ئه‌گه‌ر داخوازی مافی په‌نابه‌ریت ره‌تکرایه‌وه‌

Om du får avslag på din ansökan om asyl – sorani

ئه‌گه‌ر داواکاریه‌که‌ت ره‌تکرایه‌وه‌، مانای وایه‌ که‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌رانی سویدی قه‌بوڵی ناکات که‌ تۆ رێگه‌ت پێبدرێت له‌ سویدا بمێنیته‌وه‌ له‌کاتێکدا زه‌مینه‌سازی ته‌واوت تێدانییه‌. ئه‌گه‌ر ره‌تکرایته‌وه‌، دوو هه‌ڵبژارده‌ت له‌به‌رده‌ستدایه‌: یان قه‌بوڵکردنی بریاره‌که‌ و گه‌رانه‌وه‌ت، یان پێداچونه‌وه‌ به‌ بریاره‌که‌. ئه‌گه‌ر بریاری پێداچوونه‌وه‌ت هه‌ڵبژارد، دادگا ره‌چاوی بریاره‌که‌ت ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بریارتدا پێداچوونه‌وه‌ به‌ بریاره‌که‌دا بکرێت، ده‌بێت پلانی گه‌رانه‌وه‌ت دابنێی.

ئه‌گه‌ر به‌ بریاره‌که‌ قایل بووی، لاپه‌ره‌یه‌ک ئیمزا ده‌که‌یت که‌ پێی ده‌وترێت دووپاتکردنه‌وه‌ی قایل بوون. دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئیمزاتکرد، ناتوانی داوای پێداچوونه‌وه‌ی بریاره‌که‌ بکه‌یت و ده‌بێت پلانی گه‌رانه‌وه‌ت دابنێی.

پلانی گه‌رانه‌وه‌ت بۆ وڵاته‌که‌ت دابنێ

به‌ته‌نها به‌رپرسیاری بۆ دانانی پلانی گه‌رانه‌وه‌ت، ده‌بێت بۆخۆت پاسه‌پۆرت و هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی تر ئاماده‌ بکه‌یت تاوه‌کو بگه‌رێیته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ت یاخود گه‌شتی هه‌ر وڵاتێکی تر بکه‌یت که‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ لێی بژی. ده‌سته‌ی په‌نابه‌رانی سویدی ده‌توانێ هاوکاریت بکات و یارمه‌تیت بدات تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به‌ وڵاته‌که‌ته‌وه‌ بکه‌یت یاخود یارمه‌تیت بدات له‌ برینی تکتی گه‌شته‌که‌ت. به‌ گوێره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که‌ لێوه‌ی هاتووی، ده‌کرێت یارمه‌تی دارایت بدرێیت تاوه‌کو یارمه‌تیده‌ربێت له‌ قۆناغی سه‌ره‌تادا دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی ده‌گه‌یته‌وه‌ وڵاته‌که‌ت. داوا له‌ دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ست بکه‌ ده‌رباره‌ی "هاوکاری گه‌رانه‌وه‌"

زیاتر ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی که‌سێک بخوێنه‌وه  

زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ بخوێنه‌وه‌ که‌ به‌دوای هاوکاری گه‌رانه‌وه‌دا ده‌گه‌رێن

بریاره‌که‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ کارا ده‌بێت

بریاری ره‌تکردنه‌وه‌ به‌ گشتی چوا ساڵ کارا ده‌بێت

پیداچوونه‌وه‌

ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌وه‌، بریارتدا که‌ داواکاری پێداچوونه‌وه‌ بکه‌یت، مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ داوا له‌ دادگاو یاسا ده‌که‌یت که‌ ره‌چاوی بریاری ده‌سته‌ی په‌نابه‌رانی سوید بکات. ئه‌گه‌ر بریاردرا که‌ دیپۆرت بکرێیته‌وه‌، ده‌توانێ له‌ سوید بمێنیته‌وه‌ له‌ماوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بریاری پێداچوونه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌مه‌ بریار درا که‌ راسته‌وخۆ دیپۆرت بکرێیته‌وه‌، ده‌بێت سوید به‌جێبهێڵیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بریاری پێداچوونه‌وه‌شت کردبێ.

زیاتر ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پێشکه‌شکردنی داواکاری پێداچوونه‌وه‌ بخوێنه‌وه‌

زیاتر ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی بریاری دیپۆرتکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بخوێنه‌وه

ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بریاره‌که‌ نه‌بیت

ئه‌گه‌ر کاتی جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌ هات و تۆش داوای پێداچوونه‌وه‌ت‌ به‌ بریاره‌که‌دا نه‌کرد (بریاره‌که‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێکردن) ده‌بێت سوید به‌جێبهێڵیت. له‌ بریاری دیپۆرتکردنه‌وه‌که‌تدا، پێویسته‌ ئاماژه به‌وه‌ بکرێت که‌ چه‌ند کاتت له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌ر له‌وه‌ی سوید به‌جێبهێلیت. دوای کۆتاییهاتنی ئه‌و کاته‌ی که‌ دیاریکراوه‌، چیتر مافی حه‌وانه‌وه‌و مافی داراییت له‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران نامێنێت. ئه‌مه‌ به‌سه‌ر هه‌موو که‌سێکی پێگه‌یشتوودا جێبه‌جێده‌کرێت که‌ له‌گه‌ڵ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ وه‌کو چاودێر ناژین.

ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران ده‌توانێ بریار له‌باره‌ی سه‌رپه‌رشتیکردن و پاراستنی سه‌لامه‌تی بریار بدات. سه‌رپه‌رشتی به‌و مانایه‌ی که‌ پێویسته‌ ناوت له‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران یاخود پۆلیس له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکرداودا تۆمار بکه‌یت. ئه‌گه‌ر بریاری پاراستنی سه‌لامه‌تیت وه‌رگرت، ده‌کرێت له‌و شوێنی کرێدا بژی له‌وکاته‌ی که‌ چاوه‌روانی دیپۆرتکردنی. هه‌روه‌ها ده‌کرێت بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکرن و گه‌رانه‌وه‌ت لێبگیرێت.

ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران بۆچوونی وابوو که‌ هێز به‌کاربهێندرێت بۆ جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌، جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌ به‌ پۆلیس ده‌سپێردرێ.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ که‌ چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر گوێرایه‌ڵی بریاره‌که‌ نه‌بیت  

قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتی گه‌رانه‌وه‌

ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ له‌بریاره‌که‌دا بۆت دیاریکراوه‌، سویدت به‌جێنه‌هێشت، له‌وانه‌یه‌ بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکردن و گه‌رانه‌وه‌ وه‌ربگریت به‌و واتایه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێیت بچیته‌ خاکی هه‌ر وڵاتێک که‌ ده‌که‌وێته‌ چوارچیوه‌ی ناوچه‌ی شینگن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکردن و گه‌رانه‌وه‌ و ده‌توانی چیبکه‌یت تاوه‌کو رێگه‌ له‌مه‌بگریت

زیاتر ده‌رباره‌ی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بخوێنه‌وه

رووداوه‌ نوێیه‌کانی دوای بریاره‌که‌

ئه‌گه‌ر شتێک روویدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانی بگه‌رێیته‌وه‌، ده‌بێت ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ باس بکه‌یت که‌ تۆی وه‌رگرتووه‌. دواتر ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌کات له‌وه‌ی ئاخۆ به‌ربه‌ست هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌. پێویسته‌ زانیاری نوێ بخه‌یته‌ روو و دوای وه‌رگرتنی بریاری که‌یسه‌که‌ت ئه‌و زانیاریه‌ت ئاشکرات کردبێ.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ بزانه‌ دوای بریاری ره‌تکردنه‌وه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زانیاری نوێدا ده‌کرێت

کارتی نیشته‌جێبوون و بانک و LMA

دوای ئه‌وه‌ی که‌ بریاری ره‌تکردنه‌وه‌ی داواکاری په‌نابه‌ریت ده‌درێت یاخود بریاری دیپۆرتکردنه‌وه‌ت کارا ده‌بێت، یاخود دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ت ته‌واو ده‌بێت، مافی حه‌وانه‌وه‌و هاوکاری داراییت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.  وه‌کو که‌سێکی پێگه‌یشتوو ئه‌م بریاره‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ وه‌کو چاودێرێک ناژیت. 

کاتێک که‌ چیتر مافی حه‌وانه‌وه‌و هاوکاری دارایت نامێنێت، ده‌بێت کارتی LMAیه‌که‌ت بگه‌رێنیته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران. ئه‌گه‌ر کارتی بانکیت له‌ ده‌سته‌ی په‌نابه‌ران وه‌رگرتووه‌، پێویسته‌ پاره‌ی ناو کارته‌که‌ رابکێشیت و کارته‌که‌ بگه‌رێنیته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ یه‌کێک له‌ شوێنه‌کانی نیشته‌جێبوونی ده‌سته‌ ده‌ژی، پێویسته‌ شوێنه‌که‌ به‌جێبهێڵیت و کلیله‌کان بگه‌رێنیته‌وه‌.

چاودێری ته‌ندرووستی و قوتابخانه‌

تاوه‌کو ئه‌و رۆژه‌ی که‌ سوێد به‌جێده‌هێڵیت، به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو هه‌موو مافه‌ ته‌ندروستیه‌کانت ده‌بێت، به‌ڵام هیچ قه‌ره‌بوویه‌کی ئابوری بۆ مه‌به‌ستی پزیشکی و چاودێری ته‌ندرووستی وه‌رناگریت، به‌م شێوه‌یه‌، مافی دارایت به‌سه‌رده‌چی.

منداڵه‌کان مافی چوونه‌ قوتابخانه‌یان هه‌یه‌ له‌کاتێکدا هێشتا له‌ سویدیت.

زیاتر ده‌رباره‌ی منداڵ و په‌نابه‌ر بخوێنه‌وه

Last updated: 20 February 2017

Was the information on this page helpful to you?