. بەڵگەنامەکە بدە کاتێک به‌شی کۆنتڕۆڵی سنووری سویدی تێدەپەڕێنیت بۆ ئاگادارکردنەوەی ئاژانسی کۆچ کە تۆ وڵاتەکەت جێهێشتووە. ئەگەر بەهۆی هەر هۆکارێک بێت بەڵگەنامەکە نەدەیت، هێشتا دەتوانیت ئەوە بسەلمێنیت کە سویدت جێهێشتووە لە کاتی خۆیدا، بۆ نموونە، لە ڕێگەی نیشاندانی پلیت یان مۆری پاسەپۆرتەکەت. بەڵگەی دەرچوونت لە سنووری سوید بە نزیکترین باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەی گشتی سوید نیشان بدە، یان کۆپی بکە و بینێره بۆ ئاژانسی کۆچی سویدی. بەرپرسیاریەتی خۆتە بەڵگەیەک لە کاتی خۆیدا پێشکەش بکەیت کە سویدت جێهێشتووە ئەگەر ناتەوێت قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوەت بۆ دەربکرێت.

ئاژانسی کۆچ دەتوانێت قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە پووچەڵ بکاتەوە ئەگەر بتوانیت ئەوە بسەلمێنیت لە ماوەى دیاریکراوی بڕیارەکەت سویدت جێهێشتووە.

بەدەرکردن لە قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە

ئاژانسی کۆچی سویدی لەوانەیە بڕیار نەدات بە دەرکردنی قەدەغەی دووبارە هاتنەناوەوە بە ڕه‌چاوکردنی بارودۆخی کەسییت. بۆ نموونە ئەمە دەکرێت ڕووبدات، ئەگەر منداڵت هەبێت کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونیان لە وڵاتێکی شنگن هەبێت.

ئەم وڵاتانەی خوارەوە لە ناو ڕێکەوتننامەی شنگندان

نەمسا، بەلجیکا، کۆماری چێک، دانیمارک، ئەستۆنیا، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایسلەند، ئیتالیا، لاتڤیا، لیختنشتاین، لیتوانیا، لوگزامبۆرگ، ماڵتا، هۆلەندا، نەرویج، پۆلەندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا.

Last updated: 22 September 2016

Was the information on this page helpful to you?